کورده‌کان به‌وه‌ تاوانبار ده‌که‌ن له‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌کانی ئه‌م دواییه‌دا ده‌ستیان هه‌بێ

ته‌مموز 12, 2009 at 15:19 1 comment

terroristattackڕێنێسانس نیوز؛ ئه‌ندامێکی پارله‌مانی ئێڕاق ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه‌ کورده‌کانی باشووری کوردستانی به‌وه‌ تاوانبار کرد که‌ ده‌ستیان له‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ده‌وروبه‌ری موسڵدا هه‌بێ.

نوێنه‌ری که‌مینه‌ی “شه‌به‌ک” له‌ پارله‌مانی ئێراق “حه‌نین ئه‌لقادو” له‌ لێدوانێکدا بۆ‌ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا (DPA) گوتی: حیزبه‌ کوردییه‌کان و پێشمه‌رگه‌‌ی کورد به‌رپرسیارن له‌ ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی موسڵدا، به‌ تایبه‌یش هێرشی سه‌ر خه‌ڵکی شه‌به‌ک”

له‌ چه‌ند هێرشێکی رۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوودا له‌ شاری موسڵ و ده‌وروبه‌ری، ده‌یان هاووڵاتیی کوژراون و سه‌دان که‌سیش بریندار بوون.

ئه‌و لێدوانه‌ی “ئه‌لقادو” له‌ کاتێکدا دێ که‌ یه‌کێک له‌ به‌رپرسه‌ هه‌رێمییه‌کانی ناوچه‌که‌ ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ یه‌کدابه‌دووی ده‌رچوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ موسڵ، ده‌بێ هێزی پێشمه‌رگه‌ش هه‌رێمه‌که‌ چۆڵ بکا. هاوکات‌ پارله‌مانی هه‌رێمی کوردستان پرۆژه‌یاسای ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستانی په‌سه‌ند کردووه‌ که‌ که‌رکووک و هێندێک له‌ ناوچه‌کانی موسڵیش ده‌گرێته‌وه‌.

ئه‌ندامه‌که‌ی پارله‌مانی ئێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه‌ که‌ “میلیشیاکانی کورد گوێ به‌ بڕیاری هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێراق ناده‌ن، ئه‌وان دژی ئه‌و به‌ڵگه‌ و ده‌لیله‌ سیاسییانه‌ ڕاده‌وه‌ستن که‌ له‌ پێناو پێکهێنانی که‌شوهه‌وایه‌کی ئاشتییانه‌دا باس ده‌کرێن.” ناوبراو دووباره‌شی کرده‌وه‌ “ئه‌م هێرشانه‌ به‌پێی پلانێکی سیاسی ئه‌نجام ده‌درێن، ئێمه‌ نیگه‌رانین له‌وه‌ی که‌ که‌سانێک خوێنی ئێراقییه‌کان ده‌ڕێژن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئامانجه‌کانی خۆیان بگه‌ن.”

به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا و لایه‌نی کوردی، له‌و هێرشانه‌دا هێزه‌کانی قاعیده‌ و پاشماوه‌کانی به‌عس تاوانبار ده‌که‌ن.

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

دوورمخه‌ره‌وه‌ له‌ با دڵه‌ ڕاوكێ

1 لێدوان

  • 1. سوران  |  ته‌مموز 13, 2009 له‌ 19:10

    سلام
    با توجه به جهت گیری مستدل مشاهده شده در نوشته هایتان وب نوشت شما لینک گردید. در صورت امكان از تصميمتان در مورد لينك كردن يا نكردن وب نوشت من آگاهم سازيد.

    سپاس
    سوران بلاگ


ئه‌رشیڤ

ته‌مموز 2009
د س W پ ه ش ی
« حوزەیران   ئاب »
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,451 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: