Archive for ئاب 1, 2009

له‌ دیداره‌ نهێنییه‌که‌ی بارزانی و تورگوت ئۆزالدا باسی چی کرا؟

ڕێنێسانس نیوز؛ رۆژنامه‌ی سه‌باح: له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (سه‌باح)ی تورکیا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعوود بارزانی، وێرای پێشوازیکردن له‌ چاره‌سه‌ریی ئاشتییانه‌ی پرسی کورد له‌ تورکیا ڕوونیکرده‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریی پرسه‌که‌ به‌ره‌و چاره‌سه‌ریی بڕوات، په‌که‌که‌ مه‌جبووره‌ ده‌ست له‌ چه‌ک هه‌ڵگرێت و خه‌ڵکیش پشتیوانیی لێ ناکات. باسی له‌ ناوه‌رۆکی دیداره‌که‌ی خۆی و تاڵه‌بانیش کرد له‌گه‌ڵ سه‌رکۆماری پێشووتری تورکیا تورگوت ئۆزاڵ. (زیاتر…)

Advertisements

ئاب 1, 2009 at 21:00 1 comment

سه‌باره‌ت به‌ وه‌شانی نوێ

ڕێنێسانس نیوز؛ ده‌سته‌ی کارگێڕ: وه‌ک له‌ لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می سایتی پێشووماندا ڕامانگه‌یاندبوو، بڕیار بوو رۆژی یه‌که‌می مانگی ئۆگوست (1/8/2009) له‌ڕێگای سایته‌که‌مانه‌وه‌ که‌ هاوڕێ و دۆستێکی دڵسۆزمان کاری له‌سه‌ر کردبوو، وه‌شانی ئاسایی خۆمان ده‌ست پێبکه‌ینه‌وه‌. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی سایته‌که‌مان ئاماده‌ نه‌بوو و واش پێناچێ بڕێک له‌ کێشه‌کانی به‌و زووانه‌ چاره‌سه‌ر بکرێن، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یمانمان دابوو ده‌ست به‌ وه‌شانی ئاسایی بکه‌ینه‌وه‌، وه‌شانی خۆمان له‌ ڕێگای وه‌بنووسه‌ کاتییه‌که‌مانه‌وه‌ درێژه‌ پێ ده‌ده‌ین و چاوه‌ڕوانی ئاماده‌بوونی سایته‌که‌مان ده‌بین.
هه‌وڵی ته‌واوی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ کاری داهاتوومان، چ له‌ بواری ته‌کنیکی و چ له‌ بواری ستافی کاره‌وه‌، بێ که‌موکوڕی (یان لانیکه‌م به‌ که‌مترین که‌موکوڕییه‌وه‌) ده‌ست پێبکه‌ینه‌وه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ش سایتی پێشوومان وه‌کار نه‌خسته‌وه‌، هه‌رچه‌ند دۆستانمان زه‌حمه‌تێکی زۆری خۆبه‌خشانه‌شیان پێوه‌ کێشاوه‌.
تا ئاماده‌بوونی سایتی نوێ، له‌م سه‌کۆیه‌وه‌ له‌گه‌ڵمان بن …

ئاب 1, 2009 at 20:03 1 comment

گفتوگۆیه‌کى ئه‌ده‌بی له‌گه‌ڵ هوشه‌نگ گوڵشیرى

 سازدانى: ئیلاهه‌ بوقرات و میترا شوجاعى
وه‌رگێڕان و رێکخستن و ئاماده‌کردنى: شۆڕش غه‌فوورى
هاتووه‌ که‌ “هیچ پێغه‌مبه‌رێک له‌ خێڵ و نه‌ته‌وه‌که‌ى خۆى، رێز و پله‌ و پایه‌یه‌کى گه‌وره‌ى نییه‌”، هه‌روه‌ها هاتووه‌: “زۆر که‌س پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به‌ چاوى خۆیان بینى، که‌چى ئیمانیان پێ نه‌هێنان و زۆرێکیش بێ ئه‌وه‌ى بیانبینن، ئیمانیان پێ هێنان”. ئه‌م دوو حه‌قیقه‌ته‌ به‌ چاوپۆشى له‌ په‌یامى پێغه‌مبه‌رى و کرۆکى قورسى ئیمان، به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان له‌مه‌ڕ هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌رانیش به‌ تایبه‌ت له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناڤین راسته‌. راستییه‌که‌ى ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌یش له‌ نێو مه‌مله‌که‌تى خۆیاندا و هه‌م له‌ سه‌رده‌مى ژیانیاندا به‌ گشتى، رێزێکى وه‌هایان لێناگیردرێ و ئه‌وڕۆکه‌ له‌ نێو نه‌ته‌وه‌کانى دیکه‌یشدا نه‌ک له‌به‌ر به‌رهه‌مه‌کانیان، به‌ڵکو له‌ گۆشه‌ى سانسۆڕ، چاودێرى، زیندان، ئه‌شکه‌نجه‌ و مه‌رگه‌وه‌، ده‌که‌ونه‌ به‌ر دڵان و خۆشه‌ویستى و رێزگرتنه‌وه‌. (زیاتر…)

ئاب 1, 2009 at 00:24


ئه‌رشیڤ

ئاب 2009
د س W پ ه ش ی
« تەموز   ئیلول »
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,486 میوان سه‌ردانیان کردووم