داوای دادگاییکردنی سه‌رانی به‌ره‌ی “ڕیفۆرم” ده‌که‌ن

ئاب 9, 2009 at 19:50 1 comment

ڕێنێسانس نیوز؛ له‌ کاتێکدا زیاتر له‌ سه‌د که‌سایه‌تیی پایه‌به‌رزی ئه‌و گرووپه‌ی خۆیان به‌ “به‌ره‌ی ڕیفۆرم” به‌ناو ده‌که‌ن ڕووبه‌ڕووی دادگای ئینقلابی تاران ده‌کرێنه‌وه‌، به‌رپرسێکی پایه‌به‌رزی سوپای پاسداران له‌ ئۆرگانی فه‌رمیی ئه‌و دامه‌زراوه‌ چه‌کدارییه‌دا، داوای دادگاییکردنی سه‌ید محه‌مه‌دی خاته‌می، مێهدی که‌ڕووبی و میر حوسێنی موسه‌وی ده‌کات.

سه‌رۆکی ده‌فته‌ری سیاسیی سوپای پاسداران له‌ نووسراوه‌یه‌کی خۆیدا له‌ ئۆرگانی فه‌رمیی سوپای پاسداران “هفته‌نامه‌ صبح صادق”دا، که‌سانی وه‌ک خاته‌می، موسه‌وی، که‌ڕووبی و دوو وه‌زیری کیشوه‌ری کابینه‌ی پێشووی خاته‌می به‌ “سه‌رانی پشێوی” به‌ناو کردووه‌ و جه‌ختی کردۆته‌وه‌ که‌ ‎”چاوه‌ڕوانیمان له‌ ده‌سته‌ڵاتی قه‌زایی هه‌یه‌ به‌ دوای ئه‌و که‌سانه‌دا بڕوا و به‌ سزای تاوانه‌کانیان بگه‌یه‌نێ”.

سه‌رۆکی ده‌فته‌ری سیاسیی سوپای پاسداران “یه‌دوڵا جه‌وانی” له‌و وتاره‌ی خۆیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ “ئامانجی مسۆگه‌ری کوده‌تاچییه‌ مه‌خمه‌ڵییه‌کان ئه‌وه‌ بوو که‌ سه‌کولاریزم له‌ وڵاتدا بگه‌یه‌ننه‌ ده‌سته‌ڵات، که‌سانێک که‌ له‌ سه‌رده‌می دووی خورداددا له‌ هه‌وڵی سه‌کولاریزه‌کردنی وڵات و شکاندنی ستروکتوری نیزامدا شکستیان خوارد، به‌ به‌رنامه‌یه‌کی نوێ و له‌ به‌رگی میر حوسێندا، وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی به‌ناو خه‌تی ئیمامی و پارێزه‌ری به‌هاکانی شۆڕش، هاتنه‌ مه‌یدان.”

دادگای شۆڕشی تاران، دوێنێ شه‌ممه‌ پرۆسه‌ی دادگاییکردنی چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی به‌ره‌ی “ئیسلاح ته‌ڵه‌ب”، رۆژنامه‌نووس، دیکه‌ی ناڕازییه‌کان و چه‌ند کارمه‌ندێکی باڵوێزخانه‌کانی فه‌ڕانسه‌ و بریتانیای ده‌ست پێکرده‌وه‌.

ئه‌و پڕۆسه‌یه‌، که‌ له‌ ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی وڵاتدا به‌ “شانۆی دادگاییکردنی ناڕازییان” به‌ناو کراوه‌، له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ و هێندێک له‌ دیپلۆماتکارانی رۆژئاواییشه‌وه‌ به‌ ناشه‌رعی ده‌زانرێ.

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

ڕه‌زاله‌تی که‌هریزه‌ک بررسی وضعیت خشونت علیه زنان در شهرستان مریوان در سال 1387

1 لێدوان

  • 1. meriwan  |  ئاب 9, 2009 له‌ 20:18

    http://www.xorhelatnews.net/?Page=Articles&cmd=4&id=4854&La=Ku
    به‌ پێی‌ هه‌واڵێكی‌ گه‌یشتوو له‌ لایه‌ن كچه‌ مه‌ریوانییه‌كانی‌ زانكۆی‌ په‌یامی‌ نووری‌ مه‌ریوان، كه‌سێك به‌ ناوی‌ “ئـ هـ “، كه‌ پێوه‌ندی‌ ته‌واوی‌ به‌ حكومه‌ت و ئیتلاعاتی‌ مه‌ریوانه‌وه‌ هه‌یه‌، راسته‌وخۆ و به‌ بێ له‌ ره‌چاو كردن و رێز گرتن له‌ شوێنی‌ كاره‌كه‌ی‌ و به‌ بیانووی‌ پێوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستی‌ كچانی‌ ئه‌و زانكۆییه‌ ئازار ده‌دات.

    tkaye be bilaw kirdnewei em hewale firyai kichani meriwan kewn


ئه‌رشیڤ

ئاب 2009
د س W پ ه ش ی
« تەموز   ئیلول »
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,451 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: