سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپا حکوومه‌تی تورکیا وشیار ده‌کاته‌وه‌

ئاب 25, 2009 at 17:31

سوپا درێژه‌ ده‌دا به‌ ڕاونانی هێزه‌کانی په‌که‌که‌
ڕێنێسانس نیوز؛ ته‌نیا چه‌ند ڕۆژێک دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ی “ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی” تورکیا و هه‌ڵکردنی چراسه‌وز بۆ حکوومه‌ت سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ریی پرسی کورد، سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای تورکیا ئه‌مڕۆ حکوومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆگانی وشیارکرده‌وه‌ له‌وه‌ی ئه‌و به‌ “دانوستان له‌ گه‌ڵ تیرۆریستان” به‌ ناوی کردووه‌.

سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای تورکیا، ئیلکه‌ر باشبووغ، که‌ ئه‌مڕۆ لێدوانێکی له‌ بنکه‌ی ئینته‌رنێتیی سه‌رۆکایه‌تیی سوپادا بڵاوکردۆته‌وه‌، خه‌تی سووری به‌ده‌وری ئه‌و جموجۆڵانه‌دا هێنا که‌ وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێ “له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی دانوستان له‌گه‌ڵ تیرۆریستان، زیان گه‌یاندن به‌ یه‌کیه‌تیی خاکی تورکیا و به‌ فه‌رمیکردنی زمانی کوردی.”

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا، که‌ ژێنه‌ڕاله‌ پایه‌به‌رزه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیاش تێیدا ئه‌ندامن، رۆژی هه‌ینیی ڕابردوو (21ی ئۆگوست) ڕایگه‌یاند که‌ پشتیوانی له‌ پرۆژه‌ی حکوومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆگان ده‌کا، له‌و پرۆژه‌یه‌دا که‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تیی وه‌زیری ناوخۆ ده‌ستی پێکردووه‌. وێڕای ئاماژه‌ به‌ هه‌وڵه‌کانی حکوومه‌تی ئه‌ردۆگان ڕاشیگه‌یاندبوو که‌‌ “به‌ باشی ده‌زانین که‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ که‌ له‌ژێر چاودێریی وه‌زیری ناوخۆدا ده‌ستیان پێکردووه‌، درێژه‌یان هه‌بێ، له‌پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی ئاشتی و ژیانێکی باشتردا بۆ کۆمه‌ڵگه.”

دوو پارتی ئۆپۆزیسیۆنی ناو پارله‌مانی تورکیا ڕه‌خنه‌ له‌‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌ردۆگان ده‌گرن که‌ وه‌ک ئه‌وان ده‌ڵێن “له‌ به‌رامبه‌ر تیرۆریستاندا پاشه‌کشێ ده‌کات”، ئه‌رته‌شی وڵاته‌که‌شیان به‌وه‌ تاوانبار ده‌که‌ن که‌، دوای بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی تورکیا، به‌شێک بێ له‌و هه‌وڵانه‌.

له‌ لێدوانه‌که‌ی “باشبووغ”دا هه‌روه‌ها هاتووه‌ که‌ ئه‌رته‌ش درێژه‌ ده‌دا به‌ ڕاونانی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ و جه‌ختیشی ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌رته‌ش “له‌ هیچ چه‌شنه‌ هه‌وڵێکدا به‌شدار نابێ که‌ له‌وانه‌یه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوگه‌لی تیرۆریستی یان لایه‌نگرانیدا لێ بکه‌وێته‌وه‌.” هه‌روه‌ها وه‌بیری دێنێته‌وه‌ ” تورکیا یه‌ک وڵاته‌، یه‌ک نه‌ته‌وه‌ی لێکدانه‌بڕاوه‌ و زمانه‌که‌شی تورکییه‌”.

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

دادوه‌رێکی ئێڕاقی سه‌باره‌ت به‌ تاوانبارنی ئه‌نفال: جێبه‌جێکردنی حوکمه‌کان له‌ ئه‌ستۆی ئێمه‌ نییه‌ دوو کۆمپانیای رۆژئاوایی یارمه‌تیی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئێرانیان داوه‌


ئه‌رشیڤ

ئاب 2009
د س W پ ه ش ی
« تەموز   ئیلول »
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,451 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: