وه‌زیری نه‌وت: “گرێبه‌سته‌‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێم نایاسایین”

حوزه‌یران 10, 2009 at 13:10

Shehristaniڕێنێسانس نیوز؛ وه‌زیری نه‌وتی ئێڕاق حوسه‌ین ئه‌لشه‌هرستانی ڕایگه‌یاند که‌ گرێبه‌سته‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وانه‌کردنی نه‌وت نایاسایین. له‌ لیدوانێکدا بۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رز شه‌هرستانی گوتی: ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ ده‌بێ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێراقه‌وه‌ ئه‌رێ بکرێن، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه‌ نایاسایین.

حکوومه‌تی هه‌رێم ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ ئێستا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چه‌ند کۆمپانیایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی واژۆ کردبوو، سه‌باره‌ت به‌ وه‌به‌رهێنان و ڕه‌وانه‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات. زیاتر له‌ حه‌فته‌یه‌که‌ که‌ چه‌ند کۆمانیای وه‌ک DNO, Addax, GENEL enerji ده‌ستیان کردووه‌ به‌ وه‌به‌رهێنانی نه‌وت له‌ چاله‌ نه‌وته‌کانی باشوور. هه‌ردوو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رکۆماری ئێڕاق، له‌ ڕێوڕسه‌مێکدا رۆژی یه‌کی ژوه‌ن، به‌فه‌رمی قفڵی ناردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانیان بۆ بازاڕه‌کانی جیهان کرده‌وه‌.

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

24 په‌ناخوازی کورد و 46 بازرگانی مرۆڤ قۆڵبه‌ستکران، نوێکرایه‌وه‌ وتووێژی ڕۆژنامه‌ی “تورک تایم” له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د تورک (به‌شی یه‌که‌م)


ئه‌رشیڤ

حوزه‌یران 2009
د س W پ ه ش ی
« مارس   تەموز »
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,451 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: