په‌که‌که‌ پشتیوانیی له‌ هه‌ڵبژێردرانه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی ده‌کا

ته‌مموز 18, 2009 at 22:08 1 comment

Mesud_Barzaniڕێنێسانس نیوز؛ پارتی کرێکارانی کوردستان به‌هیوایه‌ مه‌سعوود بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبژێردرێته‌وه‌، یه‌کێک له‌ به‌رپرسه‌ پایه‌به‌رزه‌کانی په‌که‌که‌ که‌ ئه‌مڕۆ بۆ ئاژانسی ئه‌ی ئێف پی دواوه‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی حیزبه‌که‌ی ئاشكرا کرد.

سه‌رۆکی کۆنسه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌که‌که‌ موراد قه‌ره‌یڵان ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌) له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی “ئه‌ی ئێف پی” گوتی: ئێمه‌ پشتیوانی له‌ هیچ به‌رئه‌ندامێکی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ناکه‌ین، به‌ڵام پێمان وایه‌ له‌و دۆخه‌ هه‌ستیاره‌دا مه‌سعوود بارزانی ده‌توانێ ئه‌رکه‌که‌ به‌باشی ڕاپه‌ڕێنێ.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانی هه‌رێمی کوردستانیش قه‌ره‌یڵان ڕوونی کرده‌وه‌ که‌ “په‌که‌که‌ بێلایه‌نی هه‌ڵده‌بژێرێ و نایه‌وێ پشتیوانی له‌ لیسته‌یه‌ک بکات له‌ به‌رامبه‌ر لیستێکی دیکه‌دا.”

گوتیشی: “هیوادارین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان دێموکراتیک بێت، هه‌رچه‌ند پێمان وایه‌ که‌ دێموکراسی پێشێلکراوه‌ کاتێک قه‌ده‌غه‌یان له‌سه‌ر به‌شداریکردنی لیستی “هیوا” دانا.”

کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێڕاق مافی به‌شداریکردنی به‌ لیستی پارتی چاره‌سه‌ریی دیموکراتی کوردستان ڕه‌وا نه‌دیت، که‌ ده‌گوترێت له‌ په‌که‌که‌ نزیکه‌. ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی بالای هه‌ڵبژاردنه‌کان، له‌ لایه‌ن پارتی چاره‌سه‌رییه‌وه‌ وه‌ک بڕیارێکی سیاسی چاوی لێده‌کرێ.

شه‌ش پاڵێوراوی کورد، له‌ ناویاندا مه‌سعوود بارزانیش، بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان کێبه‌رکێ ده‌که‌ن، له‌ کاتێکدا نزیک به‌ 40 گرووپی سیاسی کێبه‌رکێ ده‌که‌ن له‌ سه‌ر 111 کورسیی پارله‌مانی کوردستان.

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

خه‌باتی مه‌ده‌نی؛ نووسینی مه‌حموود شێرزاد ڕێژه‌ی تیرۆریستی تورک له‌ ڕیزه‌کانی قاعیده‌دا به‌رچاوتره‌

1 لێدوان

  • 1. کۆژان  |  ته‌مموز 19, 2009 له‌ 11:19

    سڵاو!
    من به‌ش به‌ حالی خۆم په‌که‌که‌ هه‌ر چه‌ند وتویه‌تی بی لایه‌نین به‌ڵام پشتیوانی له‌ که‌سه‌یك کردوه‌ که‌ راسته‌وخۆ ده‌ستی بوه‌ له‌ قه‌ده‌غه‌کردنی لیستی هیوا چۆنکه‌ لیستی هیوا له‌ سه‌ر داوای میتی تورکی وه‌ قسه‌ی بارزانیو تاله‌بانی قه‌ده‌غه‌کرا بارزانیو تاله‌بانیو داروده‌سته‌که‌یان دژایه‌تی ده‌ ته‌ په‌ یان ده‌کرد پروپاگه‌ندیان بۆ ئاکه‌په‌ ده‌کرد من ئه‌و قسه‌یه‌ی به‌رێز قه‌ره‌یلان که‌ ده‌لیت بارزانی به‌ شیاو ده‌زانم له‌ جی خۆیدا نیه‌ هه‌مو که‌س شیاو بیت بارزانیو تاله‌بانی وه‌ لیسته‌که‌یان شیاوی هیچ نین.


ئه‌رشیڤ

ته‌مموز 2009
د س W پ ه ش ی
« حوزەیران   ئاب »
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,451 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: