خراپکاران ترسنۆک و هیچ له ده‌ست نه‌هاتوون
دوێنێ له رێگای به‌ڵگه‌فیلمێکه‌وه که له‌سه‌ر رۆڵی پێگه ئینته‌رنێتییه‌کان له فۆڕماندنی چالاکییه سیاسی ـ جڤاکییه‌کان ساز کرابوو، زانیم که وڵاتی چین زیاتر له 30 هه‌زار بۆچوون نووسی دامه‌زراندووه بۆ به‌شداریکردن له‌و شه‌ڕه‌دا که ئه‌وان به “شه‌ڕی ئه‌لکترۆنی له‌گه‌ڵ ئاژاوه‌گێران” به‌ناوی ده‌که‌ن
هاوڕێیه‌کم له ناوخۆی وڵات خه‌ریکه سه‌کۆیه‌کی نوێ داده‌مه‌زرێنێ بۆ چیرۆکی کوردی و ئه‌و رۆژانه‌ش،له رێگای هه‌واڵێکه‌وه له‌سه‌ر وێبلاگه‌که‌ی، هه‌نگاوی یه‌که‌می ئه‌و هه‌وڵه‌ی خۆی ئاشکرا کرد (more…)
له جیهانێکی مه‌جازیشدا هه‌ر “ناهێڵن ئاسووده دانیشم له داوێنی چیام”
دیســان فیلتێر ـ ئه‌وه جاری چه‌نده‌مـه؟ ئه‌ورۆ زانیم که وێبلاگی دووهه‌میشم له ئێران و کوردستان فیلتێر کراوه. دوو جار سایته‌که و ئه‌وه دوو جاریش وێبلاگه‌که‌م. رێکۆرده رێکۆرد
نایه‌ڵن له جیهانێکی مه‌جاریشدا سه‌ردانی شاره‌که‌م بکه‌م و تاوێک به ئاسووده‌یی له‌گه‌ڵ که‌سه‌کانم دانیشم.
ته‌ماشا که‌ن چ سه‌یرێکه، به ده‌ستی دیله‌وه دیلم
له چه‌ند ساڵی رابردوودا و له په‌راوێزی ئه‌و هه‌موو نه‌گبه‌تییه یه‌ک له دوای یه‌کانه‌ی ده‌ست و پێی پرۆژه سیاسییه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی رۆژهه‌ڵاتیان ئاڵقه‌ڕێز کردووه، ژماره‌یه‌کی زۆر “خه‌مخۆر”مان لێ په‌یدا بوون و به راست و چه‌پدا حیزب و رێکخراوی سیاسیمان بۆ داده‌مه‌زرێنن؛ وه‌ک بڵێی حیزب دامه‌زراندن هه‌ر ئه‌و گاڵته و گه‌په بێ که ئێمه رۆژانی بێکاریی سه‌رده‌می منداڵیمان پێ تێپه‌ڕ ده‌کرد ـ ئه‌و کاته گه‌مه‌یه‌ک هه‌بوو پێمان ده‌گوت “شا شایێن”، هه‌ر جاره و یه‌کێکمان ده‌بووینه “شا” و ئه‌وانی دیش به‌رده‌ستمان بوون، سواری کۆڵ‌یان ده‌بووین، سینگمان ده‌رده‌په‌ڕاند و ده‌ستوورمان به‌سه‌ردا لێ ده‌دان … هه‌رچه‌ند سوور سوور ده‌مانزانی شایه‌تییه‌که‌مان فشه‌یه، به‌ڵام دیسانیش ئه‌و چه‌ند چرکه ساته‌ی نۆره‌مان بوو هه‌وای به‌رزه‌فڕیی له که‌لله‌ی ده‌داین و که‌یفمان ده‌کرد. (more…)
به کام رووتان باوه‌ڕ بکه‌م
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیان ـ به تایبه‌تیش نانخۆره رۆژهه‌ڵاتییه‌کانیان ـ هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی کۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی باشووره‌وه، خۆپیشانده‌ران و به تایبه‌تیش هێندێک له لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی باشووریان به‌وه تاوانبار کرد که “به فیتی کۆماری ئیسلامیی ئێران” ده‌ستیان دابێته ناڕه‌زایه‌تی. هه‌تا هێندێک له‌و ده‌نگۆیانه راسته‌وخۆ په‌نجه‌ی سوپای قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارنیشیان له خۆپیشاندانه‌کاندا ده‌دیت. به پێی ئه‌و بۆچوونه، ده‌بێ حکوومه‌تی هه‌رێم نه‌یار و خه‌ڵکی ناڕازیش دۆستی کۆماری ئیسلامیی ئێران بن!
ئێستا هه‌رچه‌ند هاتوباتی ئه‌و تاوانبارکردنه هێورتر بۆته‌وه، به‌ڵام به شێوه‌ی جۆراوجۆر هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه. راست له‌و سه‌روبه‌نده‌دا سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم د. به‌رهه‌م ساڵح، له‌گه‌ڵ باڵوێزی ئێران له عێراق کۆده‌بێته‌وه و ئه‌و لێدوانه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌داته ئاژانسی هه‌واڵی فارس. (more…)
دڵێکی به‌دکار
ئاریس فیۆریتۆس
ئه‌و دواتر هه‌میشه زوو خه‌وی لێ ده‌که‌وت، ئارام و به‌تاڵ له خه‌یاڵ، ده‌تگوت له هه‌وا دروست کراوه. کابرا وا راهاتبوو له‌لای پشته‌وه‌ی راکشێ، قه‌له‌وێکی نه‌رم، ده‌ستێکی له ناوقه‌دی ده‌ئاڵاند و گه‌رمایی ده‌میشی ده‌خسته سه‌ر پشته‌ملی. ئه‌و دوانیوه‌ڕۆیه‌ش که له‌سه‌ر مۆبڵه چه‌رمه‌که راکشابوون، جیاوازیی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی پێشوو نه‌بوو. به‌ڵام ئه‌و به‌هۆیه‌ک نه‌یده‌توانی چاوان لێک نێ و بخه‌وێ. (more…)
سه‌باره‌ت به په‌یدابوونی زمان ـ به‌شی سێهه‌م و کۆتایی
پڕۆفسۆر پێته‌ر یێرده‌فۆرش
سه‌رئه‌نجام پرسیاری سێهه‌م: چۆنه ئێمه ده‌ئاخڤین؟ ئه‌رکی زمان له سه‌ره‌تاوه چی بووه؟
ئه‌من ده‌مه‌وێ سه‌ره‌تا ئاماژه به‌وه بکه‌م که زمانی ئاخافتنی مرۆڤ نرخێکی زیاتری بۆ دراوه له‌وه‌ی ئێمه بیری لێ ده‌که‌ینه‌وه. دابه‌زینی پیوازۆکه‌ی ئه‌وک له لای “هۆمۆ ساپیێنس” خه‌سارێکی گه‌وره‌یه له مرۆڤ که‌وتووه، چوونکا جۆگه‌له‌ی گه‌رووی خواردن و هه‌ناسه‌دان تێکه‌ڵ بووه؛ ئه‌وه‌ش به نۆبه‌ی خۆی مه‌ترسیی خنکان زیاتر ده‌کات، ئه‌گه‌ر بێت‌و خواردن رێیه‌کی هه‌ڵه هه‌ڵبژێرێ و به جۆگه‌له‌ی هه‌ناسه‌داندا بڕواته خوارێ. که‌وایه ده‌بێ سوودی گه‌شه‌ناوه‌ندانه‌ی زمان له‌وه زۆرتر بێ هه‌تا بتوانێ ئه‌و خه‌ساره قه‌ره‌بوو بکاته‌وه. (more…)
په‌یام له یاره دووره‌کانه‌وه!
مرۆڤ له دایک ده‌بێ، به‌ڵام به بێ زمان. ئه‌وه‌ی مانا به بوونی زمانیش ده‌دا، مرۆڤه. ئه‌وه دایکه کۆرپه فێر ده‌کا چۆن په‌یڤه‌کان بناسێ و گۆیان بکا، لێره‌وه تێده‌گه‌ین، زمان له ڕێی بوونه‌وه‌ره‌وه ده‌پارێزرێ، نه‌ک به پێچه‌وانه‌که‌ی. مرۆڤ که نه‌زانێ بپه‌یڤێ، ڕێێه‌ک هه‌یه، لێیه‌وه فێری په‌یڤین ده‌بێ، ئه‌ویش مرۆڤی دیکه‌یه. مرۆڤ له ڕێی په‌یڤینه‌وه، به‌شێک له‌و خواستانه بۆ ئه‌وانیتر ده‌گوازێته‌وه، که له ده‌وروبه‌رین. مرۆڤ له سه‌روه‌ختی له دایکبوونیدا وه‌ک قوتووی به‌تاڵه، مرۆڤه‌کانی تر و بوونه‌وه‌ره‌کانی تر و بیرکردنه‌وه به‌رده‌وامه‌کانی، ڕێڕه‌و و ئامانجه‌کانی ده‌خه‌نه به‌ر ده‌م و هۆکاری هه‌ره بنیاتی ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک تاکه‌که‌س، کۆمه‌ڵگه له خۆیدا بتوێنێته‌وه، یان به پێچه‌وانه‌وه. به‌ڵام زۆرجار ئه‌وه ده‌بینین، نه‌ک خه‌ڵک، به‌ڵكوو نووسه‌رانیش فۆرمێک به‌رهه‌م دێنن، که ده‌کرێ بڵێم: کۆمه‌ڵگه‌ی تاکه‌که‌سییه، کۆمه‌ڵگه‌ی تاکه‌که‌سی به‌و مانایه‌یه: نووسه‌ر، هێندێک کات خۆی ده‌کاته ده‌مڕاستی کۆمه‌ڵگه، یا ده‌سته‌بژێرێکی کۆمه‌ڵگه و له‌و ڕێیه‌وه کار بۆ کۆمه‌ڵه‌ئامانجی ترسناکی تاکه‌که‌سی ده‌کا… ئه‌گه‌ر مرۆڤ خواستی هه‌بوو، ده‌سته‌ڵات و شکۆمه‌ندییه بێ زیانه‌کانی بمێننه‌وه، هه‌وڵی پاراستنیان ده‌دا، بێ ئه‌وه‌ی بهێڵی ببێته کۆمه‌ڵگه‌ی تاکه‌که‌سی. که‌وابوو: مرۆڤ زۆرکات پێوه‌سته به ڕابوردووه‌وه، بێ مه‌یل، یان بێ ئه‌وه‌ی له‌مه به ئاگا بێ. له‌مه‌وه تێده‌گه‌ین: ته‌نیا زمان له سه‌روو مرۆڤه‌وه‌یه، هه‌ر زمانیشه ڕه‌وتار و په‌یڤینه‌کانی هه‌ر کام له تاکه‌کان، بۆ ئه‌وانیتر ده‌گوازێته‌وه.
خوێندنه‌وه‌یه‌کی کورتی وێبلاگی “تاریک و روون”، له‌سه‌ر ئه‌زموونی پێشووی “رێنێسانس نیوز”
“ماڵپه‌ری رێنێسانس هه‌تا بوو چه‌ند شتێکی گرینگی له خۆیدا ده‌نواند، یه‌که‌م روانگه‌یه‌کی رۆژنامه‌نووسانه‌ی ئه‌مڕۆییانه بوو، ئه‌وه‌ی هیچکات شتێک به سه‌ر خوێنه‌ر یان به‌رده‌نگه‌که‌یدا دانه‌سه‌پێنێ. ئه‌وه‌ی به جێگای خوێنه‌رانی بیرنه‌کاته‌وه. شیکاری رووداوه‌کانی بۆ گرینگ‌ترین مه‌سه‌له بێ هه‌تا شوعار و پڕوپاگه‌نده‌ی حیزبایه‌تی.” بریا کاکه‌سووری ئاوا خوێندنه‌وه‌که‌ی خۆی له‌سه‌ر رێنێسانس نیوز ده‌ست پێده‌کا و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کا که “هه‌موو باسی ئه‌وه‌یان ده‌کرد رێنێسانس ببێته دیارده، نیشانه و نوێنه‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی. به‌ڵام چونکه کارێکی ئاوا گه‌وره ناتوانێ به که‌سێک یان چه‌ند که‌سه به‌ڕێوه بچێ زۆر زۆر به داخه‌وه ئه‌ماڵپه‌ڕه به سانایی نسکۆی بردوو و که‌وت.”
وتاره‌که له وێبلاگی “تاریک و روون”دا بخوێنه‌وه
سه‌باره‌ت به په‌یدابوونی زمان ـ به‌شی دووهه‌م
پڕۆفسۆر پێته‌ر یێرده‌فۆرش
ئێستا ده‌چینه سه‌ر پرسیاری دووهه‌م: چۆنه ئێمه ده‌ئاخڤین؟ خۆ مرۆڤ ده‌توانێ به شێوه‌ی دیکه‌ش بدوێت…
بێگومان، هه‌رچه‌ند زمانی ئاخافتن ته‌نیا دووسه‌دهه‌زار ساڵێکیشی ته‌مه‌ن بێ، مرۆڤه‌کان توانیویانه به شێوه‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ر پێکه‌وه بدوێن. زۆر یه‌کتر دواندن هه‌ن که زمانی ئاخافتنیان ناوێ. ئه‌وه به روونی له زمانه هێماییه‌کاندا ده‌بینرێ که که‌ڕه‌کان له سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌کاری ده‌که‌ن. ئه‌و جۆره زمانانه سیسته‌مێکی ته‌واو فراژۆتووی گرامێر و وشه‌دانێکی به‌رفراوانیشیان هه‌یه و ئێمه ده‌توانین به‌و زمانه، به‌بێ ئه‌وه‌ی [به ده‌نگ] قسه بکه‌ین، پێکه‌وه بدوێین. (more…)
سه‌باره‌ت به په‌یدابوونی زمان ـ به‌شی یه‌که‌م
پرۆفسۆر پێته‌ر یێرده‌فۆرش
مرۆڤ سه‌رده‌مێکی دوور و درێژ هیچ زمانێکی نه‌بوو. ئێمه به گشتی دووسه‌د هه‌زار ساڵیک ده‌بێ ده‌توانین به یه‌که‌وه بدوێین، به‌ڵام به‌ره به‌ره کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ته‌واو قسه‌که‌رمان خوڵقاندووه. له کۆمه‌ڵگه‌ی پاش مۆدێڕنه‌ی ئێستادا زمان، ئاخافتن و زانیاری بوونه‌ته بزوێنه‌ری (ماتۆڕ) کولتووره‌که‌مان که ژیانی رۆژانه، کار و داهێنانه‌کانمانی له ده‌ور کۆکراونه‌وه. زمان واتادارترین داهێنانی مرۆڤه و له‌و روانگه‌وه په‌یدابوونی زمان ده‌بێته یه‌کێک گرینگ‌ترین پرسیاره‌کان، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ڵامی پرسیاری ـ گه‌لۆ ئێمه بۆ ده‌ئاخڤین ـ سه‌رمان ده‌سووڕمێنێ. (more…)
رۆمان و باوه‌ڕ، سه‌ردێڕی وتارێکی د. هاشم ئه‌حمه‌د زاده‌یه
د. ئه‌حمه‌د زاده له‌و وتاره‌یدا خوێننه‌وه‌یه‌کی ورد بۆ دوا رۆمانی به‌ختیار عه‌لی ـ جه‌مشید خانی مامم که هەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد ـ ده‌کا و ده‌ڵێ: “خوێنەرەوە هەست دەکات کە ڕۆمانەکە بۆ ڕەخنەگرتن لە واقیعی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریی کوردستان ئامادە کراوە و تەنیا ڕوواڵەتێکی داستانی، بەرهەمەکە لە دەربڕینێکی تەواو سیاسی و ئایدۆلۆژیکانە جیا دەکاتەوە. “
سایتی رۆژنامه‌ی هه‌ولێر کورته‌یه‌کی وتاره‌که‌ی بڵاوکردۆته‌وه که هه‌فته‌نامه‌ی “فه‌رهه‌نگ” هه‌مووی بڵاو ده‌کاته‌وه.
بۆخۆم لێره و یار له‌وێ ـ روونکردنه‌وه‌یه‌کی پێویست
وه‌ک به‌شێک له دۆست و نزیکانم ئاگادارن، ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگ ده‌بێ له‌و سایته‌دا دارم له‌سه‌ر به‌ردی دانه‌ناوه. ده‌مویست به خشکۆڵی له ئه‌رکه‌کانی دوور که‌ومه‌وه و به‌و چه‌ند دۆسته‌ی بسپێرم که پێشتریش جار و بار کاریان له سه‌ر سایته‌که کردووه و به سیاسه‌تی وه‌شان و … ئاشنان. (more…)
رێوڕه‌سمی پرسه‌ی مامۆستا شێخ عیزه‌دین و شانۆی سیاسه‌تکاران
دوانیوه‌ڕۆی رۆژی 13ی فێڤریه، له رێوڕه‌سمی سه‌ره‌خۆشیی شێخ عیزه‌دینی حوسه‌ینی بووم. کۆمه‌ڵێک که‌سم دیتن، نه‌فه‌رم دیتن، سیاسه‌تکارم دیتن، هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیرم دیتن. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه “شانۆ”یه‌کیشم دیت.
له رێوڕه‌سمه‌که‌دا، که وه‌ک هه‌موو بۆنه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردی “به هۆی هه‌ڵه‌یه‌کی تێکنیکی” به دره‌نگه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد، کۆمه‌ڵیک بابه‌تی سیاسی و هونه‌ریی گونجاو پێشکه‌ش کران. به‌ڵام زۆریی په‌یامه سیاسی و حیزبییه‌کان، که ئه‌غڵه‌ب دروشم و جارجاریش خۆهه‌ڵنانه‌وه بوون، به‌شێکی زۆر له به‌شدارانی وه‌ڕه‌ز کرد و وه‌ک کاردانه‌وه، به خشکۆڵی بۆی ده‌رده‌چوونه هۆڵی چا خواردنه‌وه و خۆیان له بیستنی وتاره‌کان پاراست.
هونه‌رمه‌ندان له‌وانی دی داهێنه‌رتر نین
پرۆفسۆر ئینگار برینک
ئێمه وا چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین که هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌کار داهێنه‌ر بن، به‌ڵام هونه‌رمه‌نده به ئه‌زموونه‌کان به‌ر له هه‌موو شتێک کارزانن. هونه‌رمه‌ندان به‌گشتی داهێنه‌رتر نین له خه‌ڵکی دیکه. ئه‌وان وه‌ک له نموونه‌ی توێژه‌راندا، سوننه‌تێک یان تیۆرییه‌کی دامه‌زراو به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی توێژه‌ران که کێشه‌یه‌کی پێناسه‌کراو و رێسایه‌کی چاره‌سه‌رکردنیشیان له‌به‌ر ده‌ست دایه، هونه‌رمه‌ندان کار له سه‌ر پرسگه‌لێکی کراوه ده‌که‌ن که وه‌ڵامه‌کانیان چاوه‌ڕوان نه‌کراون. هونه‌ر بێبه‌رییه له چوارچێوه (نۆڕم) عیلمی و تێکنیکییه‌کان ـ به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌توانێ گه‌شه‌یان پێ بدا. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی که داهێنان به توانای تێکهه‌ڵکێش‌کردنی ئازادانه‌ی کرداره هزرییه‌کان ده‌زانێ، ژینگه‌ی فیزیکی [له داهێنانی هونه‌رمه‌ندانه‌دا] رۆڵی هه‌رێ سه‌ره‌کی ده‌بینێ. (more…)
کۆچی زۆره‌ملی: به‌هۆی فیلتێر کرانی وێبنووسه‌که‌م ماڵم گواستۆته‌وه
ئه‌و کاته که سایتی رێنێسانس نیوزم ئیداره ده‌کرد و به‌رده‌نگه‌کانم گه‌یشتبوونه سه‌رووی 80 هه‌زار که‌س، هه‌واڵی فیلتێر کرانی سایته‌که‌م له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ئاسایی ده‌زانی و به پشته‌مل هه‌ڵکڕاندنێک له‌بیر خۆم ده‌برده‌وه. ده‌مزانی ئه‌وانه‌ی ده‌مانخوێننه‌وه رێگای ده‌ست وێڕاگه‌یشتنیشمان ده‌دۆزنه‌وه. ئه‌وه رۆژانێک بوو… (more…)
