نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ لیستی گۆڕان دێته‌ ده‌رێ

ئاب 19, 2009 at 21:21

ڕێنێنسانس نیوز؛ سێ که‌سایه‌تیی دیاری لیستی “گۆڕان”، که‌ له‌ دوایین هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مانی باشووری کوردستاندا وه‌ک به‌رئه‌ندام ناویان له‌ لیسته‌که‌دا هاتبوو، به‌ یه‌کجاری له‌ لیسته‌که‌ ده‌کشێنه‌وه‌ و جێگاکه‌یان ده‌ده‌ن به‌ که‌سانی دیکه‌.

ئه‌ندامێکى هه‌ڵبژێردراوى پارله‌مانى کوردستان له‌ لیستى گۆڕان، رۆژى چوارشه‌ممه‌، به‌ ئاژانسی (ده‌نگه‌کانی ئێڕاق)ی ڕاگه‌یاند که‌ هه‌ر یه‌که‌ له‌ نه‌وشیروان مسته‌فا، حه‌مه‌ تۆفیق ره‌حیم و عوسمان بانیمارانى له‌سه‌ر داواى خۆیان به‌یه‌کجارى له‌ناو لیستی گۆڕان دێنه‌ ده‌ر و به‌شدارىش له‌ یه‌که‌م دانیشتنى پا‌رله‌ماندا ناکه‌ن.

عه‌دنان عوسمان له‌و بواره‌وه‌ گوتی: “نه‌وشیروان مسته‌فا، حه‌مه‌ تۆفیق ره‌حیم و عوسمان بانیمارانى له‌سه‌ر داواى خۆیان له‌ یه‌که‌م دانیشتنى پا‌رله‌مان ئاماده‌ نابن که‌ بڕیاره‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌بچێت”. ئاشکراشی کرد که‌ “هه‌ر سێ سه‌رکرده‌که‌ به‌ یه‌کجارى له‌لیستى گۆڕان ده‌کشێنه‌وه‌ و بوار ده‌ده‌ن به‌ سێ که‌سى تر ئه‌و ئه‌رکه‌یان به‌جێبگه‌یه‌نن”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ نوێیه‌ی پارله‌مانی باشووری کوردستان، وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ که‌ نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ته‌نیا بۆ پاڵپشتى مه‌عنه‌وى ناوى له‌ لیستى گۆڕاندا هاتبوو و ئه‌رکى سه‌رۆکایه‌تیى لیسته‌که‌ى گرتبوه‌ ئه‌ستۆ، ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه‌ که‌ لیستی گۆران بڕیارى کۆتایى داوه‌ و یه‌کلا بۆته‌وه‌ که‌ به‌شداری له‌پێکهێنانی کابینه‌ی شه‌شی حکومه‌تی هه‌رێمدا نه‌کات.

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

قۆڵبه‌ستکرانی شڤان په‌روه‌ر له‌ کانادا ڕامانێک له‌ سه‌ر شه‌هیدبوونی 11 پێشمه‌رگه‌ی کوردستان


ئه‌رشیڤ

ئاب 2009
د س W پ ه ش ی
« تەموز   ئیلول »
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,484 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: