تورکیا رێککه‌وتنی تاڵه‌بانی و ڕژیمی سه‌دامی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌

ئاب 12, 2009 at 15:24

 ڕێنێسانس نیوز؛ سۆران عه‌لیپوور
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌له‌وسه‌ت له‌ وتووێژێکی زنجیره‌یی دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئێستای ئێراق جه‌لال تاڵه‌بانی که‌ تێیدا بیره‌وه‌ریه‌کانی خۆی ده‌گێرێته‌وه،‌ په‌رده‌ له‌ سه‌ر هێندێک روداوی گرینگ له‌ مێژووی خه‌باتی سیاسی خۆی لا ده‌دا و له‌ به‌شی دووهه‌می ئه‌و زنجیره‌ وتووێژه‌دا، باس له‌ هه‌وڵه‌کانی بۆ روخاندنی حکومه‌تی به‌عسی ئێراقی و ئه‌و وتووێژانه‌ش ده‌کا که‌ ‌له‌ نێوان تاله‌بانی و حکومه‌تی ئێراقیدا کراون. له‌و به‌شه‌ی ئه‌و وتووێژه‌دا خاڵی سه‌رنجراكێش ئه‌وه‌یه‌ که‌  له‌ ساڵی 1983 دا  دوای ڕێکه‌وتن له‌ سه‌ر هه‌موو خاله‌ ناکۆکه‌کان له‌ نێوان کورد و حکومه‌تی ئێراقیدا  و به‌ چه‌ند سه‌عا‌تێک به‌ر له‌ ئیمزا کردنی رێکه‌وتننامه‌که‌،  به‌ ده‌ست‌ ‌تێوه‌ردانی حکومه‌تی تورکیا هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی گێرانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی که‌ له‌ ژماره‌  11213ی رۆژی 10ی ئۆگۆستی 2009دا رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌له‌وسه‌تدا بلاو کراوه‌ته‌وه‌، له‌ ساڵی 1983 دا دانیشتنه‌کان له‌ نێوان کورد و حکومه‌تی ئێڕاقدا ده‌ستیان پێکرده‌وه‌ و د. فواد مه‌عسوم سه‌رۆکایه‌تی وه‌فدی کوردی و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید سه‌رکردایه‌تی وه‌فدی ئێڕاقی کردووه‌، له‌ دانیشتنی یه‌که‌م دا که‌ سه‌دام حوسێنیش به‌شدار بووه‌، به‌ تاڵه‌بانیی گوتووه‌ که‌ شتێکتان ده‌ده‌ینێ که‌ له‌ به‌رامبه‌ر کورده‌کانی تورکیا و ئێران دا سه‌رتان به‌رز بکه‌ینه‌وه‌.

وتووێژی هه‌ردوولا له‌ سه‌ر خاڵه‌ ناکۆکه‌کان ده‌گاته‌ ئه‌و شوێنه‌ی که‌ رێکه‌وتن له‌سه‌ر ژماره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و سنوری کوردستان و ته‌نانه‌ت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌وجه‌کانی به‌رگری نیشتمانی (کورده‌ چه‌کداره‌کانی پشتیوانی حکومه‌ت)، له‌ ده‌سته‌لاتی وه‌فدی حکومه‌ت به‌ده‌ر ده‌بێ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌گه‌رێنه‌وه‌ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌دام قسه‌ی کۆتایی بکا.

تاڵه‌بانی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کا که‌ سه‌دام له‌ سه‌ر به‌ڵێنه‌که‌ی خۆی مابوو و له‌ سه‌ر ژماره‌ی 50 هه‌زار که‌س هێزی پێشمه‌رگه‌ی چه‌کدار و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌وجه‌کانی خه‌فیفه‌ رازیی بوو و بۆ سنووری ناوچه‌ی حوکمیزاتی کوردستانیش به‌ پێدانی شه‌نگار و عه‌قره‌ ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیبوو، بۆ خانه‌‌قینیش داوای کرد که‌ دوای شه‌ڕ بخرێته‌وه‌ سه‌ر ناوچه‌ی حوکمیزاتی، چونکه‌ ئه‌وکات به‌ره‌یه‌کی شه‌ڕ بوو.

تاڵه‌بانی له‌ وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ مه‌عد فیاز دا به‌وشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێ: “دوای ئه‌وه‌ی رێکه‌وتن له‌ سه‌ر خاڵه‌کان و ڕوژی شه‌ممه‌مان دیاریکرد بۆ ئیمزاکردنی رێککه‌وتننامه‌که‌ و ته‌نانه‌ت ئاگادار کردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی راگه‌یاندن و رۆشنبیری بۆ ئه‌وه‌ی رێوره‌سمێکی گه‌وره‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌ به‌شداری سه‌دامیش رێک بخرێ،  به‌لام چه‌ند ساتێک به‌ر له‌ ئیمزا کردنی رێکه‌وتننامه‌که‌ زینده‌ به‌چاڵ ده‌کرێ.

 تورکیا‌ رێککه‌وتنه‌که‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ وه‌فدێکی سه‌ربازی تورکیا‌ ده‌گاته‌ به‌غدا و وه‌فدی کوردیش به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌زانێ. دوای ئه‌وه‌یه‌ که‌ عیزه‌ت دووری ده‌که‌وێته‌ به‌هانه‌ ‌هێنانه‌وه‌ له‌ ئیمزاکردنی رێکه‌وتنه‌که‌. تاڵه‌بانی به‌ عیزه‌ دوری ده‌ڵێ که‌ ئێمه‌ ده‌زانین وه‌فدێکی تورکیا‌ لێره‌یه‌ و ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ش کوردی تورکیا‌ هان ده‌دا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌خاته‌  مه‌ترسییه‌وه‌و پرۆسه‌ی هاورده‌ و هه‌نارده‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێڕاق راده‌گرێ، دوری ده‌ڵێ: له‌عنه‌ت له‌ تورکه‌کان و له‌وه‌ش که‌ ‌هێناونی بۆ ئێره‌.

به‌و شێوه‌یه‌ تورکیا‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئێڕاق ده‌کا و ئێڕاقیش مل بۆ ئه‌و هه‌ره‌شه‌یه‌ ده‌دا و دوای ئه‌وه‌ش که‌ ئامریکا به‌ڵێن به‌ سه‌دام ده‌دا که‌ رێگه‌ی  ئێران نادا ده‌ست به‌ سه‌ر خاکی ئێڕاق دابگرێ، سه‌دام و حکومه‌ته‌که‌ی پێویستیه‌ک بۆ ئیمزا کردنی رێکه‌وتننامه‌که‌ و درێژه‌دانی وتووێژه‌کان نابینن.

 

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

جوتبوون له‌گه‌ڵ نه‌یاراندا؛ ورده‌کاریی وه‌سه‌رپه‌ڕینی گیراوان داوا ده‌کات کورده‌ یه‌هوودییه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه‌ کوردستان


ئه‌رشیڤ

ئاب 2009
د س W پ ه ش ی
« تەموز   ئیلول »
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,451 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: