Archive for حوزه‌یران 6, 2009
سه‌رنووسه‌ر له ناوه‌ندی جیهانی وه‌بنووسیدا
ئولف ئێریکسۆن
له سوێدییه‌وه: که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه
ته‌کنۆلۆژیای دانه به‌ر سه‌رنج؛ ئه‌و که‌سه‌ی هونه‌ری سه‌رنجڕاکێشان ده‌خاته ژێر ڕکێفی خۆیه‌وه، له ژینگه‌یه‌کی کولتووریدا که زانیاری ئیتر سامانێکی له‌کۆتانه‌هاتوو نییه، کاریگه‌ریی ڕاسته‌قینه ده‌خاته سه‌ر ژینگه‌ی گشتی (the general public)؛ بۆیه‌ش له داهاتوودا فۆڕماندنی ئه‌و ژینگه‌یه له ده‌ست سه‌رنووسه‌راندایه نه‌ک وه‌بنووسه‌کان.
سه‌رۆکی زانکۆی بارسێلۆنا، فیلۆسۆف جۆزێف ڕامۆنێدا، له ژماره‌ی رۆژی 15ی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی ڕابردووی رۆژنامه‌ی” El País”دا هه‌ڵده‌کوتێته سه‌ر کولتووری کاپیتالیزمی ڕیسکخواز، چوونکا وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێ: چه‌مکی “سنوور”ی سڕیوه‌ته‌وه. له باوه‌شی سندانه‌چه‌مکی (Eufemism) “ڕکابه‌ری”دا کولتوورێکی تاڵانکه‌رانه‌ی چاوبرسی سه‌ریهه‌ڵداوه. (زیاتر…)