خراپکاران ترسنۆک و هیچ له ده‌ست نه‌هاتوون
April 5, 2011 at 15:08 1 comment
دوێنێ له رێگای به‌ڵگه‌فیلمێکه‌وه که له‌سه‌ر رۆڵی پێگه ئینته‌رنێتییه‌کان له فۆڕماندنی چالاکییه سیاسی ـ جڤاکییه‌کان ساز کرابوو، زانیم که وڵاتی چین زیاتر له 30 هه‌زار بۆچوون نووسی دامه‌زراندووه بۆ به‌شداریکردن له‌و شه‌ڕه‌دا که ئه‌وان به “شه‌ڕی ئه‌لکترۆنی له‌گه‌ڵ ئاژاوه‌گێران” به‌ناوی ده‌که‌ن
هاوڕێیه‌کم له ناوخۆی وڵات خه‌ریکه سه‌کۆیه‌کی نوێ داده‌مه‌زرێنێ بۆ چیرۆکی کوردی و ئه‌و رۆژانه‌ش،له رێگای هه‌واڵێکه‌وه له‌سه‌ر وێبلاگه‌که‌ی، هه‌نگاوی یه‌که‌می ئه‌و هه‌وڵه‌ی خۆی ئاشکرا کرد
ئه‌ورۆ که سه‌ردانی ئه‌و دۆسته نزیکه‌ی خۆمم کرد، دیتم بۆچوونێکی زۆر نه‌گونجاو، (ته‌نانه‌ت ده‌توانم بڵێم سه‌خیف) به ناوی من له ژێر هه‌واڵی وه‌ڕێخرانی ئه‌و سه‌کۆ نوێیه‌دا نووسراوه. بۆچوونه‌که ره‌نگبێ له کۆنتێکستێکی دیکه‌دا هیچ کێشه‌یه‌کی تێدا نه‌بایه، به‌ڵام راست له شوێنێکدا که جاڕی دامه‌زراندنی سه‌کۆیه‌کی نوێ ده‌دا و داوای پشتیوانیش ده‌کا له هه‌موو ئه‌وانه‌ی ره‌نگبێ کارێکیان له ده‌ست بێ بۆی، ترسنۆکانه و خراپکارانه‌یه
ئینسان به خۆی نییه جاری وایه نه‌ک هه‌ر له کورد بوون، به‌ڵکوو له ئینسان بوونیش وه‌ره‌ز ده‌بێ، ئاخر ئه‌و هه‌موو خۆخۆرییه هه‌تا که‌ی؟ کاکی بۆچووة نووس پێم ناڵێی کێ سوود له‌و خراپکارییانه ده‌بینێ؟
ترسنۆک و هیچ له ده‌ست نه‌هاتوون ئه‌وانه‌ی نا‌وێرن به ناوی خۆیانه‌وه ده‌نگ هه‌ڵبڕن
Entry filed under: ورده‌بابه‌ت. Tags: .
1. نوخته | April 7, 2011 at 23:41
به ڕێز کاک که‌ریم سڵاو له راستی دا ئه‌وه پرۆسه‌یه‌که، پرۆسه‌یه‌ک بۆ دژایه‌تی و حه‌زفی خۆمان به ده‌ستی خۆمان ئه‌و کاره زۆر له مێژه ده‌ستی پێکردووه و من ناوی ئه‌و که‌سانه‌م ناوه‌ن داره ده‌ست که به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ڕه‌نگه نه‌زانانه‌ش ده‌یانهه‌وێت ئاژاوه بخه‌نه نێومانه‌وه من بابه‌تێکم له سه‌ر ئه‌و قسه کردنانه به نێوی خوازراو و به نێوی که‌سانی تره‌وه بڵاو کرده‌وه خۆشبه‌ختانه هێندێکیان به کامێنتی خسووسی په‌ژیوان بوون له کاره‌که‌یان و هیندێکیشیان….
دونیای مۆدرنیته و ئاژاوه‌ی ئاوا؟
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سڵاو کاک ئه‌نوه‌ر گیان
له دونیای حه‌قیقیدا ده‌سته‌ڵاتدار ژیان قۆرخ ده‌که‌ن و له ئی ئینته‌رنێتیشدا بێده‌سته‌ڵات و هیچ له باران دا نه‌بوو، ئێمه‌ش له‌و به‌ینه‌دا ده‌ستمان به پلێکی ژیانه‌وه گرتووه تا بزانین به‌ره‌و کوێمان ده‌با