وتووێژی ڕۆژنامه‌ی “تورک تایم” له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د تورک (به‌شی یه‌که‌م)
2009/06/11
ده‌ته‌په، په‌که‌که و خه‌ڵکیش هه‌مان شتیان ده‌وێ
ده‌مێک بوو نه‌مده‌ویست هاوسه‌رۆکی ده‌ته‌په ئه‌حمه‌د تورک بدوێنم. وام بیر ده‌کرده‌وه که کوردێکی جیاواز و سیاسه‌تمه‌دارێکی جیاواز بێت. به‌هه‌ڵه‌دا چووبووم. باوه‌ڕییه‌که‌ی منی خرۆشاند، گوته ئارام و نه‌رمه‌کانی کاریگه‌رییان له‌سه‌ر دانام، ڕاستبێژییهکهی ڕایچڵه‌کاندم. ئه‌حمه‌د تورک یه‌کێک له گرینگرترین ناوه‌کانی ئاشتیی تورکیایه.
دیداری سه‌نه‌م ئاڵتان
له تورکییه‌وه؛ که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه
سه‌نه‌م ئاڵتان: حه‌وتووی ڕابردوو، له پرۆگرامی “32. Gün ” ـ رۆژی سیودووههم ـ دا کۆمه‌ڵێک لێدوانی نه‌ترسانه و بزوێنهرتان دا. ته‌نانه‌ت گوتتان “ئه‌گه‌ر پێویست بێ ده‌چمه قه‌ندیلیش”. به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر منی بزواند ئه‌وه بوو که گوتت ” ئاماده‌م له پێناو برایه‌تیدا له بکوژی 17هه‌زار قوربانیی “بکه‌ری نادیار” ببوورم. کردنی ئه‌و کاره له گوتنه‌که‌ی دژوارتره. به ڕاستی ڕاچڵه‌کێنه‌ر بوو.
له‌لایه‌ن کورد و تورکه‌کانه‌وه ڕووبه‌ڕووی چ جۆره کاردانه‌وه‌یه‌ک بوویه‌وه؟
ئه‌حمه‌د تورک: کاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیم له که‌س نه‌دیت. باوه‌ڕم پێ بکه‌ن کاتێک ئه‌و شتانه‌م گوت، هیچ چه‌شنه تهونوبهستێکی سیاسیم له‌به‌ر چاو نه‌بوو، وشهکانیشم به تایبه‌تی ههڵنهبژاردبوون، ڕاست ئه‌وه‌م گوت که له دڵمدا بوو. ویستم هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی خۆم له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی پێشوو به شێوه‌یه‌کی کراوه به ڕای گشتی ڕابگه‌یه‌نم. خۆم سانسۆر نه‌کرد، ئه‌وه‌نده‌ی بۆم کرا کراوه بووم. له‌وانه‌یه هێندێک لایه‌نی ده‌وڵه‌تی له‌و قسانه‌م بێزار بووبن. ڕه‌نگبێ که‌سانێک هه‌بن که نه‌یانه‌وێ ڕاستییه‌کان بێنه ڕۆژه‌ڤه‌وه، نه‌یانه‌وێ دووڕوویییه سیاسییه‌کان ئاشکرا بن، نه‌یانه‌وێ ڕووداوه‌کانی پێشوو بکه‌ونه به‌ر ده‌ست ڕای گشتی. دڵنیام ئه‌گه‌ر ڕای گشتی به‌و ڕووداوانه‌ی زانیبا هه‌ڵوێستی جیاوازتریش ده‌بوون. خه‌ڵکی کورد هه‌موو کاتێک خه‌ڵکی تورکی وه‌ک برا چاو لێکردووه. ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ ڕووداوگه‌لی جیاواز بێنه ئاراوه، ئه‌من ئه‌و وڵات به‌جێ ناهێڵم. ده‌مه‌وێ ئازاد و هاوشانی ئه‌وانیتر بم له‌و وڵاته‌دا. چۆڵی ناکه‌م.
سه‌نه‌م ئاڵتان: پێتان وایه تورک له ئازاره‌کانی کوردان تێبگه‌ن؟ یان کورد له هی تورکان؟ ئایا به‌بێ تێگه‌یشتن له ئازاره‌کان ده‌توانین ئاشتی ده‌سته‌به‌ر که‌ین؟
ئه‌حمه‌د تورک: کاتێک له نه‌ورۆزی 91دا چووینه شیرناخ پێکدادانێکی ترسناک هاتبۆ ئاراوه. 16 که‌س کوژرابوون. پاسێک که له نزیک په‌یکه‌ری ئه‌تاتورک وێستابوو، گولله‌ڕێژ کرابوو، به‌ڵام په‌یکه‌ره‌که‌ی ئه‌تاتورک هیچی لێ نه‌هاتبوو. ئه‌و ماڵه‌ی دوو منداڵی تێدا سووتابوو په‌نجا مه‌تر به‌ولاوه‌تر بوو… ده‌گوترێ په‌که‌که هات شاری شێواند، ماڵه‌کانی سووتاندن. بازاڕ له ته‌پوتۆزدا ون بووه و ئاسمان نه‌بێ لێیه‌وه دیار نییه. واته له کوێوه ته‌قه ده‌که‌ی بیکه، که‌س ناتبینێ. خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ناوێرێ قسه بکات.
مامۆستایه‌کی ترابزۆنی هاتبوو که ماڵه‌که‌یان سووتاندبوو. هاواری ده‌کرد ” ئه‌گه‌ر بۆخۆم لێره نه‌بام بێگومان باوه‌ڕم به مێدیاکان ده‌کرد، به‌ڵام به چاوی خۆم دیتم، چه‌کداره‌کانی ژیته‌م کردیان.” ویستمان بێده‌نگی که‌ین، نه‌کا شتێکی به‌سه‌ر بێنن.
ڕای گشتی نازانێ له‌و هه‌رێمه چی به‌سه‌ر کورده‌کان دێ، داخوا چ ئازارگه‌لێک ده‌چێژن. به‌و هۆیه‌وه بێ چاره‌سه‌ریی کێشه‌کان درێژه‌ی هه‌یه. تا کاتێک هه‌ست به ئازاره‌کانی یه‌کتر نه‌که‌ین ناتوانین چاره‌سه‌ریی ئه‌و کێشه‌یه بکه‌ین. لێت ده‌سه‌لمێنم، کورده‌کان له‌و ماوه‌یه‌دا له سۆز و عاتیفه دوور که‌وتنه‌وه. به قین و تۆڵه‌ئه‌ستێنانه له مه‌سه‌له‌کان نزیک بوونه‌وه، به‌ڵام که‌س نه‌یویست ئازاره‌کانیان ببینێ. فڵانه که‌سه‌کان مردن، فیساره بنه‌ماڵه‌ش سووتا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش به باوه‌ڕییه‌وه ده‌ڵێم ئه‌و کرده‌وه سۆزه‌کییانه‌ی کورده‌کان له‌خۆیان نیشان دا نابێ ببێته هۆی ئه‌وه‌ی تورکه‌کان هه‌ست به قین و نه‌فره‌ت بکه‌ن. ئه‌و کێشه‌یه به‌و ڕاده‌یه‌ک گرینگه که ئیتر نابێ بکرێته له‌یستۆکێکی سیاسی. ئه‌و خاڵه‌ش که په‌که‌که پێی گه‌یشتووه ده‌رگا به ڕووی سه‌رده‌مێکی ئاشتیخوازانه‌دا ده‌کاته‌وه.
سه‌نه‌م ئاڵتان: گه‌لۆ به‌ڕاستی پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستی پێکردووه؟ ئایا که‌مێکی ماوه کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکرێ؟ بۆچووةی ئێوه چییه؟ ئایا به ڕاستی باوه‌ڕتان به‌و پرۆسه‌یه هه‌یه؟
ئه‌حمه‌د تورک: هه‌ڵبه‌ت که ئاشتی شتێکی هاسان نییه. پێویستی به کات هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه که باسه‌کان ده‌ستی پێکردووه ئومێد به مرۆڤ ده‌به‌خشێ. ده‌بینین که زۆر شت گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه. ئه‌و خاڵه‌ی په‌که‌که پێی گه‌یشتووه ده‌رگا به ڕووی ئاشتیدا ده‌کاته‌وه. له‌جیاتی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ، چاره‌سه‌ریی کێشه‌که له چوارچێوه‌ی تورکیادا. باوه‌ڕ هه‌بوون به چاره‌سه‌رییه‌ک که داوای برایه‌تیی گه‌لان ده‌کات. داواکارییه‌کان له ئاستی جیهانیدا سه‌لمێنراون و ئه‌وه‌ش بۆ چاره‌سه‌ری گرینگه.
سه‌نه‌م ئاڵتان: ئه‌گه‌ر ئاشتی بێته ئاراوه، داخوا ئه‌وانه‌ی ساڵانێکی دوورودرێژ له چیا بوون و شه‌ڕیان کردووه، ده‌توانن له ژیانێکی بێ شه‌ڕدا جێی خۆیان بدۆزنه‌وه؟ ئاشتی شتێکی باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیر له داهاتووه‌که‌شی نه‌کرێته‌وه داخوا له کورتی نادا؟
ئه‌حمه‌د تورک: خۆ ئه‌وانه خه‌ڵکانێک نین له ئه‌شکه‌وتاندا بژین. که‌سانێکن که له ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه یه‌که‌م چرکه‌دا ده‌زانن له واشنگتن چی ڕوو ده‌دا. هێندێکیان قوتابخانه و به‌شێکیشیان بنه‌ماڵه‌یان به‌جێ هێشتووه. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه لێره ژیانێکیان هه‌یه. باشه ئێوه پێتانوایه له‌و شاخه چی لێیه؟ هێندێک که‌س ده‌ڵێن “پێویستیان به یارمه‌تیی سایکۆلۆژی هه‌یه”، به‌ڵام به باوه‌ڕی من ئه‌و شتانه هیچ پێویست نییه. ئه‌و ئینسانانه دوژمنی خه‌ڵکی تورک نین. تامه‌زرۆی ئه‌وه‌ن بێنه‌وه لێره وه‌ک مرۆڤ بژین. ته‌نیا ده‌یانه‌وێ به باوه‌شێکی مرۆڤانه‌وه لێیان نزیک ببنه‌وه. ئه‌وه ئه‌و شته‌یه که ده‌بێ وه‌ده‌ستی بێنین. له قوڵایی ده‌روونمه‌وه هه‌ست ده‌که‌م که ئه‌وانیش هه‌ست به شتێکی جیاوازتر له‌وانه‌ی من ده‌یڵێم ناکه‌ن. کوردیش ئیدی تێگه‌یشتووه که کێشه‌که به چه‌ک چاره‌سه‌ر ناکرێ.
سه‌نه‌م ئاڵتان: ته‌یب ئه‌ردۆگان پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو سه‌ره‌تایه‌کی توندی ده‌ستپێکرد. ئه‌تۆی تۆمه‌تبار کرد له وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا که گوتبووت با ده‌ست له چه‌ک هه‌ڵگرین گوتی: “عه‌سکه‌ر ده‌ست له چه‌ک هه‌ڵناگرێ” …
درێژه‌ی هه‌یه …
Entry Filed under: دیمـانه. .
مێزگرد: رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؛ قه‌یران و هه‌وڵی ڕزگاربوون (پرسیاری دووهه‌م)
مێزگرد: رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؛ قه‌یران و هه‌وڵی ڕزگاربوون ـ 2 (ئازاد حاجی ئاغایی)
ئه‌و ده‌مه‌ی په‌لاماری ژنێک ده‌رێت (شێعری نارین محه‌مه‌دی)
شوان حه‌مه: ئۆپۆزیسیۆن پێویستییه‌کی ژیانیی هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌که
بررسی وضعیت خشونت علیه زنان در شهرستان مریوان در سال 1387
بنه‌ماکانی جوولانه‌وه‌ی مه‌ده‌نی (نووسینی: شه‌ماڵ میرزا)
سه‌ربه‌خۆ و سه‌ربه‌خۆیی؛ پارته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی وڵات (نووسینی: سۆران خدری)
ئیسماعیل بێشیکچی سه‌باره‌ت به پرسی کورد له باکوور و باشووری کوردستان ده‌دوێ (دیمانه)