ورده‌کاریی ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌مرۆ ی ئێران (شه‌ممه‌)

حوزه‌یران 13, 2009 at 19:25

tehran20091316ڕه‌فسه‌نجانی ده‌ستی له‌ کار کێشایه‌وه‌
ڕێنێسانس نیوز؛ یه‌کدابه‌دووی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن و ڕاگه‌یاندنه‌ کورته‌که‌ی میر حوسه‌ینی موسه‌وی سه‌باره‌ت به‌ نه‌سه‌لماندنی ئه‌نجامه‌کان، هه‌زاران که‌س له‌ هاووڵاتیانی پێته‌ختی ئێران ڕژاونه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و سوپای پاسدارانیش هه‌ڕه‌شه‌ی خوێنڕشتن ده‌کا. هاوکات هێندێک سایی نه‌یاری کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بڵاویان کرده‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ سه‌رۆکی “مجمع تشخیس مصلحت نظام” هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی ده‌ستی له‌کار کێشاوه‌ته‌وه‌. سایتی ده‌وڵه‌تیی “سانیه‌ نیوز”یش ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوکردۆته‌وه‌ به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ ڕه‌فسه‌نجانی هه‌واڵه‌که‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌کی خوێندکاری له‌ تارانه‌وه‌ به‌ ڕێنێسانسی ڕاگه‌یاند که‌ هێزێکی زۆری سوپای پاسداران له‌ شه‌قامه سه‌ره‌کییه‌کانی تاران به‌جێ کراون. به‌گویره‌ی سه‌رچاوه‌که‌ هه‌زاران هاووڵاتیی ئێرانی له‌ چه‌ند شوێنێکی پێته‌خت ده‌ستیان داوه‌ته‌ خۆپێشاندانی ناڕه‌زایه‌تی که‌ شه‌قامی فاتمی، وه‌لیعه‌سر و مه‌یدانی وه‌نه‌کی تارانی گرتۆته‌وه‌. وه‌ک سه‌رچاوه‌که‌ ئاماژه‌ی پێکرد خۆپێشانده‌ران وێرای به‌ردبارانکردنی هێزه‌کانی سوپای پاسداران، دروشمی “بمرێ دیکتاتۆر”، “ده‌وڵه‌تی کوده‌تا، ئیستیعفا ئیستیعفا” ده‌ڵێنه‌وه‌ و داواش له‌ “نیرووی ئینتیزامی” ده‌که‌ن پشتیوانیی خۆی له‌ خۆپێشانده‌ران ڕابگه‌یه‌نێ.

هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا هه‌ندێ له‌ ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ بلاویان کرده‌وه‌ که‌ ئاڵۆزییه‌کان شاری مه‌شهه‌دیشیان گرتۆته‌وه‌ و وه‌ک ڕۆیته‌رز نووسیویه‌تی: سه‌دان که‌س له‌ هاووڵاتیانی ناڕازی ده‌ستیان داوه‌ته‌ خۆپێشاندان”

ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ دوای ڕاگه‌یه‌نراوه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌که‌ی به‌رئه‌ندامی سه‌رکۆماری میر حوسه‌ینی موسه‌وی، هاتوونه‌ ئاراوه.

موسه‌وی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مرۆ‌ ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان په‌سه‌ند ناکا و گوتی: به‌نده‌ وێرای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی توند سه‌باره‌ت به‌و دۆخه‌ و ئه‌و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی ئاشکرا و به‌رفراوانه‌ی که‌ له‌ رۆژی هه‌ڵبژاردندا کرا، وشیاریی ده‌ده‌م که‌ ته‌سلیمی ئه‌م شانۆسازییه‌ ترسناکه‌ نابم.” ئه‌و لێدوانه‌ی موسه‌وی له‌ کاتێکدایه‌ که‌ سه‌رۆکی دینیی ئێران ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی له‌ بڵاڤۆکێکدا پشتیوانی خۆی له‌ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕاگه‌یاند و میر حوسه‌ینی موسه‌ویش وێرای نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی له‌و لایه‌نگرییه‌ی خامنه‌یی، نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی ناوبراو کردووه‌. سه‌رچاوه‌یه‌ک که‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی به‌ بی بی سی ڕاگه‌یاندووه‌ بێئاگایی خۆی له‌ ناوه‌رۆکی نامه‌که‌ هێناوه‌ته‌ زمان.

به‌پێی سایتی ئافتاب نیوز میر حوسه‌ینی موسه‌وی  نامه‌یه‌کیشی ئاراسته‌ی “مه‌راجعی ته‌قلید” کردووه‌ که‌ تێیدا داوایان لێده‌کا پێش له‌ هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌ت بگرن بۆ سه‌ر لایه‌نگرانی.

هاوکات سایتێکی نه‌یاری ده‌وڵه‌ت له‌ زمان که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌وه‌ بڵاویکرده‌وه‌ که‌ ئه‌کبه‌ری هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی، به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژی هه‌ڵوێستی سه‌رۆکی دینیی ئێران ئایه‌تولا عه‌لی خامنه‌یی ده‌ستی له‌ کار کێشاوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها سایتی “سانیه‌ نیوز”ی ده‌وڵه‌تیش له‌و بواره‌وه‌ بڵاویکرده‌وه‌ که‌ وێده‌چێ ئایه‌توڵا “مهدوی کنی” پشتیوانیی خۆی له‌ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕابگه‌یه‌نێت. سایته‌که‌ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێستی ڕه‌فسه‌نجانی کردووه‌ له‌ ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی ئه‌و پشتیوانییه‌دا. ڕه‌فسه‌نجانی له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا به‌ ئایه‌توڵا “مهدوی کنی” ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ ئه‌گه‌ری پشتیوانیی “روحانیون مبارز”دا له‌ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، ده‌ست له‌ هه‌موو پۆسته‌کانی خۆی ده‌کێشێته‌وه‌ و له‌ گرووپی ڕووحانییه‌کانیش دێته‌ ده‌رێ.

یه‌کدابه‌دووی بلاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌، هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی نزیک له‌ “مجمع تشخیص مصلحت نظام” له‌ لێدوانێکدا بۆ‌ “سانیه‌ نیوز” هه‌واڵه‌که‌یان ڕه‌ت کردۆته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ سایتی “ایران امروز” له‌ هه‌واڵێکی زۆر کورتدا ڕایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانی سوپای پاسداران ده‌وری ماڵه‌که‌ی ڕه‌فسه‌نجانییان گرتووه‌ و ده‌پرسێ “ئایا چاره‌نووسی ڕه‌فسه‌نجانیش وه‌ک مونته‌زیری لێدێ.”

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

خوێندنه‌وی به‌رهه‌مه‌ فه‌لسه‌فییه‌کانی میشێل ئۆنفرای که‌ڕوبی داوا له‌ لایه‌نگرانی ده‌کا مه‌یدان چۆڵ نه‌که‌ن و ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیش به‌ سه‌رکۆمار نازانێ


ئه‌رشیڤ

حوزه‌یران 2009
د س W پ ه ش ی
« مارس   تەموز »
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,484 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: