ده‌رگای چه‌ند زانکۆیه‌کی سوێد به‌ڕووی خوێندکارانی ئێرانیدا داخرا

ته‌مموز 21, 2009 at 11:18

shooter_iranianڕێنێسانس نیوز؛ ستۆکهۆڵم: زانکۆکانی سوێد ڕێگه‌ به‌ خوێندکارانی ئێرانی ناده‌ن له‌ پرۆگرامه‌ هه‌ستیاره‌کانی وه‌ک وزه‌ و ته‌کنیکی ناووکیدا به‌شداری بکه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ک که‌ناڵی سێی ڕادیۆی سوێد بڵاویکرده‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگریی سوێد (SÄPO) نامه‌یه‌کی بۆ زانکۆ دیاره‌کانی وڵاته‌که‌ی ڕه‌وانه‌ کردووه‌.

له‌ به‌دواداچوونێکدا که‌ که‌ناڵی سێی ڕادیۆی سوێد (P3) کردوویه‌تی ئاشکرا بووه‌ که‌ زانکۆکانی سوێد به‌ شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک خوێندکاره‌ ئێرانییه‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پرۆگرامه‌ ده‌رسییانه‌ ده‌هێڵنه‌وه‌ که‌ به‌ “هه‌ستیار” ده‌زانرێن. ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌ردوو پرۆگرامی وزه‌ و ته‌کنیکی ناووکی ده‌گرێته‌وه‌.

دوو خوێندکاری زانکۆی “شالمێرس” که‌ بۆ ڕادیۆکه‌ دواون تووڕه‌یی خۆیان له‌و بڕیاره‌ی زانکۆکه‌یان هێناوه‌ته‌ زمان. یه‌کێک له‌‌و خوێندکارانه‌ی نه‌یانویستووه‌ ناویان ئاشکرا بکرێت گوتی: له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ تووڕه‌ بووم. ئه‌و گه‌مارۆیه‌ دژی خه‌ڵکی ئێرانه‌، نه‌ک رژیمی ئێران.”

ده‌زگای هه‌واڵگریی سوێد نامه‌یه‌کی بۆ بڕیک له‌ زانکۆکانی سوێد ناردووه‌ که‌ ڕێوشوێنه‌ ئه‌منییه‌کانی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا له‌خۆ ده‌گرێ. ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زانستی قه‌ده‌غه‌ ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر گومان بکرێت که‌ له‌وانه‌یه‌ ئێران ده‌کاری بکات بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی چه‌کی ناووکی. دوای ئه‌و نامه‌یه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگریی سوێد، زانکۆی “شالمێرس” بڕیاری داوه‌ هه‌موو خوێندکارانی ئێرانی و کۆریای باکوور له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پرۆگرامانه‌ بهێڵێته‌وه‌ که‌ په‌یوه‌ندییان به‌و بابه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌.

یه‌کێکی دیکه‌ له‌ خوێندکاره‌ ئێرانییه‌کان ده‌ڵێ: “ئه‌وه‌ گاڵته‌جاڕییه‌، هه‌موو زانیارییه‌ک که‌ تۆ بڵاوی ده‌که‌یه‌وه‌ ده‌توانرێ هه‌م به‌ خراپ و هه‌میش به‌ باش به‌کار بهێنرێ.”

له‌ کۆمه‌ڵێک زانکۆی دیکه‌ی سوێدیش هه‌مان ڕێوشوێن گیراونه‌ به‌ر، بۆ نموونه‌‌ زانکۆی (KTH) له‌ ستۆکهۆڵم. به‌ڵام پرۆفسۆری زانکۆکه‌ “یاننێ ڤالێنیووس” پێی وانییه‌ که‌ زانکۆکه‌ی بابه‌تگه‌لێک فێری خوێندکاران بکات که‌ په‌یوه‌ندیی به‌ چه‌کی ناووکییه‌وه‌ هه‌بێت.

ناوبراو له‌و بواره‌وه‌ گوتی: ئه‌وه‌ی ئێمه‌ فێری خوێندکارانی ده‌که‌ین، زانیارییه‌کی گشتیییه‌ که‌ بۆ هه‌موو که‌س ئاشکرایه‌، شتێکی گه‌شه‌پێدراو نییه‌. ئه‌گه‌ر مرۆڤ هێندێک زانیاریی پێشینه‌ی هه‌بێ ده‌توانێ له‌ گووگلدا بیدۆزێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها مامۆستای زانکۆی “شالمێرس” کریستۆف دێمازیرێ‌ش هه‌مان بۆچوونی هه‌یه‌: هیچ بابه‌تێکی هه‌ستیار له‌و پرۆگرامانه‌دا نییه‌، په‌یوه‌ندیی به‌ فێرکاریی سیڤیله‌وه‌ هه‌یه‌ و به‌هیچ جۆرێک گرێ ناردێته‌وه‌ به‌وه‌ی داخوا چۆن چه‌کی ناووکی دروست ده‌کرێ.

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

“وه‌ی لۆ وه‌ی لۆ وه‌ی لۆ … ئه‌و خاکه‌ شکۆداره‌ کێڵگه‌ی باوکی که‌س نییه‌” (به‌شی دووهه‌م) که‌س مه‌لا کرێکاری ناوێ


ئه‌رشیڤ

ته‌مموز 2009
د س W پ ه ش ی
« حوزەیران   ئاب »
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,451 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: