په‌که‌که‌ هه‌وڵه‌کانی ئه‌ردۆگان به‌ مه‌ترسیدار ده‌زانێ و چه‌ند سیاسه‌تمه‌دارێکیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌

ئاب 27, 2009 at 18:45 1 comment

ڕێنێسانس نیوز؛ دوو سیاسه‌ته‌مداری پێشووی کورد که‌ ده‌یان ساڵه‌ له‌ دیاسپۆرا ده‌ژین، ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕینه‌وه‌ باکووری کوردستان و ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ که‌ “حکوومه‌ت هه‌نگاوی به‌بڕیاری هاویشتوون له‌ ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ریی پرسی کورددا. ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ پارتی کرێکارانی کوردستان، که‌ لایه‌نێکی کێشه‌که‌یه‌، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حکوومه‌تی ئه‌ردۆگان به‌ مه‌ترسیدار ده‌زانێ.

له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (ته‌ڕه‌ف)ی تورکیا، سه‌رۆک و دامه‌زرێنه‌ری پێشووتری پارتی (DEP)ی کورده‌کانی، یا‌شار قایا ڕایگه‌یاند: “حکوومه‌تی تورکیا هه‌نگاوی به‌بڕیاری هاویشتوون بۆ چاره‌سه‌ریی پرسی کورد.” گوتیشی: “به‌ باوه‌ڕی من ئه‌م حکوومه‌ته‌ نه‌ترسترین حکوومه‌تی مێژووی کۆماری تورکیایه‌. چاره‌سه‌ریی پرسی کورد به‌ ڕێگای دێموکراتیک و داننان به‌ مافه‌کانی کورداندا ڕووداوێکی گرینگه‌، پڕۆسه‌یه‌کی به‌ سووده‌.”

ناوبراو، که‌ دوای قه‌ده‌غه‌کرانی پارته‌که‌ی و گیرانی له‌یلا زانا و دیکه‌ی هاوڕێکانی، تورکیای به‌جێ هێشتووه‌، ده‌ستنیشانی کرد که‌ “پێویسته‌ بارودۆخی ئه‌و کوردانه‌ی به‌ زۆره‌ملی ژیانی دیاسپۆرایان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌ وه‌به‌رچاو بگیرێ” و به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بوو: “حه‌ڤده‌ ساڵه‌ له‌ دیاسپۆرام، ئایا چه‌کم ده‌ست داوه‌تێ؟ به‌ دزییه‌وه‌ ڕێکخراوم دروستکردووه‌؟ ئه‌من یه‌که‌م سه‌رۆک و دامه‌زرێنه‌ری “ده‌پ”م. ئێمه‌ مافی ڕادیۆ، ته‌له‌فیزۆن، ڕۆژنامه‌  و مافه‌ کولتوورییه‌کانمان بۆ کورده‌کان داوا ده‌کرد، ئێستاش حکوومه‌ت ئه‌و کاره‌ ده‌کا، که‌وابوو بۆ له‌ دیاسپۆراین؟”

یاشار قایا، که‌ پێشتر سه‌رۆکایه‌تیی پارله‌مانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی کوردستانی کردووه‌ و ئه‌ندامی کارگێری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانیش بووه‌، داوای کرد که‌ کێشه‌ی کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش بخرێته‌ ناو پرۆژه‌ی چاره‌سه‌رییه‌که‌.

له‌و بواره‌وه‌ گوتی: ئێستا که‌ باسی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ ده‌که‌ین که‌ حکوومه‌ت هه‌ڵیان دێنێته‌وه‌، سه‌دان ڕۆژنامه‌نووس، ڕۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌دار له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین، ده‌بێ بیر له‌ بارودۆخی ئه‌وانه‌ش بکرێته‌وه‌ و ئه‌و لێبوردنه‌ گشتییه‌ که‌ بڕیاره‌ ده‌ربکرێ، ده‌بێ ئه‌وانیش بگرێته‌وه‌. ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ له‌ وڵاتی خۆمان بژین.”

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ سه‌رۆکی لێکه‌وتووی پارتی سۆسیالیستی کوردستان که‌ماڵ بورقای، که‌ ماوه‌یه‌ک دوای کوده‌تا سه‌ربازییه‌که‌ی ساڵی 1980 تورکیای به‌جێ هێشتووه‌ و ئێستا له‌ سوێد ده‌ژیت، به‌ هه‌مان ڕۆژنامه‌ی گوتووه‌ که‌ “ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ باش بکرێن یه‌کسه‌ر ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌”

ناوبراو وێرای ئاماژه‌ به‌وه‌ که‌ قه‌ت نه‌یویستووه‌ له‌ ئه‌ورووپا نیشته‌جێ بێ، گوتی: “ده‌وره‌یه‌کی دیکه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیاوم، به‌ڵام دوای لێبوردنه‌ گشتییه‌که‌ 1974 ڕۆژێکیش چاوه‌ڕوان نه‌بووم، یه‌کسه‌ر گه‌ڕامه‌وه‌، ئێستاش هه‌ر وا ده‌که‌م.”

لێدوانی ئه‌و دوو سیاسه‌توانه‌ کورده‌ی دانیشتووی ئه‌ورووپا له‌ کاتێکدایه‌ که‌ پارتی کرێکارانی کوردستان له‌ لێدوانێکی ڕۆژی 24ی ئۆگوستی خۆیدا پرۆژه‌که‌ی حکوومه‌تی ئه‌ردۆگان به‌ “مه‌ترسیدار” وه‌سف ده‌کا.

له‌ لێدوانه‌که‌ی په‌که‌که‌دا، که‌ واژۆی “کۆنسه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆما جڤاکێن کوردستان”ی پێوه‌یه‌، باسی ئه‌وه‌ کراوه‌ که‌ ئامانجی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ که‌ به‌ “کرانه‌وه‌ی دێموکراتیک” به‌ناو ده‌کرێ، “له‌ناوبردنی بزاڤی ڕزگاریخوازیی کورده‌” و جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ “هیچ کێشه‌یه‌ک به‌ بێ به‌شداریی لایه‌نه‌کان چاره‌سه‌ر نابێ.”

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

حکوومه‌تی مالیکی بڕیاری ئازادکردنی ئه‌ندامانی موجاهیدین‌ جێبه‌جێ ناکات مێزگرد‌‌: رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، قه‌یران و هه‌وڵه‌کانی ڕزگاربوون (به‌شداری دووهه‌م ـ باباعه‌لی مێهرپه‌روه‌ر)

1 لێدوان

  • 1. کۆژان  |  ئاب 30, 2009 له‌ 11:23

    سڵاو!
    جه‌نابێ یاشار قایه‌ تاکۆ به‌ر پرس بو سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان بو له‌ ده‌ره‌وه‌ی ولات ئاپۆ چی بوو کاتیه‌ك سه‌رۆك نه‌ما بۆ به‌ دژێ ئاپۆ چۆ له‌ هه‌ولیر دانیشت بلکۆ بتوانی به‌ بیته‌ ئه‌لترناتیفی ئاپۆ وه‌ په‌که‌که‌ له‌ویش هیچی بۆ نه‌کرا له‌گه‌ل که‌ماڵ بۆرقای ئیستا دیان هه‌ویت بچنه‌وه‌ بۆ باکۆری کوردستان حیزبیه‌ك دروست بکه‌ن بۆ دژایه‌تی ده‌ته‌په‌ وه‌ په‌که‌که‌ به‌لام باورتان بیت خۆتان له‌دارو به‌رد ده‌ن ئه‌رباباکانتان به‌ ئاشکرا بین له‌گه‌لتان خه‌ریکی تیکۆشان بن دووباره‌ ناتوانن هیچ بکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جۆلانه‌وه‌ی کورد له‌ ئاستیکدایه‌ پیلانی داگیرکه‌ران ده‌زانی هیچیتر مه‌لای خه‌تی ناتوانن زه‌ربه‌ به‌وه‌شینن.


ئه‌رشیڤ

ئاب 2009
د س W پ ه ش ی
« تەموز   ئیلول »
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,484 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: