نه‌وه‌ی خومه‌ینی: ده‌سته‌ڵات براوه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستنیشان ده‌کات نه‌ک میلله‌ت

ئایار 31, 2009 at 18:07

Hosseyn_Khomeini
ڕێنێسانس نیوز؛ حوسێنی خومه‌ینی، نه‌وه‌ی دامه‌زرێنه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران ئیمام خومه‌ینی، له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی “ئه‌لعه‌ره‌بییه‌” داوایکرد خۆڕێکخستنی حیزبی ئازاد و دینیش له‌ ده‌وڵه‌ت جیا بکرێته‌وه‌. ناوبراو به‌ گومانیشه‌وه‌ له‌ دروشمه‌کانی پاڵێوراوانی سه‌رکۆماریی ئێرانی ڕووانی و جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ ده‌سته‌ڵات براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان دیاری ده‌کات نه‌ک میلله‌ت.

حوسێنی خومه‌ینی له‌و وتووێژه‌یدا له‌گه‌ڵ “ئه‌لعه‌ره‌بییه‌”، سه‌باره‌ت به‌ بانگه‌شه‌کانی مێهدیی که‌رووبی له‌مه‌ڕ باشکردنی ژینگه‌ی سیاسیی ئێران گوتی: “ماڵه‌که‌ له‌ بناغه‌وه‌ وێرانه‌، که‌چی کابرا ده‌یه‌وێ هه‌یوانه‌که‌ی بنه‌خشێنێ”. گوتیشی: له‌و وڵاته‌دا پێویسته‌ حیزب و ڕێکخراوی چه‌پ، ڕاست و نه‌ته‌وه‌یی چالاک بن و دینیش له‌ سیاسه‌ت جیا بکرێته‌وه‌.

ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی خومه‌ینی چاره‌سه‌ریی له‌ هه‌ڵبژاردنێکی گشتیی ئازاد و ڕاسته‌قینه‌دا ده‌بینێ که‌‌ هه‌موو خه‌ڵکی ئێران تێیدا به‌شدار و “مه‌جلیسێکی قانوونداڕێژه‌ر هه‌ڵبژێرن، له‌ ئاراسته‌ی ڕاستکردنه‌وه‌ی قانوونی ئه‌ساسیدا له‌ سه‌ر بنه‌مای بۆچوونی ڕاستی ئیسلامی”. ناوبراو بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌شی ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ “ئه‌وه‌ ده‌کرێ به‌ کورتی به‌ جیاکردنه‌وه‌ی دین له‌ سیاسه‌ت به‌ناو بکرێ.”

 

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

ده‌رگا به‌ڕووی تورکیادا داخه‌ن ئیسلام و دێموکراسی؛ دوو جه‌مسه‌ری دژبه‌ر یان یه‌کانگیر


ئه‌رشیڤ

ئایار 2009
د س W پ ه ش ی
« تشرینی یەکەم   حوزەیران »
 123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,451 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: