“ناسه‌قامگیرییه‌کی جیدی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ کوردستانی ئێراق ده‌کا”

ته‌مموز 15, 2009 at 20:40 1 comment

Sheikh Jaafar Mustafaڕێنێسانس نیوز؛ دوای ئاڵۆزییه‌کانی چه‌ند رۆژی ڕابردووی شاری سلێمانی، که‌ تێیدا چه‌ندین هاووڵاتی بریندار و ژماره‌یه‌ک پۆلیس و به‌رپرسی پاراستنی ئاسایشی شار دارکاریی کران، توێژه‌رێکی ئه‌مریکی پێیوایه‌ که‌ ناسه‌قامگیرییه‌کی جیدی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ باشووری کوردستان ده‌کا، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ هێندێک له‌ رۆژنامه‌ ئه‌هلییه‌کانی باشوور ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ شه‌ڕی ناوخۆیی هه‌ڵگیرسێ.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ وتارێکی رۆژی یه‌کی جولای خۆیدا ده‌سته‌ڵاتی باشووری کوردستانی به کۆماری ئیسلامیی ئێران شووبهاندبوو، توێژه‌ری په‌یمانگای ئینته‌رپرایزی‌ ئه‌مریكی مایکڵ ڕۆبین ڕایده‌گه‌یه‌نێ که‌ “ناسه‌قامگیرییه‌کی جیدی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ کوردستانی ئێڕاق ده‌کات”.

ڕۆبین له‌ هه‌واڵه‌که‌یدا وێرای ئاماژه‌ به‌ هێرشی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم (وێنه‌) و پاسه‌وانه‌کانی بۆ سه‌ر هاووڵاتیان، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ “له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو بانگه‌شه‌ کردنه‌ بۆ‌ دێموکراسیی کوردی، وا ده‌رده‌که‌وێ که‌ تاڵه‌بانی و بارزانی ئه‌و پره‌نسیپانه‌ به‌ جیدی نه‌گرن”.

هاوکات رۆژنامه‌ی “ئاوێنه‌”ش له‌ ڕاپۆرتێکدا سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌کانی شاری سلێمانی ده‌نووسێ: “كوردستان لـه‌بـه‌رده‌م مـه‌ترسیی‌ هه‌ڵگیرسـانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخـۆدایه”.

وه‌ک رۆژنامه‌که‌ بڵاویکردۆته‌وه‌ شه‌وی 7ی جولای چه‌ند چه‌کدارێکی به‌رپرسی پێشووی ئاسایشی سلێمانی چه‌ند پۆلیسێکیان دارکاری کردووه‌ و شه‌وی دواتریش وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ته‌قه‌ له‌ ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس ده‌که‌ن.

وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی سیاسی به‌ رۆژنامه‌که‌ی گوتووه‌: «ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی‌ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ لیستی‌ كوردستانی‌‌و لیستی‌ گۆڕان رێككه‌وتنێك نه‌كرێت له‌مه‌ڕ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌ری‌ هه‌ڵگیرسانی‌ شه‌ڕی‌ هه‌ردوو لیسته‌كه‌ له‌شاری‌ سلێمانی‌‌و ده‌وروبه‌ری‌ نزیكه‌».

 

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

دڵه‌ ڕاوكێ گیراوێکی ئه‌هلی هه‌ق له‌سێداره‌ درا

1 لێدوان

  • 1. حه‌سه‌ن ڕ  |  ته‌مموز 16, 2009 له‌ 09:19

    لیستی گۆڕان به‌ هیچ جۆرێک نابێ له‌ ڕاست لیستی بارگین نیشان پاشه‌کSشه‌ی بکه‌ن تاڵه‌بانی و بارزانی وێنه‌ی بێ ئه‌ولا وئه‌ملای خامنه‌یی و جنتی له‌ ئێرانن تا به‌دووی ده‌میانه‌وه‌ بێ له‌ خواردن تێر بوونیان نییه‌ ئه‌وانه‌ش هه‌ر وه‌ک مه‌لاکانی ئێران به‌ سه‌ر وڵاتێکدا که‌وتوون که‌ به‌ هی خۆیانی نازانن و تا بۆیان بکرێ ده‌یڕووتێننه‌وه‌ و ده‌یکلۆسنه‌وه‌ تا ته‌ڕایی تێدا مابێ بۆیه‌ ده‌بێ ئه‌و جووته‌ و باب نۆکه‌ره‌کانیان له‌ وڵات ده‌ربکرێن


ئه‌رشیڤ

ته‌مموز 2009
د س W پ ه ش ی
« حوزەیران   ئاب »
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,484 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: