ورده‌کاریی کۆبوونه‌وه‌که‌ی مالیکی، تاڵه‌بانی و بارزانی

ئاب 2, 2009 at 18:38

ڕێنێسانس نیوز؛ شۆڕش غه‌فووری ـ باشووری کوردستان
به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، سه‌رۆکوه‌زیرانی ئێراق نووری مالیکی ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌ باشووری کوردستان و له‌ هاوینه‌هه‌واری دووکان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعوود بارزانی و سه‌رکۆماری ئێڕاق جه‌لال تاڵه‌بانی کۆبۆوه‌.

كاتژمێر 10:45 خوله‌كی پێشنیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ 2/8/2009 نووری مالیکی سه‌رۆکوه‌زیرانی ئێراقی فیدڕاڵ گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و له‌ لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانی، دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د  ساڵح و كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی و دیکه‌ی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

مالیکی، که‌ به‌پێی بڕیارێکی پێشوو ده‌بوو دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و پارله‌مانی کوردستان له‌ گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تیی باشوور کۆبێته‌وه‌، له‌ هاوینه‌هه‌واری دووکان له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له ‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و دیکه‌ی لێپرسراوان کۆبۆوه‌.

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی له‌ نێوان جه‌لال تاڵه‌بانی، مه‌سعود بارزانی و نوری مالیكی ده‌ستیپێكرد.

له‌ پرێس کۆنفڕانسێکی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی و بارزانی، که‌ یه‌کدابه‌دووی کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ڕێوه‌ی برد، نووری مالیکی ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که‌ “له‌سه‌ر زۆر شت” ڕێكکه‌وتووه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رته‌ کورده‌کاندا، که‌ ئه‌و وه‌ک ” به‌ره‌و پێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسی وڵات و پاراستنی بنه‌ماكانی دێموكراسی و سیسته‌می فیدراڵ” به‌ناوی کردن.

مالیکی ئاشکراشی کرد که‌ “بۆ وتووێژكردنی زیاتر له‌ سه‌ر کێشه‌کان، شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات”

سه‌باره‌ت به‌ ماده‌ی 140 ده‌ستووری هه‌میشه‌یی ئێراقیش نووری مالیکی ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌و ماده‌یه‌ “بێگومان ماده‌یه‌كی ده‌ستوورییه‌ و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی كار ده‌كات و بودجه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌” به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیش پێشنیارێکی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ریی ئه‌و پرسه‌ی داوه‌ به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان.

جه‌لال تاڵه‌بانیش لای خۆیه‌وه‌ سه‌ردانه‌که‌ی مالیکی به‌ ئه‌رێنی وه‌سفکرد و ڕاشیگه‌یاند که‌ “سیسته‌می ئێراق فیدڕاڵییه‌ و پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ک هه‌وڵ بۆ پاراستنی ئه‌و سیسته‌مه‌ بده‌ن.

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعوود بارزانیش که‌ له‌ پرێس کۆنفڕانسه‌که‌دا به‌شدار بوو، له‌ وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووساندا سه‌باره‌ت به‌ توندبوونی هه‌ڵوێسته‌کانی پێشووتری سه‌رۆکی هه‌رێم ڕایگه‌یاند که‌ ” نه‌رمی هه‌بووه‌ و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌مێنێته‌وه‌ و هیچ رۆژێك گرژی له‌ نێواندا نه‌بووه‌”.

بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که‌ له‌ داهاتوویه‌کی نزیکدا شاندێکی کوردی سه‌رانی به‌غدا ده‌کات، بۆ چاره‌سه‌ریی پرسه‌کان.

 

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

پشتیوانی له‌ دروشمی “جومهوریی ئێرانی” ناکا‌ت ئۆجالان له‌ پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی پرسی کورد ـ تورکیا ده‌کشێته‌وه‌


ئه‌رشیڤ

ئاب 2009
د س W پ ه ش ی
« تەموز   ئیلول »
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,484 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: