له‌ هه‌ر 843 ئێرانی که‌سێک نه‌خۆشیی ئه‌یدزی هه‌یه‌

ئاب 23, 2009 at 15:43

ڕێنێسانس نیوز؛ سه‌رۆکی بیرۆی چاودێریکردن به‌ سه‌ر ئه‌یدز له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، رایگه‌یاند که‌ له‌ ئێران دا 83 هه‌زار تووشبوو به‌ ئه‌یدز هه‌یه‌ که‌ ته‌نها 19 هه‌زار که‌سیان ناسراون.

هاوکات له‌گه‌ڵ جه‌نجاڵی و قه‌یرانه‌ سیاسییه‌کان له‌ ئێران، نه‌خۆشی ئه‌یدز له‌ گه‌شه‌کردن دایه‌ و کارناسان پێیان وایه‌ که‌ ئایدز وه‌ک کێوێکی به‌فرین له‌ نێو زه‌ریایه‌کی ئارام دایه‌ که‌ ئاماره‌کان ته‌نها پشت به‌و به‌شه‌ ده‌به‌ستن که‌ به‌رچاوه‌ و به‌شی نهێنی و شاراوه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ترسناکه نابینن.

تا ئێستا سنوری نێوان (نه‌خۆشی) یان (تاوان) بوونی ئه‌یدز له‌ ئێران ده‌ست نیشان نه‌کراوه‌ و ئاماری دروستی تووشبوان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێژه‌ی شیمانه‌کراوی  83 هه‌زار که‌س له‌به‌ر چاو بگرین و له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتوانی ئێران دا به‌راوردی بکه‌ین، به‌و پێیه‌ له‌ هه‌ر 843 شارۆمه‌ندی ئێرانی یه‌ک که‌س هه‌ڵگری ڤیرۆسی HIV ـه‌.

به‌ گوێره‌ی هێندێک له‌ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی ئێرانی، ته‌مه‌نی نه‌خۆشه‌کان له‌ نێوان 24 تا 35 سال دایه‌، سه‌رده‌مێک که‌ زۆرترین په‌یوه‌ندییه‌ سێکسییه‌کانی تێدا ده‌به‌سترێ. هاوکات نه‌بوونی وشیاریی سێکسی و  باسنه‌کردنی له‌ بواره‌کانی په‌روه‌رده‌ و فێرکردن و راگه‌یاندنی گشتی و له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگه‌شدا شا‌ردنه‌وه‌ و وه‌ک تابۆیه‌ک مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ کردنی هۆکارێکی دیکه‌ی په‌ره‌گرتنی ئه‌و نه‌خۆشیه‌یه‌، هاوکات رێگه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ره‌کانی دیکه‌ی ته‌شه‌نه‌کردنی ئایدز کراوه‌یه‌.

 

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

ئاسۆی سیسته‌می جیهانی (1) دادوه‌رێکی ئێڕاقی سه‌باره‌ت به‌ تاوانبارنی ئه‌نفال: جێبه‌جێکردنی حوکمه‌کان له‌ ئه‌ستۆی ئێمه‌ نییه‌


ئه‌رشیڤ

ئاب 2009
د س W پ ه ش ی
« تەموز   ئیلول »
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,451 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: