موجاهیدینی خه‌ڵق شیمانه‌ ده‌کا گیراوه‌کانیان ڕاده‌ستی ئێران بکرێنه‌وه‌

ئاب 3, 2009 at 16:59

حدکا: ئه‌وه‌ زه‌نگێکی مه‌ترسیداره‌ بۆ سه‌ر ڕێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵات
ڕێنێسانس نیوز؛ به‌رپرسێکی موجاهیدینی‌ خه‌ڵقی‌ ئێران رایگه‌یاند که‌ پۆلیسی‌ ئێڕاق، به‌ مه‌به‌ستی ڕه‌وانه‌کردنه‌وه‌‌یان بۆ ئێران سیوشه‌ش ئه‌ندامی‌ رێكخراوه‌كه‌یانی‌ قۆڵبه‌ستکردووه‌، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ فه‌رمانده‌ی‌ پۆلیسی‌ دیاله‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌ ناڕاست ده‌زانێ. …

به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی موجاهیدینی‌ خه‌ڵقی‌ ئێران، مێهدی‌ عه‌قه‌بائیی‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ‌ به‌شی عه‌ره‌بیی ئاژانسی (ده‌نگه‌کانی ئێڕاق) گوتی: به‌بڕیاری‌ فه‌رمانده‌كه‌ی، پۆلیسی‌ ئێراق‌ سیوشه‌ش ئه‌ندامی‌ رێكخراوه‌كه‌یانی‌ قۆڵبه‌ستكردووه‌، به‌ مه‌به‌ستی‌ راده‌ستکردنه‌وه‌یان به‌‌ ئێران‌، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م رێككه‌وتننامه‌ نیوَده‌وڵه‌تییه‌كاندا ناكۆكه‌ كه‌ باس له‌ پاراستنی‌ په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن”.

هاوکات فه‌رمانده‌ی‌ پۆلیسی‌ دیاله‌ عه‌بدولحوسێن شه‌مری‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ هه‌مان ئاژانس ڕه‌تی کرده‌وه‌‌‌ كه‌ به‌نیازی‌ ئه‌وه‌بن قۆڵبه‌ستکراوه‌کان راده‌ستی‌ ئێران بكه‌نه‌وه‌. ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که‌: ” هێزه‌كانمان به‌هاوكاریی‌ سوپای‌ ئێراق 36 ئه‌ندامی‌ ئه‌و رێكخراوه‌یان گرتووه‌” و ئه‌وه‌شی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ که‌ “گیراوه‌کان به‌تۆمه‌تی‌ تێه‌وه‌گلان له‌ نانه‌وه‌ی ئاڵۆزی‌ له ‌ماوه‌ی‌ چوار رۆژی‌ رابردوودا” ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.

ئه‌و هێرشه‌ی سوپا و پۆلیسی ئێڕاق بۆ سه‌ر که‌مپی ئه‌شره‌ف کاردانه‌وه‌ی توندی ڕێکخراوه‌ کوردییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی لێکه‌وته‌وه‌، که‌ به‌شێکیان لای خۆیه‌وه‌ مه‌حکووم و به‌شێکی دیکه‌ش به‌ ناشایستیان زانی.

رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردووش حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ ڕاپۆرتێکدا که‌ واژۆی هیچکام له‌ ئۆرگانه‌کانی ئه‌و حیزبه‌ی پێوه‌ نییه‌ به‌ڵام له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حیزبه‌که‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و هێرشه‌ به‌ زه‌نگێکی مه‌ترسیدار ده‌زانێ بۆ سه‌ر پارت و ڕێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. وه‌ک حیزبه‌که‌ نووسیویه‌تی: “ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌ن وڵاتانی‌ ئورووپا‌و ئه‌مریكا‌و رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ پێشی پێ‌نه‌گیرێ‌، وێده‌چێ‌ باره‌گاكانی‌ حیزب ‌و رێكخراوه‌ كوردستانییه‌كانی‌ به‌رهه‌ڵستكاری‌ رێژیمی‌ ئاخووندیش له‌ داهاتوودا بگرێته‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یاندنی‌ موجاهیدینی خه‌ڵق، له‌ رۆژی یه‌که‌می پێکدادانی نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئێراق ‌و دانیشتوانی که‌مپی ئه‌شره‌فدا، 15 ئه‌ندامی موجاهیدین كوژراون ‌و نزیكه‌ی‌ 500 كه‌سیشیان برینداربوون.

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

ئۆجالان له‌ پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی پرسی کورد ـ تورکیا ده‌کشێته‌وه‌ عیزه‌ت دوری: کورد بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر به‌یانی یازده‌ی ئازار


ئه‌رشیڤ

ئاب 2009
د س W پ ه ش ی
« تەموز   ئیلول »
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,484 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: