قه‌ڵاچۆکردنی دارستانه‌کانی کوردستان

ئاب 25, 2009 at 18:53

ڕێنێسانس نیوز؛ له‌ لێدوانێکدا که‌ نموونه‌یه‌کی بۆ ڕێنێسانس ڕه‌وانه‌ کردووه‌، ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا ئاشکرای ده‌کات که‌ “ته‌نیا ئه‌مساڵ تا کۆتایی مانگی گه‌لاوێژ زیاتر له‌ 60 جێگا له‌ دارستانه‌کانی ناوچه‌ی مه‌ریوان ئاگری تێ به‌ردراوه‌و سووتێندراوه‌.”

ئه‌نجومه‌نه‌که‌، وێڕای مه‌حکوومکردنی “ئه‌و تراژیدییه‌ دڵته‌زێنه‌”، داوا له‌ هاووڵاتیان و دڵسۆزانی ژینگه‌ ده‌کات ” له‌ هه‌ر شوێنێک ئاورێکیان بینی له‌ زووترین کاتدا هه‌ریه‌ک له‌ جێگای خۆیه‌وه‌ هه‌وڵ بدات بۆ کوژاندنه‌وه‌ی.”

 ده‌قی لێدوانه‌که‌:

به‌یانیه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا به‌ بۆنه‌ی ئاگر تێ به‌ردانی دارستانه‌کانه‌وه

بۆ سووتانی دارێک
کێ له‌ باره‌گای ویژدانیی مرۆڤایه‌تیدا
وه‌ڵامی هه‌یه‌؟

بێ ئامان ئاوری نه‌زانی جه‌سته‌ی سروشت و دارستانه‌کانی داوه‌ته‌ به‌ر و ئه‌یسووتێنێت.
ئه‌مه‌ بۆ چه‌ند ساڵێک ئه‌چێت دارستانه‌کانی مه‌ریوان له‌و په‌ڕی بێ به‌زه‌یی و بێ ویژدانیدا دراونه‌ته‌ به‌ر هێرشی ئاور تێ به‌ردان، ته‌نیا ئه‌مساڵ تا کۆتایی مانگی گه‌لاوێژ زیاتر له‌ 60 جێگا له‌ دارستانه‌کانی ناوچه‌ی مه‌ریوان ئاگری تێ به‌ردراوه‌و سووتێندراوه‌.

ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا  وێڕای ئیدانه‌ کردنی ئه‌م تراژدیه‌ دڵته‌زێنه‌داوا له‌ هه‌موو خه‌ڵکی به‌ ویژدان و دڵسۆزی سروشتی نیشتمان ده‌کات که‌ به‌رامبه‌ر به‌م کرده‌وه‌ دزێوه‌ خۆیان به‌ به‌رپرسیار بزانن و له‌ هه‌ر شوێنێک ئاورێکیان بینی له‌ زووترین کاتدا هه‌ریه‌ک له‌ جێگای خۆیه‌وه‌ هه‌وڵ بدات بۆ کوژاندنه‌وه‌ی.

هه‌روه‌ها ده‌وروبه‌رتان ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ بۆ یارمه‌تی تاکوو ئاوری قه‌ڵاچۆ کردن چیتر سروشت و دارستانه‌کان که‌ مایه‌ی ژیان و بژێوی و جوانیی وڵاته‌که‌مانه‌، نه‌خاته‌ به‌ر مه‌ترسی له‌ ناو بردن.

ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا
گه‌لاوێژی 2709

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

دوو کۆمپانیای رۆژئاوایی یارمه‌تیی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئێرانیان داوه‌ مێزگرد‌‌: رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؛ قه‌یران و هه‌وڵی ڕزگاربوون (پرسیاری ئێمه‌)


ئه‌رشیڤ

ئاب 2009
د س W پ ه ش ی
« تەموز   ئیلول »
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,484 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: