نه‌خشه‌ی ڕێگای ئۆجالان ئاماده‌ نه‌بووه‌ به‌ڵام چوارچێوه‌که‌ی ئاشکرا بوو

ئاب 16, 2009 at 13:49

ڕێنێسانس نیوز؛ ئه‌و بابه‌ته‌ی ئۆجالان به‌ “نه‌خشه‌ی ڕێگا”ی چاره‌سه‌ریی پرسی کورد له‌ تورکیا به‌ناوی کردبوو، ئاماده‌ نه‌بووه‌ به‌ڵام له‌ دیداری ئه‌وڕۆی ئۆجالان و پارێزه‌ره‌کانیدا، چوارچێوه‌یه‌کی گشتیی “نه‌خشه‌”که‌ ئاشكرا کراوه‌. به‌پێی قسه‌کانی ئۆجالان “هه‌موو که‌س ده‌بێ له‌ په‌نجه‌ی پێکانییه‌وه‌ تا ته‌پڵی سه‌ری خۆی بگۆڕێ”.

پارێزه‌رانی ئۆجالان که‌ ئه‌مڕۆ توانیویانه‌ موه‌کیله‌که‌یان ببینن، ئاشکرایان کرد که‌ ئۆجالان سه‌رده‌مه‌که‌ “به‌ قه‌ت کاتی دامه‌زرانی کۆماری تورکیا له‌لایه‌ن مسته‌فا که‌ماڵه‌وه‌” به‌ گرینگ ده‌زانێ. ئۆجالان هه‌روه‌ها پێیوایه‌ که‌ کورده‌کان ده‌بێ بڕیاری خۆیان بده‌ن و وه‌ک ئه‌و گوتوویه‌تی: “به‌وه‌ی که‌ هه‌موو شتێک بخه‌نه‌ ئه‌ستۆی من هیچ شتێک چاره‌سه‌ر نابێ.”

ئۆجالان له‌و دیداره‌یدا باسی ئه‌وه‌ی کردووه‌ که‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ به‌ قه‌ت سه‌رده‌می دامه‌زراندنی کۆمار گرینگه و ئه‌وه‌شی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌ که‌ “له‌و سه‌رده‌مه‌ نوێیه‌دا کۆمه‌ڵگه‌ فێری کولتووری دێموکراسی ده‌بێ”. ناوبراو که‌ نایه‌وێ چاوپۆشی له‌ گرینگیی دامه‌زرانی کۆماری تورکیا بپۆشێ، به‌ڵام ڕاشیده‌گه‌یه‌نێ که‌ کۆمار که‌موکوڕیی هه‌بووه‌ و ئێستا ده‌بێ ئه‌و که‌موکوڕییانه‌ چاره‌سه‌ر بکرێن.

ئه‌و سه‌رۆکه‌ی په‌که‌که‌ که‌ به‌ گوته‌ی خۆی “وه‌فریای نووسینه‌وه‌ی هه‌موو پرۆژه‌که‌ نه‌که‌وتووه”، ڕایده‌گه‌یه‌نێ که‌ “ده‌بێ شێوه‌ ژیانی کۆن فڕێ بدرێ”.

له‌و بواره‌وه‌ گوتی: ئه‌من ژیانی ئێستا، ژیانی کۆڵان و سه‌رشه‌قامه‌کانم به‌ ترسناک زانیوه‌، به‌رده‌وام له‌و ژیانه‌ هه‌ڵاتووم، ته‌مه‌نم گه‌یشته‌ شه‌ست ساڵ ئێستاش هه‌ر هه‌ڵدێم. ئه‌منیش سه‌رده‌مانێک حه‌زم ده‌کرد ببمه‌ فڕۆکه‌وان و بچمه‌ ئاسمانان، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و خه‌ون و خه‌یاڵه‌م به‌جێ هێشت، به‌دوای ئازادیدا ڕۆیشتم‌، ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ش ده‌بێ ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ ژیانی کۆنه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌جێی بێڵن. جه‌ساره‌ت، توانا و زاناییه‌که‌یان و … بخه‌نه‌ خزمه‌ت شێوازه‌کانی نوێی ژیانه‌وه‌.

به‌پێێ پرۆژه‌که‌ی ئه‌و سه‌رۆکه‌ به‌ندکراوه‌ی په‌که‌که‌ ده‌وڵه‌ت ده‌مێنێته‌وه‌ به‌لام له‌ ته‌نیشت ئه‌ویشه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌ی دێموکراتیک”ی کوردیش ده‌بێ.

وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێ: “له‌ نزیکبوونه‌کاندا گۆڕان دروست ده‌بێ، ئه‌من له‌ ڕابردوودا باوه‌ڕم وابوو که‌ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێک دامه‌زرێنین هه‌موو شتێک چاره‌سه‌ر ده‌بێ، دواتر به‌وه‌ گه‌یشتم که‌ کێشه‌که‌ ڕیشه‌یه‌کی هه‌یه‌ و ده‌وڵه‌ت چاره‌سه‌ری ناکا. گوته‌که‌ی هێگل له‌ بابه‌ت ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌ گرینگه‌. هه‌بوونی ده‌وڵه‌ت پرسه‌که‌ چاره‌سه‌ر ناکا، قووڵتریشیان ده‌کاته‌وه‌. به‌و هۆیه‌وه‌ من چاره‌سه‌رییه‌که‌ له‌ به‌ده‌وڵه‌تبووندا نابینم، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێکی فیدڕاڵی وه‌ک ئه‌وه‌ی باشووریشم بده‌نێ من نامه‌وێ. به‌ڵام ناشڵێم با کورده‌کان له‌ ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ریی پرسه‌که‌یاندا نه‌بنه‌ ده‌وڵه‌ت. ده‌وڵه‌ت ده‌بێ به‌ڵام ده‌وڵه‌تێک که‌ ڕێز له‌ ئازادییه‌کان ده‌گرێ.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که‌ “مۆدێلی تورکیا گرینگه‌، هێنده‌ش سانا نییه به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیه‌تچاک بێ سه‌رکه‌وتوو ده‌بێ. مۆدێلی چاره‌سه‌ریی من ئه‌وه‌یه‌: ده‌وڵه‌ت هه‌ر ده‌بێ، به‌ڵام له‌ لایه‌که‌ی دیکه‌شه‌وه نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌بێ. کورده‌کان هه‌بوونی ده‌وڵه‌ت به‌ فه‌رمی ده‌ناسن و قه‌بووڵی ده‌که‌ن، ده‌وڵه‌تیش مافی به‌نه‌ته‌وه‌بوونی دێموکراتیکی کورده‌کان قه‌بووڵ ده‌کات. ئه‌وه‌ به‌و مانایه‌ دێت: کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌دێموکراتیک ده‌کرێ، واته‌ کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی دێموکراتیک داده‌مه‌زرێنرێ. دواتر ده‌وڵه‌ت ئه‌گه‌ر پێی خۆشه‌ له‌ هه‌ر کوێ ده‌یه‌وێ با ئاڵای خۆی هه‌ڵکا، بۆ کوێ پێی خۆشه‌ با خزمه‌تگوزاری به‌رێ و له‌ کوێش ویستی با تورکی فێری خه‌ڵک کات. به‌ڵام ده‌رگاکانیش به‌ڕووێ کورددا ده‌کرێنه‌وه‌، له‌هه‌ر شوێنێک ویستیان بتوانن خۆیان به‌ ڕێکخراو بکه‌ن. هه‌ر شتێکی خۆی بۆخۆی ده‌کات، وه‌رزشی، پارله‌مانی، زمانی، دامه‌زراوه‌ دینییه‌کانی، شاره‌وانییه‌کانی بۆخۆی داده‌مه‌زرێنێ و بۆخۆی به‌ڕێوه‌ی ده‌با، ته‌نانه‌ت پاراستنی بنگه‌هیی خۆشی ده‌بێ… “

‌‌

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

ڕۆشنبیرانی جیهان داوا ده‌که‌ن ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌ فه‌رمی نه‌ناسرێت مه‌لا کرێکار ڕه‌خنه‌ی له‌ تاڵه‌بانی و دیکه‌ی سه‌رکرده‌ کورده‌کان هه‌یه‌


ئه‌رشیڤ

ئاب 2009
د س W پ ه ش ی
« تەموز   ئیلول »
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,451 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: