عه‌جولانه‌ ده‌بینم؛ شێعری تیشکه‌ محه‌مه‌د پوور

حوزه‌یران 29, 2009 at 19:44 1 comment

ده‌بینم
چۆن له‌ قوڵایی نوێندا ووشیاریتان ده‌مرێ
چۆن به‌ردی چاوه‌کانتان رووناکی ده‌گرێ
ده‌بینم
چۆن له‌سه‌ر رۆخی روانینتاندا
هه‌رزه‌کاری هه‌ڵده‌قوڵێ
به‌ده‌م هه‌ر پێکه‌نینێکتانه‌وه‌ ژیان ده‌مرێ.

من بی پسانه‌وه‌ ده‌بینم
شه‌پۆله‌ بێده‌نگه‌کانی رۆحتان
به‌سه‌ر لێواری عه‌ره‌بانه‌ی به‌رده‌متان
مانی گرتووه‌
له‌گه‌رما
له‌ ته‌پوتۆزی ده‌موچاوتان
له‌ هه‌زار و یه‌ک پرسیاری
جه‌سته‌تان،
جه‌سته‌تان
رۆحتان
که‌ وولاتێکی تا باڵای ئاسمان
داگیرکراو
ترساو
خه‌سێنراو.

من بێ ئابڕوانه‌، عه‌جولانه‌ ده‌بینم
بۆنی بێ باوه‌ڕیتان له‌ناو هه‌نگاوتان
ره‌نگی ژیانتان له‌ناو گریانتان
شانازیتان له‌ناو نوێنتان
شه‌رمه‌زاریتان له‌ناو داڵانه‌ تاریکه‌کانی نه‌ریتدا،
من جاویدانه‌ ده‌بینم
من بێ سنوور ده‌ڕوانم.

ڕانیه‌
050620

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

جیهانێکی نوێ له‌ولاتری ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، خوێندنه‌وه‌ی ” نێوان ناتورالیزم و دین”ی یۆرگێن هابێرماس پاولۆ کۆیللۆ هه‌وڵی ڕزگارکردنی نووسه‌رێکی ئێرانی ده‌دا

1 لێدوان

  • 1. vanawsha. mirmokri  |  ئاب 6, 2009 له‌ 07:17

    jwan bo har biji شه‌پۆله‌ بێده‌نگه‌کانی رۆحتان
    به‌سه‌ر لێواری عه‌ره‌بانه‌ی به‌رده‌متان
    مانی گرتووه‌


ئه‌رشیڤ

حوزه‌یران 2009
د س W پ ه ش ی
« مارس   تەموز »
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,451 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: