لێدوانی جیاواز سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی کوژراوه‌کانی که‌مپی ئه‌شره‌ف

ته‌مموز 30, 2009 at 15:12

ڕێنێسانس نیوز؛ وته‌بێژی حکوومه‌تی ئێراق عه‌لی ئه‌لده‌باغ له‌ لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌نووسان ژماره‌ی کوژراوه‌کانی که‌مپی ئه‌شره‌فی موجاهیدینی خه‌ڵقی به‌ شه‌ش که‌س ڕاگه‌یاند، له‌ کاتێکدا ڕێکخراوی ناوبراو ڕایده‌گه‌یه‌نێ که‌ تا دوێنێ چوارشه‌ممه‌ دوازه‌ که‌س له‌ ئه‌ندامانیان کوژراون.

عه‌لی ئه‌لده‌باغ که‌ ئه‌مرۆ بۆ ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی دواوه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ 35 که‌س له‌ دانیشتوانی که‌مپی ئه‌شره‌ف ده‌ستبه‌سه‌ر و شه‌ش که‌سیشیان لێ کوژراوه‌. ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ناوبراو رۆژی سێشه‌ممه‌ کوژرانی ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌ڵقی ڕه‌ت کردبۆوه‌.

ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌لده‌باغ هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ بڵاڤۆکێکی ” دبيرخانه شوراى ملى مقاومت ايران” که‌ ژماره‌ی کوژراوه‌کانی ئه‌و پێکدادانه‌ دووڕۆه‌ی به‌ 12 که‌س ڕاگه‌یاندووه‌. هه‌مان ناوه‌ندی سه‌ر به‌ موجاهیدین پێشتریش باسی له‌وه‌ کردبوو که‌ زیاتر له‌ 300 ئه‌ندامیان له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئێراقه‌وه‌ قۆڵبه‌ست کراون.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ به‌رپرسه‌ ئه‌منیه‌کانی ئێراق ڕایده‌گه‌یه‌نن که‌ دوای دوو رۆژ پێکدادانی خوێناوی، توانیویانه‌ دوو بنکه‌ی پۆلیس له‌ ناو که‌مپی ئه‌شره‌فدا نیشته‌جێ بکه‌ن و بارودۆخی ناو که‌مپه‌که‌شیان به‌ “ئارام” وه‌سفکردووه‌. ئێستا 200 کارمه‌ندی ئینتیزامی و 800 سه‌ربازی ئێراقی که‌مپه‌که‌ کۆنترۆڵ ده‌که‌ن.

هێژای ئاماژه‌یه‌ که‌ له‌ پێکدادانه‌کاندا دوو پۆلیسی ئێراقیش کوژراون.

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

ژماره‌یه‌ک هاووڵاتیی ناوچه‌ی پیرانشار بێسه‌روشوێن کراون کۆمه‌ڵه‌ هێرشی سه‌ر موجاهیدین مه‌حکووم ده‌کا و حدکاش به‌ ناشایستی ده‌زانێ (نوێکرایه‌وه‌)


ئه‌رشیڤ

ته‌مموز 2009
د س W پ ه ش ی
« حوزەیران   ئاب »
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,451 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: