ئه‌بولحه‌سه‌نی به‌نی سه‌در: ته‌ڵه‌که‌ی هه‌ڵبژاردن ڕاسپارده‌ی خامنه‌یی بوو

ته‌مموز 7, 2009 at 20:49

beniSedirڕێنێسانس نیوز؛ له‌ سیمپۆزیۆمێکدا به‌بۆنه‌ی بیسته‌مین ساڵی تیرۆری د. قاسملوو، سه‌رکۆماری پێشووتری ئێران ئه‌بولحه‌سه‌نی به‌نی سه‌در ڕایگه‌یاند که‌ سه‌رۆکی دینیی ئێران عه‌لی خامنه‌یی ده‌ستووری سه‌خته‌کاریی داوه‌ له‌ ده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماریی ئێراندا و هه‌ر ئه‌ویشی به‌ به‌رپرسیار زانی له‌‌و توندوتیژییانه‌ که‌ یه‌کدابه‌دووی ئاشکراکردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان هاتنه‌ ئاراوه‌.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی (ئه‌ی ئێف پی)، یه‌که‌م سه‌رکۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران ئه‌بولحه‌سه‌نی به‌نی سه‌در گوتی: “ئه‌و سه‌خته‌کارییه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماریدا کرا، ڕاسپارده‌ی خامنه‌یی بوو.” هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ “ڕژیم له‌ لێواری هه‌ڵدێرانه‌ و ته‌نیا له‌ ڕێگای توندوتیژی و تیرۆره‌وه‌‌ توانیویه‌تی درێژه‌ به‌ ده‌سته‌ڵاتی خۆی بدا، بۆیه‌ش ده‌یه‌وێ خه‌ڵک له‌ دۆخێکی درێژخایه‌نی خۆف و نادڵنیاییدا بێڵێته‌وه‌ و ئه‌و تیرۆره‌ که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک ڕێكخرابوو له‌لایه‌ن ڕژیم و شه‌خسی خامنه‌یی‌یه‌وه‌ کۆنترۆڵ ده‌کرا.”

له‌ درێژه‌دا ڕوونیشیکرده‌وه‌ که‌ ڕۆشنبیر و خوێندکاران ئامانجی سه‌ره‌کیی هێرشه‌کانن، چوونکا ئه‌وان وه‌ک هێزی دنه‌ده‌ری به‌ربه‌ره‌کانییه‌که‌ چاو لێده‌کرێن.

ئه‌بولحه‌سه‌نی به‌نی سه‌در ئه‌و قسانه‌ی له‌ سیمپۆزیۆمی یادی بیست ساڵه‌ی کوشتنی د عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملوودا کرد که‌ له‌ سێزده‌ی جولای ساڵی 1989دا له‌ ڤیه‌ن تیرۆر کرا.

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

که‌ڕووبی: به‌ڵگه‌کانتان ئاشکرا که‌ن به‌ڵام وه‌ک سه‌رده‌می قه‌تڵه‌ زنجیره‌ییه‌کان مه‌که‌ن! کورده‌کانی باکوور دیپلۆماسیه‌تی خۆجێیی ده‌ست پێده‌که‌ن، ئه‌ردۆگان و گویل نایانه‌وێ بیانبینن


ئه‌رشیڤ

ته‌مموز 2009
د س W پ ه ش ی
« حوزەیران   ئاب »
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,484 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: