بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ و گۆڕانیش لیستی دووهه‌مه‌

ته‌مموز 29, 2009 at 12:39

ڕێنێسانس نیوز؛ که‌ناڵی (ئه‌لجه‌زیره‌) بڵاویکرده‌وه‌ که‌ له‌ سه‌دا شه‌ستونۆی ده‌نگده‌رانی کوردستان مه‌سعوود بارزانییان وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبژاردۆته‌وه‌، هاوکات که‌ لیستی دوو حیزبی ده‌سته‌ڵاتدار زۆرترین ده‌نگ و لیستی گۆڕانیش له‌ پله‌ی دووهه‌مدایه‌، ئه‌و زانیارییه‌ له‌ کاتێکدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ سه‌دا نه‌وه‌دوشه‌شی ده‌نگه‌کان لێک جیاکراونه‌وه‌.

دوای جیاکردنه‌وه‌ی له‌سه‌دا نه‌وه‌دوشه‌شی ده‌نگه‌کان لیستی هه‌ردوو حیزبه‌ ده‌سته‌ڵاتداره‌که‌، به‌کۆی 964458 ده‌نگ توانیویه‌تی پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست بێنێ و لیستی گۆڕانیش که‌ سه‌رکرده‌یه‌کی پێشووی یه‌کیه‌تی نیشتیمانی سه‌رۆکایه‌تیی ده‌کا به‌ڕێژه‌ی 417598 ده‌نگ پله‌ی دووهه‌می به‌ده‌ست هێناوه‌.

له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا که‌ تێیدا نزیک به‌ دوو ملوێن ده‌نگده‌ر به‌شدار بوون، لیستی چاکسازی و خزموتگوزاری 229863 ده‌نگی هێناوه‌ته‌وه‌ که‌ ده‌کاته‌ نزیک به‌ له‌سه‌دا سێزده‌ و نیو.

ئه‌و ئه‌نجامانه‌ سه‌ره‌تاییانه‌ی ده‌نگدانه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ کاتێکدا ئاشکرا، که‌ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا ڕۆبێرت گه‌یتس به‌ سه‌ردانێک گه‌یشتۆته‌ هه‌ولێر و بڕیاره‌ چاوی به‌ سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعوود بارزان بکه‌وێت.

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

ماکدۆناڵدییه‌ت؛ بارودۆخى تاکى کوردى له‌نێو دنیاى مۆدێڕنه‌دا ساڵح سووزه‌نی: ئه‌ده‌ب ده‌توانێ چێژه‌کانیش به‌ده‌ق بکا و هیوا و ئاواته‌کانیش بنووسێته‌وه‌


ئه‌رشیڤ

ته‌مموز 2009
د س W پ ه ش ی
« حوزەیران   ئاب »
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,484 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: