له‌ دیداره‌ نهێنییه‌که‌ی بارزانی و تورگوت ئۆزالدا باسی چی کرا؟

ئاب 1, 2009 at 21:00 1 comment

ڕێنێسانس نیوز؛ رۆژنامه‌ی سه‌باح: له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (سه‌باح)ی تورکیا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعوود بارزانی، وێرای پێشوازیکردن له‌ چاره‌سه‌ریی ئاشتییانه‌ی پرسی کورد له‌ تورکیا ڕوونیکرده‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریی پرسه‌که‌ به‌ره‌و چاره‌سه‌ریی بڕوات، په‌که‌که‌ مه‌جبووره‌ ده‌ست له‌ چه‌ک هه‌ڵگرێت و خه‌ڵکیش پشتیوانیی لێ ناکات. باسی له‌ ناوه‌رۆکی دیداره‌که‌ی خۆی و تاڵه‌بانیش کرد له‌گه‌ڵ سه‌رکۆماری پێشووتری تورکیا تورگوت ئۆزاڵ.

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌و وتووێژه‌یدا، که‌ ئه‌مرۆ له‌ رۆژنامه‌ی (سه‌باح)دا بڵاوبۆته‌وه‌، پشتیوانیی خۆی بۆ هه‌وڵه‌کانی حکوومه‌تی تورکیا، له‌ ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ریی پرسی کورددا ڕاگه‌یاند. له‌و بواره‌وه‌ بارزانی گوتی: “پشتیوانیی لێده‌که‌ین، با کورده‌کان به‌دوای ڕێگه‌چاره‌ی دێموکراتیکدا بگه‌ڕێن. چاره‌سه‌ری له‌ ڕێگای ده‌ستووری و ئاشتییانه‌وه‌ ده‌بێ.”

بارزانی پێیوایه‌ که‌ حکوومه‌تی تورکیا ده‌توانێ کێشه‌که‌ چاره‌سه‌ر بکا و پشتیوانیی خۆشی له‌و هه‌وڵه‌ دووباره‌کرده‌وه‌. بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد کرد که‌ “به‌ ڕژانی خوێنی سه‌ربازێکی تورک یان رۆڵه‌یه‌کی کورد ناڕه‌حه‌ت ده‌بین” و جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ “په‌که‌که‌ کاریگه‌ریی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمه‌که‌”.

بابه‌تی ویلایه‌تی موسڵ ـ که‌رکووک،  که‌ له‌سه‌رده‌می پێش کۆماری تورکیادا سه‌ر به‌ ئیمپراتۆریی عوسمانی بووه‌ و ماوه‌یه‌که‌ بابه‌تی گه‌رمی رۆژنامه‌کانی تورکیایه‌، له‌و وتووێژه‌شدا باسی لێکراوه‌ و به‌ تایبه‌تیش هه‌وڵه‌کانی سه‌رکۆماری پێشووتری تورکیا تورگوت ئۆزال و دانوستانه‌ نهێنییه‌کانی له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تیی کورده‌کانی باشوور جه‌ختی له‌سه‌ر کراوه‌ته‌وه‌.

وه‌ک رۆژنامه‌نووسه‌که‌ی سه‌باح ئاماژه‌ی پێکردووه‌ سه‌رکۆماری هه‌نووکه‌یی ئێراق جه‌لال تاڵه‌بانی، سێ ساڵ به‌ر له‌ ئێستا بۆی ئاشکرا کردووه‌ که‌ بارزانی به‌ نهێنی تورگوت ئۆزالی دیوه‌ و باسیان له‌ فیدڕاسیۆنی کورد تورک کردووه‌.

بارزانی له‌ وتووێژه‌که‌یدا ئه‌و دیداره‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسه‌که‌ پشتڕاستکرده‌وه‌ و له‌ وه‌ڵامی ئه‌وه‌شدا که‌ داخوا “ئۆزال چۆن باسی ئه‌و فیدڕاسیۆنه‌ی کردووه؟‌” گوتی: “من و تاڵه‌بانی چاوپێکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئۆزاڵدا ئه‌نجام دا، خوالێخۆشبوو باسی له‌ بابه‌ته‌که‌ کرد، به‌ڵام ته‌نیا پرسیاری ئه‌وه‌ی کرد که‌ ئێمه‌ چۆن له‌و باره‌وه‌ بیر ده‌که‌ینه‌وه؟”.

وه‌ک بارزانی بۆ رۆژنامه‌که‌ی ڕوونکردۆته‌وه‌، تورگوت ئۆزاڵ باسی له‌ گێڕانه‌وه‌ی موسڵ (به‌ ویلایه‌تی موسڵ بیخوێنه‌وه‌) کردووه‌ بۆ سه‌ر تورکیا و وه‌ک بارزانی ده‌ڵێ “به‌ڵام زۆر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ رانه‌وه‌ستا”. بارزانی وه‌دیهاتنی ئه‌و هاوکێشه‌یه‌شی به‌ “زۆر زه‌حمه‌ت” وه‌سفکرد.

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعوود بارزانی له‌ بابه‌ت ئه‌وه‌ که‌ داخوا هه‌وڵه‌کانی حکوومه‌تی تورکیا بۆ چاره‌سه‌ریی پرسی کورد ئه‌نجامی ئه‌رێنییان ده‌بێ گوتی: به‌ڵێ، کرانه‌وه‌ ده‌توانێ رێگه‌ چاره‌بێ بۆ کێشه‌کان، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که‌ ده‌هاوێژرێن، زۆر ئه‌رێنین، هه‌ر که‌س له‌وه‌ تێگه‌یشتووه‌ که‌ ئیتر کێشه‌که‌ به‌ رێگه‌ی شه‌ڕ و توندوتیژی چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵام من ئه‌وه‌یان ‌ نازانم که‌ تورکیا رێگه‌یه‌کی چۆن ده‌دۆزێته‌وه‌ و بڕیاری چ ده‌دات، بڕیاره‌که‌ بڕیاری تورکیایه‌ و ئێمه‌ش ئاماده‌ین که‌ هه‌ر هاوکارییه‌ک له‌وه‌ باره‌وه‌ پیشکه‌ش بکه‌ین”.

 

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

سه‌باره‌ت به‌ وه‌شانی نوێ پشتیوانی له‌ دروشمی “جومهوریی ئێرانی” ناکا‌ت

1 لێدوان

  • 1. به هدین  |  ئاب 2, 2009 له‌ 14:03

    له‌ یه‌که‌م ڕوانین دا پێ ده‌چێ ئه‌گه‌ر وه‌ک تورکه‌کان ده‌ڵێن ویلایه‌تی مووسڵ خرابایه‌ سه‌ر تورکیا به‌ قازانجی کورد ته‌واو ده‌بو چونکه‌ قورسایی و ده‌نگی کورد له‌ ناو تورکیا دا به‌ هێزتر ده‌بو و هه‌ر وه‌ها په‌یوه‌ندی کورد له‌ گه‌ل جیهانی دواکه‌وتووی عه‌ره‌بی که‌متر ده‌بو و یه‌کێک له‌ دوژمنانی کورد واتا عه‌ره‌به‌کانی عێراق له‌ هاوکێشه‌که‌ لاده‌بران . به‌لام له‌ ڕویێکی دیکه‌وه‌ تورکه‌کانی که‌رکوک و دوز خورماتو و ته‌له‌عفه‌ر ڕویان زیاد ده‌بو و کێشه‌ی کورد به‌ تایبه‌تی له‌ که‌رکوک ئالوزتر ده‌بو.هه‌ر چه‌نده‌ له‌وانه‌یه‌ تازه‌ مه‌حال بێت به‌غداد به‌ مه‌ ڕازی بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ کرابایه‌ ده‌با له‌ ساڵی 2003کرابا


ئه‌رشیڤ

ئاب 2009
د س W پ ه ش ی
« تەموز   ئیلول »
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,451 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: