عیزه‌ت دوری: کورد بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر به‌یانی یازده‌ی ئازار

ئاب 4, 2009 at 14:44

ڕێنێسانس نیوز؛ عیزه‌ت دوری، جێگری سه‌‌رۆکی پێشووی ئێراق، له‌ بڵاڤۆکێکدا که‌ ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ له‌ بنکه‌ ئینته‌رنێتییه‌کانی سه‌ر به‌ ڕژیمی به‌عسی ڕووخاویان وه‌رگرتووه‌، وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ له‌ مه‌سعوود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی، داواشیان لێ ده‌کات بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر به‌یاننامه‌ی یازده‌ی ئازار.

له‌و نامه‌یه‌دا که‌ رۆژی یه‌کی ئۆگوست بڵاوکراه‌ته‌وه‌، عیزه‌ت دوری داوا له‌ هه‌موو هێزه‌کانی ناوخۆی ئێڕاق ده‌کا بچنه‌ ناو مه‌یدانی سیاسه‌ت و ئاژانسی ڕۆیته‌رزیش که‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاکردۆته‌وه‌، پێی وایه‌ “ئه‌مه‌ نیشانه‌یه‌که‌ له‌ ئاراسته‌ی ده‌ستبه‌ردان له‌ به‌ربه‌ره‌کانیی چه‌کداری”.

ئه‌و جێگره‌ی پێشووی سه‌دام حوسێن، که‌ دوای گیرانی دیکه‌ی سه‌رانی به‌عس ئه‌رکی ڕێکخستنی کارو چالاکییه‌ سه‌ربازی و سیاسییه‌کانی پاشماوه‌کانی به‌عسی له‌ ئه‌ستۆیه‌، له‌ نامه‌که‌یدا ڕایگه‌یاندووه‌: “ده‌بێ کورده‌کان بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر به‌یاننامه‌ی یازده‌ی ئازار چوونکا مافی زیاتری له‌وه‌ تێدایه‌ که‌ کورده‌کان ئێستا داوای ده‌که‌ن.”

دوری هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ سه‌رکردایه‌تیی کورد کردووه‌ که‌ “ئه‌وه‌ی‌ به‌زۆر زه‌وت كرابێت هه‌ر به‌ زۆر وه‌رده‌گیرێته‌وه‌” و جه‌ختیشی کردۆته‌وه‌ که‌ “به‌رپرسانی کورد فریوی ئه‌و گۆڕانه‌ کاتییه‌ نه‌خۆن که‌ به‌سه‌ر ئێڕاقدا هاتووه‌، چوونکا ئه‌وه‌ی به‌ پشتبه‌ستن به‌ دوژمن وه‌دیهاتووه‌ به‌هێزی شه‌رعی لێتان ده‌ستێنینه‌وه‌”

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

موجاهیدینی خه‌ڵق شیمانه‌ ده‌کا گیراوه‌کانیان ڕاده‌ستی ئێران بکرێنه‌وه‌ 120 خێزانى ئاواره‌ چاوه‌ڕوانى ده‌ستى ژنێکن


ئه‌رشیڤ

ئاب 2009
د س W پ ه ش ی
« تەموز   ئیلول »
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,451 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: