ئۆجه‌لان نه‌خشه‌ی ڕێگای چاره‌سه‌ریی پرسی کورد ئاشكرا ده‌کات

ته‌مموز 20, 2009 at 20:12

ocalanکورده‌کانی ویلایه‌تی موسڵ ـ که‌رکووک و سووریاش ده‌گرێته‌وه‌
ڕێنێسانس نیوز؛ که‌ناڵی (سی ئێن ئێن تورک)، به‌ پشتبه‌ستن به‌ وتارێکی به‌رپرسی وه‌شانی رۆژنامه‌ی حوڕیه‌ت و به‌ مانشێتی “له‌ بابه‌ت پرسی کورده‌وه‌ نیگاکان وه‌رده‌سووڕێنه‌ سه‌ر ئیمڕاڵی” بڵاویکرده‌وه‌ که‌ سه‌رۆکی به‌ندکراوی په‌که‌که‌ له‌ 15ی مانگی داهاتوودا نه‌خشه‌ی ڕێگای چاره‌سه‌ریی پرسی کورد ئاشکرا ده‌کات و سه‌رۆکایه‌تیی ده‌ته‌په‌ش ئه‌و زانیارییانه‌ پشتڕاست ده‌که‌نه‌وه‌.

وه‌ک به‌رپرسی وه‌شانی رۆژنامه‌ی حوڕیه‌ت “ئه‌رتوغروڵ ئۆزکۆک” ئاشکرای کردووه‌ ئۆجه‌لان تا ناوه‌ڕاستی مانگی ئۆگوست نه‌خشه‌یه‌کی ڕێگای چاره‌سه‌ریی پرسی کورد ئاشکرا ده‌کات که‌ په‌سه‌ندی هه‌موو لایه‌ک بێت.

پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان به‌و رۆژنامه‌نووسه‌یان ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ موه‌کیله‌که‌یان ئێستا خه‌ریکی فۆرمۆله‌کردنی ده‌قێکه‌، که‌ ئه‌و به‌ “نه‌خشه‌ی نوێی ڕێگای چاره‌سه‌ریی پرسی کورد” به‌ناوی کردووه‌ که‌ وه‌ک پارێزه‌ره‌کان ڕوونیان کردۆته‌وه‌ له‌ چوار به‌شی جیاواز پێکهاتووه.‌

به‌ گوێره‌ی وتاره‌که‌ی حوڕیه‌ت، به‌شی یه‌که‌می ئه‌و ده‌قه‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌ که‌ “تورکیا بۆ ده‌بێ ئه‌و پرسه‌ چاره‌سه‌ر بکات”

خاڵی دووهه‌می ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی ئۆجه‌لان ڕاوه‌سته‌ له‌سه‌ر پێکهاتنی ستراتیژیی تورکیا ده‌کات له‌گه‌ڵ کورده‌کان، نه‌ته‌نیا کورده‌کانی تورکیا و ئه‌یاله‌تی موسڵ ـ که‌رکووک، به‌ڵکوو کورده‌کانی سووریا و هه‌موو ئه‌و کوردانه‌ش که‌ ده‌که‌وتنه‌ چوارچێوه‌ی میساقی میللی ساڵی 1920 و ئه‌مرۆ له‌ده‌ره‌وه‌ هێڵراونه‌وه‌. به‌پێی ئه‌و به‌شه‌ی نه‌خشه‌که‌ی ئۆجه‌لان “تورکیا له‌ چوارچێوه‌ی مافی خۆبه‌ڕیوه‌بردنی دێموکراتیکدا په‌یوه‌ندیی دروست ده‌کات.”

له‌ خاڵی سێهه‌میشدا هه‌نگاوه‌ کورت و درێژخایه‌نه‌کانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ده‌سنیشان و له‌ خاڵی چواره‌میشدا بابه‌تی هێزه‌کانی شاخ و مه‌رجه‌کانی چه‌کدانان ئاشکرا ده‌کا و وه‌ک رۆژنامه‌که‌ نووسیویه‌تی “له‌ تورکیاش ده‌پرسێ: ئێمه‌ ئاماده‌ین چه‌ک دانێین، ئێوه‌ چ ده‌که‌ن”

پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان که‌ ئوه‌ زانیارییانه‌یان داوه‌ به‌ رۆژنامه‌که‌ هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ کردووه‌ که‌ ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی کارسازانی تورکیا (TUSIAD)یش له‌و بواره‌وه‌ بدوێن، هه‌ر وه‌ک چاوه‌ڕوان ده‌کرێ له‌ پرێس کۆنفڕانسێکیشدا ناوه‌رۆکی نه‌خشه‌که‌ی ئۆجه‌لان ئاشکرا بکه‌ن.

سه‌رۆکایه‌تیی پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دێموکراتیک (DTP) له‌و بواره‌وه‌ جه‌ختی ده‌کاته‌وه‌ که‌ بابه‌تی چه‌کدانان ناتوانێ هه‌نگاوی یه‌که‌می پلانه‌که‌ بێ، وه‌ک هاوسه‌رۆکی ئه‌و پارته‌ ئه‌حمه‌د تورک به‌ رۆژنامه‌که‌ی گوتووه‌ “ئه‌گه‌ر مه‌رجی یه‌که‌م چه‌کدانان بێ ئه‌وا هه‌موو پرۆسه‌که‌ ڕاده‌وه‌ستێ”.

ئه‌وه‌ی له‌و نه‌خشه‌یه‌ی ئۆجه‌لاندا جێگه‌ی لێ وردبوونه‌وه‌یه‌ بابه‌تی کورده‌کانی ویلایه‌تی موسڵ ـ که‌رکووک و کورده‌کانی سووریایه‌. ئه‌و بابه‌ته‌ جاری یه‌که‌مه‌ له‌ زمان سه‌رۆکایه‌تیی په‌که‌که‌وه‌ باسی لێده‌کرێ له‌ کاتێکدا “ناوه‌ندی قه‌یرانی نێوده‌وله‌تی” که‌ بنکه‌که‌ی له‌ بروکسێله‌، له‌ هه‌شتی مانگی جولایدا له‌ ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردوو که‌ کورده‌کانی باشووری کوردستان مه‌یلی نزیکبوونه‌وه‌ له‌ تورکیا و تێکه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌یان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر بێتو دیکه‌ی که‌مینه‌کانی ئێڕاق مافه‌کانیان به‌فه‌رمی نه‌ناسن، یانیش شیعه‌کان له‌ ئێران و سوننه‌کانیش له‌ دیکه‌ی وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌کان نزیک ببنه‌وه‌.

ئه‌و بابه‌ته‌ تا ئێستاش به‌ گه‌رمی له‌ رۆژه‌ڤی مێدیاکانی تورکیادایه‌…

 

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

خاته‌می داوای ڕیفراندۆم ده‌کات “وه‌ی لۆ وه‌ی لۆ وه‌ی لۆ … ئه‌و خاکه‌ شکۆداره‌ کێڵگه‌ی باوکی که‌س نییه‌” (به‌شی دووهه‌م)


ئه‌رشیڤ

ته‌مموز 2009
د س W پ ه ش ی
« حوزەیران   ئاب »
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,484 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: