قۆڵبه‌ستکرانی شڤان په‌روه‌ر له‌ کانادا

ئاب 19, 2009 at 18:46

فیلمی ڕووداوه‌که‌ له‌ درێژه‌ی بابه‌تدا
ڕێنێسانس نیوز؛ له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌ کۆنسێرتێکی شاری “نیاگارا”، هونه‌رمه‌ندی کورد شڤان په‌روه‌ر که‌وته‌ به‌ر هێرشی پۆلیسی کانادا و به‌ گومانی ئه‌وه‌ی چه‌ک له‌ ترومبێله‌که‌یدا هه‌یه‌، قۆڵبه‌ست کرا.

بنکه‌ی ئینته‌رنێتیی (تۆرۆنتۆ ستار) بڵاویکرده‌وه‌ که‌ پۆلیسی “ئۆنتاریۆ”ی کانادا، له‌دوای ڕاپۆرتی شارۆمه‌ندێکی شاره‌که‌ که‌ پێی وابووه‌ له‌ ترومبێله‌که‌ی شڤان په‌روه‌ردا چه‌کی دیوه‌، هه‌ڵی کوتاوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ کورده‌ و وه‌ک له‌ فیلمی ڕووداوه‌که‌شدا ده‌رده‌که‌وێ به‌ شێوه‌یه‌کی توندوتیژ هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ کردووه‌.

شڤان په‌روه‌ر که‌ له‌گه‌ڵ سێ که‌س له‌ هاوڕێکانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک ده‌ستبه‌سه‌ر بووه‌، بۆ ڕۆژنامه‌که‌ی ڕوونکرده‌وه‌ که‌ زۆر له‌ بابه‌ت ئه‌و ڕووداوه‌ ناڕه‌حه‌ته‌ و به‌ته‌ماشه‌ سکاڵایه‌ک له‌سه‌ر پۆلیسی شاره‌که‌ تۆمار بکات.

په‌روه‌ر، که‌ وه‌ک له‌ فیلمه‌که‌دا ده‌بینرێ به‌ خوێنساردی ڕووبه‌ڕووی پۆلیسی چه‌کدار ده‌بێته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی ویستوویه‌تی له‌ بابه‌ت چیه‌تی کێشه‌که‌وه‌ له‌گه‌ڵ پۆلیس بدوێ، هه‌ڕه‌شه‌ی دارکاریکرانی لێکراوه‌ و وه‌ک بۆخۆشێ به‌ رۆژنامه‌که‌ی گوتووه‌: ویستم قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌م، به‌ڵام به‌سه‌ریاندا قیژاندم که‌ بێده‌نگ بم و هه‌ڕه‌شه‌ی لێدان و کوشتنیان لێکردم” .

په‌روه‌ر له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا گوتی: “ئێمه‌ ده‌ترسیان له‌وه‌ که‌ هه‌ڵه‌یه‌ک بکه‌ین و بمانکوژن، نه‌مانده‌زانی چێ ڕوو ده‌دا. خه‌ون بوو، فیلم بوو یان گاڵته‌؟” گوتیشی: به‌ ڕاستی تا ئێستاش په‌شۆکاوم، قۆڵیشم ئازاری هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها له‌ لێدوانێکیشدا بۆ رۆژنامه‌ی The Toronto Sun گوتى ” ئه‌من پێشتر كێشه‌م له‌گه‌ڵ پۆلیسى توركیا هه‌بووه‌ به‌ڵام نه‌مده‌زانى پۆلیسى كاناداش وه‌ك پۆلیسی توركیان، پۆلیسێك رووى له‌ من كرد و گوتى ئێستا ده‌تكوژم”!

وه‌ک پۆلیسی “ئۆنتاریۆ” دواتر بۆ شڤان په‌روه‌ر و هاوڕێکانی ڕوون کردۆته‌وه‌، شوفێرێکی کانادایی لێنزی کامێرای ناو ترومبێله‌که‌ی شڤان په‌روه‌ری دیوه‌ که‌ پێی وا بووه‌ ده‌مانچه‌یه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ش پۆلیسی لێ ئاگادار کردۆته‌وه‌.
له‌و لینکه‌ی ژێره‌وه‌‌ فیلمه‌که‌ ببینه‌

http://link.brightcove.com/services/player/bcpid29644683001?bctid=34489574001

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

وتووێژی تایبه‌تی ڕێنێسانس له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و ڕۆشنبیر “سیروان عه‌بدول” نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ لیستی گۆڕان دێته‌ ده‌رێ


ئه‌رشیڤ

ئاب 2009
د س W پ ه ش ی
« تەموز   ئیلول »
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,451 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: