وتووێژی ڕۆژنامه‌ی “تورک تایم” له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د تورک، به‌شی دووهه‌م و کۆتایی
2009/06/17
له تورکییه‌وه: که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه
نازانم ئه‌گه‌ر کورد نه‌بام چ جۆره سۆزێکم ده‌بوو، به‌لام کوردیش نه‌بام پێویستیی گوتنی ئه‌و شتانه‌م ده‌دیت. له‌به‌ر ئه‌وه نه‌مده‌گوت چوونکا کوردم، به‌ڵکوو چوونکا باوه‌ڕم وایه که کێشه‌یه‌ک له ئارادایه و چاره‌سه‌رییه‌که‌شی له به‌رژه‌وه‌ندیی تورکیایه. ئێستا داخوازییه‌کان و فۆرمۆلی چاره‌سه‌رییه‌که‌ش یه‌کانگیر بووه. ئه‌مرۆ ده‌ته‌په، په‌که‌که و خه‌ڵکیش هه‌مان داوایان هه‌یه. وهکیهکییهکی هاوبه‌ش هه‌یه….
سه‌نه‌م ئاڵتان: ته‌یب ئه‌ردۆگان پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو سه‌ره‌تایه‌کی توندی ده‌ستپێکرد. ئه‌تۆی تۆمه‌تبار کرد و له وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا که گوتبووت با ده‌ست له چه‌ک هه‌ڵگرین گوتی: “عه‌سکه‌ر ده‌ست له چه‌ک هه‌ڵناگرێ”
ئه‌حمه‌د تورک: هه‌ڵبه‌ت ئێمه شتێکی وا ناڵێین. حکوومه‌ت لۆژیکێکی به‌رته‌سکی هه‌یه. هێچ کێشه‌یه‌ک له دونیادا یه‌کلایه‌نه چاره‌سه‌ر ناکرێت. پێویسته هه‌ردوو لایه‌ن ئه‌و نیه‌ته له خۆیان نیشان بده‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کلایه‌نه چه‌که‌کان بێده‌نگ که‌ی مانایه‌کی نابێ. به‌ڵام ناڵێین “باعهسکهر چه‌ک فرێ دات”؛ ئه‌و (ئه‌ردۆگان) وای به‌کار دێنێ. ئێمه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌ره‌و بهدێموکراسیکردن وه‌رچه‌رخێ، ده‌مانه‌وێ له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ چالاکییه سه‌ربازییه‌کاندا هه‌ستیاری پیشان بدرێت. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ چالاکییه سه‌ربازییه‌کان ڕاگیرێن. ئینسانه‌کانمان له حاڵ و هه‌وای ئاشتیدا ده‌ژین، ئه‌و ئومێده ته‌بیاتی قهوارهپارێزانهی ده‌وڵه‌ت تێده‌په‌ڕێنێ. له سه‌رده‌مێکدا که جیهان خوازیاری ئاشتییه حکوومه‌ت به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه. ئیتر هه‌م له ناوخۆ و هه‌م له ده‌ره‌وه سه‌رده‌می چاره‌سه‌ریی پرسه‌کانه له ڕێگای دیالۆگه‌وه.
ئه‌و دۆخه گوشار ده‌خاته سه‌ر حکوومه‌ت، ئۆپۆزیسیۆنیش ناتوانێ دژی بوه‌ستێته‌وه. هێزی سه‌ربازیش ناچاره ئه‌مه ببینێ. سه‌رباز دواجار فه‌رمانبه‌رێکی پاراستنی ئاسایشی وڵاته. ناتوانێ خۆی له شوێنی ئیراده‌ی سیاسی دانێ، ناتوانێ له‌جیاتی سیاسه‌تمه‌داران بڕیار بدا. کورده‌کانیش تێگه‌یشتوون که به چه‌ک چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌یان بۆ ناکرێ. له ڕاستیدا داخوازییه‌کان هاوبه‌شن (وه‌ک یه‌کن). ئیتر ده‌وڵه‌تیش ده‌بێ تێ‌بگا که به چه‌ک بۆی چاره‌سه‌ر نابێ. ئه‌وه‌ش گرینگه که هێزه دێموکراتیکه‌کانیش لێی تێبگه‌ن. حکوومه‌ت هیچ هه‌وڵیکی نه‌داوه بۆ چاره‌سه‌ری، پرۆژه‌ی نییه، وا وێده‌چێ نیه‌تێک هه‌بێ و به‌س. هه‌رچه‌ند له دژمان ده‌وه‌ستن با بوه‌ستن، به‌ڵام رۆژێک هه‌ر ده‌گه‌نه ئه‌و خاڵه که ئێمه پێی گه‌یشتووین. هه‌مووتان ده‌بینن…
سه‌نام ئاڵتان: ئێوه به ڕوونی چیتان ده‌وێ؟
ئه‌حمه‌د تورک: ئێمه ده‌زانین کێشه‌که چۆن چاره‌سه‌ر ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کۆنکرێت شته‌کان بڵێین یان مه‌رج دانێین ده‌بێته له‌مپه‌ر له‌پێش پرۆسه‌که. سه‌ره‌تا ده‌بێ دوولایه‌نه له یه‌کتر ببوورین، دواتر ده‌ستوورێکی دێموکراتیک و مه‌نتیقێک که جیاوازییه‌کان وه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ندی چاولێکا. پرۆژه‌ی ئێمه به‌هێزکردنی ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێمی، مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی دێموکراتیانه له بواره‌کانی کو‌لتوور، دین و ناسنامه‌دا وه هه‌روه‌ها له‌ناوه‌ند دانانی تاکه‌که‌سیشی تێدایه. ئێستا ده‌بینین که ده‌وڵه‌تی وشکی مهرکهزگهرا ده‌روه‌ستی کێشه‌کان نایه.
ئێمه ئه‌وانه‌مان ته‌نیا بۆخۆمان ناوێ، ئه‌گه‌ر دیترانیش ئه‌و مافانه‌یان بوێ ده‌بێ بتوانن ئیرداه‌ی خۆیان تاقی بکه‌نه‌وه. باسی “لاز و چه‌رکه‌زه‌کان” ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌وه نموونه‌یه‌کی هه‌ڵه‌یه. کورده‌کان حه‌شیمه‌تێکی چڕ‌وپڕ و جوگرافیایه‌کی هاوبه‌شیشیان هه‌یه. هیچ حه‌شیمه‌تێکی دیکه‌ی ئاوامان نییه. ئه‌گه‌ر چهکهزهکانیش مافی خۆیان ده‌وێ ده‌بێ بیان درێتێ، داوایه‌کی وایان نییه، به‌ڵام کورده‌کان هه‌یانه. نابێ یه‌کتر به نموونه بێنینه‌وه. ئه‌گه‌ر خه‌ڵکه‌که‌ت دڵنیا و ڕازی نه‌کرد ئه‌وه په‌که‌که سه‌رهه‌ڵده‌دا، سبهیڕۆژ حه‌ماسێکی کوردییش سه‌رهه‌ڵده‌دا، رۆژی دواتر شتێکی جیاوازتر … به‌ڵام به چاره‌سه‌ری ناگه‌ین. بۆ ده‌نا ئه‌گه‌ر په‌که‌که بێندهگ بێ یه‌کسه‌ر کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بن؟ نا، ئێوه ته‌نیا ده‌توانن بیان هێننه‌وه، به‌ڵام ناتوانن کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ن. سه‌رده‌مه‌که هه‌ستیاره، له ئێستادا ناتوانین بڵێین به‌کوێ ده‌گا.
په‌که‌که ده‌ڵی بۆتان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئۆجالان دانیشن، ئه‌منیش وام ده‌وێ، بریا بکرابا
سه‌نه‌م ئاڵتان: باشه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه بکرێن پرۆژه‌تان چییه؟ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ته‌یب ئه‌ردۆگان دانیشی چی پێ ده‌ڵێی؟ چیت لێی ده‌وێ، چی پێ پێشنیار ده‌که‌ی؟
ئه‌حمه‌د تورک: په‌که‌که ده‌ڵێ “ده‌وتوانن له‌گه‌ڵ ئۆجالان دانیشن، یارمه‌تی پرۆسه‌که ده‌دات، ئێمه بۆ ئه‌وه ئاماده‌ین”. منیش وام ده‌وێ، بریا که‌سانێک چووبانه لای. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ وی‌دا ناکرێ ئێمه هه‌ین، ئه‌وه‌ش نه‌بوو ده‌کرێ هێندێک که‌سی ئاقڵ و شیاو ئه‌نجومه‌نێک پێک بێنن، خۆ ته‌نیا یه‌ک ئاڵتهرناتیڤمان نییه. واته هیچ پێشمه‌رجێک دانانێین، بۆ ده‌ستپێکردنی دیالۆگ ئاماده‌ین، به‌هه‌ر جۆرێک بێ ئاماده‌ین. به‌ڵام ئامانجمان ده‌ستگوشینی ته‌یب ئه‌ردۆگا نییه، هه‌ر ناشیگوشین، ئه‌گه‌ر وا پێویست بێ. مه‌راقی ده‌ستگوشینی ئه‌ردۆگان له سه‌ری نه‌داوین. ئه‌گه‌ر له پێناو دیالۆگدا پێویست بێ یه‌کتر ده‌بینین، ئه‌من ئه‌وه پێویستی و ئه‌رکه‌که ڕاده‌گه‌یه‌نم.
ئۆجالان کلیلی سه‌ره‌کیی چاره‌سه‌رییه، ناتوانین چاوپۆشی له‌وه بکه‌ین
پارلمانتاری پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ئیحسان ئارسڵان گوتی “سه‌رۆکوه‌زیر ده‌یویست ئۆجالان ببینێ، به‌ڵام ته‌واو له‌و وهخهتدا مینێک ته‌قییه‌وه، شه‌هیدمان دا، به‌و هۆیه‌وه وه‌دره‌نگ خرا”. به ئاشکرا ده‌ڵێم ئه‌من ئه‌و قسانه به جێی باوه‌ڕ نازانم. لێره‌دا خاوه‌ن بڕیاربوون نییه. له‌هیچ کات و شوێنێکدا، له جێگایه‌ک که پێکدادان هه‌بێ، ناڵێن “پێکدادان هاتۆته ئاراوه” بۆیه ناکرێ یه‌کتر ببینین. بهبڕیاربوون پێویسته. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، پێنج ساڵی دوورودرێژی بێ پێکدادانمان هه‌بوو، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێک ههڵنههێنرایهوه.
سه‌نه‌م ئاڵتان: به‌ڕاستی ده‌ته‌وێ ئۆجالان ئازاد بێ؟
ئه‌حمه‌د تورک: ئه‌گه‌ر کلیلێک هه‌بێ ده‌بێ به ڕاستی که‌ڵکی لێ وه‌ربگیرێ. ئۆجالان کلیلێکی گرینگی چاره‌سه‌رییه. به چاوپۆشیکردن له‌و بابه‌ته به هیچ جێگایه‌ک ناگه‌ین. له ڕاستیدا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو کێشه‌که چاره‌سه‌ر که‌ین ده‌بێ ئاوا له بابه‌ته‌که بڕوانین. ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ سێ ملوێن ئینسان به واژۆی خۆیان داوای لێبوردنی که‌سێک ده‌که‌ن، وا دیاره ئه‌و که‌سه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاکه کاریگه‌ریی هه‌یه. ده‌ی باشه ئه‌گه‌ر وایه چۆن ده‌توانی له پرۆسه‌که‌ی جیا که‌یه‌وه؟ ئه‌گه‌ر بڵێی “ئه‌و هێزه کاریگه‌ره له مه‌سه‌له‌که دهرداوێم” سوودت پێ ناگا و دژوارییشی لێ ده‌که‌وێته‌وه. به‌ڵام ده‌بێ هێندێک ڕاستیش بسه‌لمێنین، ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته بکه‌ینه مه‌رجی یه‌که‌م ئه‌وه پێش له ڕێڕه‌وی چاره‌سه‌رییه‌که ده‌گرین. ئه‌وه شتێکه که ده‌بێ له درێژخایه‌ندا بکرێ. لایه‌نی کوردیش ده‌بێ له‌وه تێ بگا. هه‌ڵبه‌ت ده‌کرێ هێندێک هه‌نگاو ههڵێنرێنهوه که بارودۆخی ئۆجالان باشتر بکرێ. ئه‌و به‌رده‌وام له ڕێگای پارێزه‌ره‌کانیه‌وه ده‌ڵێ “ده‌بێ ئه‌و خوێنڕشتنه ڕاوه‌ستێ”. ناوێکه که کاریگه‌ریی هه‌یه به سه‌ر کورده‌کانه‌وه.
هه‌م لایه‌نم، هه‌م پردم و هه‌میش سیاسهتوانم
سه‌نه‌م ئاڵتان: پشتیوانی له‌و مۆدێله ده‌که‌ی که مورات قه‌ره‌یڵان به مۆدێلی سکۆتلاند به‌ناوی کرد؟
ئه‌حمه‌د تورک: ئه‌و نه‌یگوت پاته‌وپات به‌و جۆره ده‌بێ. کۆمه‌ڵێک مۆدێلی سه‌رکه‌وتوو هه‌ن. بۆ نموونه مۆدێلی سکۆتلاند. “له‌و رۆژانه‌دا ئه‌و شتانه ده‌خوێنمه‌وه و له‌سه‌ریان ڕاده‌وه‌ستم”، ئه‌و به‌و مانایه وای گوت، نه‌ک وه‌ک مه‌رج. ئه‌و نموونه‌مان پێ پێشنیار ده‌کا. ئێمه‌ش به‌وی ده‌ڵێین پێویسته دانیشین قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ین داخوا کێهه وڵات کام پرۆژه‌یه‌ی داناوه، ئێمه‌ش پرۆژه‌یه‌ک پێش ده‌خه‌ین که له‌گه‌ڵ ته‌بیاتی ئێمه‌دا بێته‌وه.
سه‌نه‌م ئاڵتان: زۆر جار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له په‌که‌که نزیکی یانیش چوونکا به تیرۆریستیان به‌ناو ناکه‌ی تاوانبار ده‌کرێی. ئه‌تۆ چه‌نده له په‌که‌که نزیکی یانیش ده‌ته‌په چه‌نده نزیکه؟
ئه‌حمه‌د تورک: نازانم ئه‌گه‌ر کورد نه‌بام چ جۆره سۆزێکم ده‌بوو، به‌لام کوردیش نه‌بام هه‌ر پێویستیی گوتنی ئه‌و شتانه‌م ده‌دیت. له‌به‌ر ئه‌وه نه‌مده‌گوت چوونکا کوردم، به‌ڵکوو چوونکا باوه‌ڕم وایه که کێشه‌یه‌ک له ئارادایه و چاره‌سه‌رییه‌که‌شی له به‌رژه‌وه‌ندیی تورکیایه. داخوازییه‌کان و فۆرمۆلی چاره‌سه‌رییه‌که‌ش یه‌کانگیر بووه. ئه‌مرۆ ده‌ته‌په، په‌که‌که و خه‌ڵکیش هه‌مان داوایان هه‌یه. وهکیهکییهکی هاوبه‌ش هه‌یه. منیش وا ده‌ڵێم، خه‌ڵکیش وا ده‌ڵێ و په‌که‌که‌ش هه‌ر وا ده‌ڵێ. له مێشکماندا وه‌کیه‌کی هه‌یه. بچنه لای ئه‌و کوردانه‌ی له ئێمه جیاوازترن، قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌ن، ده‌بینن ئه‌وانیش هه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێن. واته له بابه‌ت چۆنیه‌تیی چارهسهرییهکهوه عه‌قڵێکی هاوبه‌ش هه‌یه. باوه‌ڕیی خۆم ده‌که‌مه پێودانگی ههڵسوکهوتکردنم. باشه کاتێک ئێمه شتی وه‌ک یه‌ک ده‌ڵێین بۆ له یه‌کتر جیا بین؟ ئه‌من هه‌م لایه‌نم، هه‌م پردم و هه‌میش به‌رپرسیاره‌تیی سیاسییم هه‌یه. ئێمه هه‌موومان سه‌ر به جوگرافیایهکین، ئه‌و ئینسانانهین که خه‌ڵکی کورد ده‌ناسین، که داخوازییه‌کانیان له دڵماندا ده‌پارێزین. له‌و رۆژانه‌دا دوو گه‌ریلا مردن، یه‌کیان برای ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی حیزبه‌که‌م و ئه‌وی دیکه‌شیان برای سه‌رۆکی ناوچه‌یه‌کم بوو. له‌ناو یه‌کداین، ئه‌و بابه‌ته هه‌ر وا ساکار مه‌بینن، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه.
سه‌نه‌م ئاڵتان: باشه سه‌رباز (هێزه سه‌ربازییه‌کان) کاریگه‌ریی له‌سه‌ر سیاسه‌ت داده‌نێ. ده‌ڵێی ئیراده‌یه‌کی سیاسیی پێویسته هه‌تا ئه‌و دۆخه بشکێنێ. که‌سانێکیش باوه‌ڕیان وایه که ئێوه له‌ژێر گوشاری په‌که‌که دان. ئایا ئۆجالان یان په‌که‌که ئه‌و هێزه‌یان هه‌یه به زۆره‌ملی کارێکت پێ بکه‌ن؟
ئه‌حمه‌د تورک: من هاوسه‌رۆکی پارتێکی سیاسیم. نوێنه‌رم هه‌ن. بنکه و باره‌گام هه‌یه، ئینسانگه‌لێک هه‌ن باوه‌ڕیان به ئێمه هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه سیاسه‌ت ده‌که‌م. به ناوی ئه‌حمه‌د تورک لێدوان ناده‌م، لێدوانه‌کانم هه‌ڵسه‌نگاندنی هاوبه‌شی پارتییهکن. له ئێستادا په‌که‌که و خه‌ڵک و ئێمه‌ش سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ریی هه‌مان شت ده‌ڵێین. جاری وایه ده‌که‌وینه به‌رامبه‌ر یه‌کیش، ئه‌وه‌ش ئه‌و کات ده‌ڵێین. هه‌ڵبه‌ت له‌نێو خۆماندا دانوستان ده‌که‌ین. شتێک به‌ناوی “کۆتره یان بازه” له ئارادا نییه. کێشه‌یه‌کی جدی له‌گۆڕێدایه، باوه‌ڕمان وایه که ده‌بێ که‌شوهه‌وای دیالۆگ هه‌بێ. ده‌مانه‌وێ یارمه‌تیی بده‌ین به‌و دروستبوونه. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستێکی جدی ببینین و که‌سانێکیش ببینین که شلوێی ده‌که‌ن ئه‌وا دلێرانه له‌قاویان ده‌ده‌ین. ئه‌گه‌ر پێویست بێ له پێناو ئاشتیدا دیالۆگ پێک دێنین، به‌ڵام کاتێکیش ئه‌وه‌مان نه‌دیت، ئه‌وانه وا له‌گه‌ڵ ئه‌و نزیکبوونه نین ئاماده‌ین بیان ناسێنین. ئه‌من ئه‌وه‌نده کراوه‌م.
سه‌نه‌م ئاڵتان: کێن ئه‌وانه‌ی ئه‌و ئاشتییهیان ناوێ؟
ئه‌حمه‌د تورک: هێندێک که‌س ده‌ڵێن “هه‌تا کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر نه‌کرێ بهدێموکراسیبوونیش نابێ”، له ڕاستیدا هه‌تا بهدێموکراسیبوون نه‌بێ کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر نابێ. ده‌بێ ئیراده‌یه‌کی دێموکراتیکی سیاسی هه‌بێ. ده‌بێ ئیراده‌ی پارلمان له سه‌رووی هه‌موو شتێکه‌وه بێ. ده‌بێ ئه‌و نزیک بوونه و ئه‌و پێداگرییه‌ش هه‌بێ. هه‌تا ئه‌مرۆ له تانسۆ چیللهرهوه تا مه‌سعوود یڵماز هه‌موویان به‌جۆرێک ئه‌زموونیان کرد، باسیان کرد، به‌ڵام نه‌بوو. ئیراده‌ی سیاسی هه‌موو جارێ ناچار بووه هه‌نگاو بۆ دواوه هه‌ڵێنێ. ده‌ی با وای دانێین که هه‌روا به ڕێکه‌وت باسکراوه، باشه داخوا هه‌موویان هه‌روا به ڕێکه‌وت خاڵه‌کانی چاره‌سه‌ریی پرسی کوردیان باسکرد.
سه‌نه‌م ئاڵتان: ئایا به باوه‌ڕی ئێوه شتێک هه‌بوو که ئه‌وانی ترساند؟
ئه‌حمه‌د تورک: بێگومان. چوونکا ئیراده‌ی سیاسی حاکم نه‌بووه. ئیراده‌ی سیاسی لێره له دارێ دارێ دایه. ئه‌گه‌ر وا نه‌بایه ده‌بوو ئیراده‌ی سیاسی شیاوه‌تیی چاره‌سه‌ریی ئه‌و کێشه‌یه‌ی له‌خۆی نیشان دابایه. تاوانبارکردنی سه‌ربازان شتێکی زۆر گرینگ نییه، گرینگتر ئه‌وه‌یه که ئیراده‌ی سیاسی به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا زاڵ بێ. ئه‌من تا ئه‌و کاته‌ش ئیراده‌یه‌کی سیاسی له پارتی داد و گه‌شه‌پێداندا نابینم. باسێک ده‌ستی پێ‌کرد، به‌لام پرۆژه‌یه‌کم له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و حکوومه‌تدا نه‌دی. دانوستانه‌کان ده‌ستیان پێ‌کرد. داخوازیی چاره‌سه‌ریی دێموکراتیک له‌گۆڕێدایه. ئه‌و داخوازییه له‌لای کورده‌کان هه‌یه و له‌لای ئه‌وانه وا تۆزێک عه‌قڵیان له که‌لله‌دایه. چاوه‌ڕوانیمان ئه‌وه‌یه که، به دانه‌به‌ر سه‌رنجی وردی دۆخی جیهان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، وه بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌یرۆژ تورکیاش نه‌که‌وێته ناو پشێوییه‌کی خراپتر، بیرکردنه‌وه‌یه‌کی دێموکراتیانه پیشان بدرێت و بۆئه‌وه‌ی یارمه‌تیی بهدێموکراسیکردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیش بدرێ، رۆڵ و ئه‌رکی خۆمان بدۆزینه‌وه.
تا ئێستاش له‌سه‌ر کورسییه‌که لینگم ده‌له‌رزن
سه‌نه‌م ئاڵتان: ئایا ئه‌وه که ئێوه وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارێک ته‌نیا پرۆژه‌تان بۆ کورده‌کان هه‌یه ئازارتان نادا؟ ئایا ده‌تانویست بۆ هه‌موو شارۆمه‌ندانی وڵات سیاسه‌ت بکه‌ن؟
ئه‌حمه‌د تورک: ئه‌گه‌ر ئه‌و کێشانه نه‌با هیچ بیرمان له دروستکردنی پارتی نه‌ده‌کرده‌وه. بیرمان له‌وه نه‌ده‌کرده‌وه ببینه ئه‌ندامی پارلمان. ئه‌من خه‌ریکی ژیانی خۆم ده‌بووم، هیچ تاسه‌ی سیاسه‌تکردنم له سه‌ردا نییه. هاوڕێیانی حیزبیشم هه‌روا. له سه‌ری هیچکامیاندا بیرکردنه‌وه له سیاسه‌ت نییه. به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌و پرسه ئه‌رکێکمان له‌سه‌ر شانه، ده‌ڵێین “خه‌ڵک چاوه‌ڕوانیی هه‌یه” بۆیه‌ش له ناو سیاسه‌ت داین. ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێ ئیتر ئێمه له سیاسه‌تدا نین. تا ئێستاش له سه‌ر کورسییه‌که لینگم ده‌له‌رزن، پێی ڕانه‌هاتووم. ئه‌من پیاوی سیاسه‌ت نیم.
Entry Filed under: دیمـانه. .
مێزگرد: رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؛ قه‌یران و هه‌وڵی ڕزگاربوون (پرسیاری دووهه‌م)
مێزگرد: رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؛ قه‌یران و هه‌وڵی ڕزگاربوون ـ 2 (ئازاد حاجی ئاغایی)
ئه‌و ده‌مه‌ی په‌لاماری ژنێک ده‌رێت (شێعری نارین محه‌مه‌دی)
شوان حه‌مه: ئۆپۆزیسیۆن پێویستییه‌کی ژیانیی هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌که
بررسی وضعیت خشونت علیه زنان در شهرستان مریوان در سال 1387
بنه‌ماکانی جوولانه‌وه‌ی مه‌ده‌نی (نووسینی: شه‌ماڵ میرزا)
سه‌ربه‌خۆ و سه‌ربه‌خۆیی؛ پارته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی وڵات (نووسینی: سۆران خدری)
ئیسماعیل بێشیکچی سه‌باره‌ت به پرسی کورد له باکوور و باشووری کوردستان ده‌دوێ (دیمانه)