که‌مپه‌ینێک دژی خه‌باتی چه‌کداری وه‌ڕێخراوه‌

ئاب 30, 2009 at 21:50

ڕێنێسانس نیوز؛ دوای تێکهه‌ڵچوونه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت له‌ ناوخۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و کوژرانی ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌، به‌ ده‌ستپێشخه‌ریی چه‌ند نووسه‌ر و ڕۆشنبیرێکی کورد که‌مپه‌ینێک به‌ دژی شه‌ڕی چه‌کداری وه‌ڕێخراوه‌ و ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تیی سیاسی و ئه‌کادیمیی کوردیش واژۆیان خۆیان خستۆته‌ ژێری.

که‌مپه‌ینه‌که‌، که‌ به‌ دروشمی “نا بۆ خه‌باتی چه‌کداری و به‌ڵێ بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی” ده‌ستی به‌ کار کردووه‌، پێی وایه‌ که‌ ” مێتۆدی‌ شۆرشگێڕیی‌ ـ چه‌كداری‌ … نه‌یتوانیوه‌ لانیكه‌می‌ ئامانجه‌كانی‌ بپێكێت” و  وازهێنانی بیست ساڵه‌ی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتیش له‌ خه‌باتی چه‌کداری به‌ ئه‌رێنی ده‌زانێ، چوونکا وه‌ک ئه‌وان ده‌ڵێن: ” له‌ غیابی‌ شێوازی‌ چه‌كداریدا شێوازی‌ مه‌ده‌نی‌‌و ناره‌زایه‌تییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان له‌ هه‌ناوی‌ كۆمه‌ڵگادا په‌ره‌یان گرت‌و له‌ چه‌ندین رووداو بۆنه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ دا  ئه‌م شێوازه‌ مه‌ده‌نییه‌ به‌ باشی‌ خۆی‌ ده‌رخست‌و به‌رجه‌سته‌ بوویه‌وه‌”

واژۆکه‌رانی که‌مپه‌ینه‌که‌ له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نن که‌ ” هه‌ر وه‌ك چۆن پێویسته‌ هه‌موومان دژی‌ بێ‌ هه‌ڵویستی‌‌و ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دانان بین، به‌ هه‌مان شێوه‌ش پیویسته‌ دژی‌ هه‌ڵویستی‌ نه‌گونجاوو هه‌ڵه‌ش بین” و دووباره‌شی ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ “شێوازی‌ چه‌كداری‌ نه‌ته‌نیا شێوازێكی‌ ستراتیژی‌ نییه‌، به‌ڵكو هه‌ڵوێستێكی‌ نه‌گونجاوه ‌‌و له‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ خه‌باتی‌ مه‌ده‌نیدا (به‌ مه‌رجێك كه‌ خه‌باتی‌ مه‌ده‌نی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ رێك‌وپێك ‌وبه‌ردوام‌و رێكخراو به‌رێوه‌ بچێت) ئه‌گه‌ری‌ سه‌ركه‌وتنی‌ زۆركه‌متره‌‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ رواڵه‌ت نه‌ته‌وه‌‌و وڵاتیش رزگار بكات، ئه‌وه‌ به‌شێكی‌ كوشنده‌ له‌ كاریگه‌رییه‌ ترسناكه‌كانی‌ له‌ كاتی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ وڵاتدا ده‌رده‌كه‌ون”

که‌مپه‌ینه‌که‌ داواش له‌ هاووڵاتیان ده‌کا واژۆی خۆیان بخه‌نه‌ ژێر بڵاڤۆکه‌که‌یان که‌ به‌ سه‌ردێڕی “تکایه‌ ده‌ست ڕاگرن” له‌ وه‌بنووسه‌که‌یاندا بڵاویان کردۆته‌وه‌.

لێره‌وه‌ سه‌ردانی که‌مپه‌ینه‌که‌ بکه‌ن

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

میزگرد‌‌: بحران خاورمیانه‌ و تلاش برای رهایی (محمد علی توفیقی) ئه‌ندام پارله‌مانێکی “یه‌کگرتوو” له‌گه‌ڵ کۆنسولی ئێران کۆبۆته‌وه‌


ئه‌رشیڤ

ئاب 2009
د س W پ ه ش ی
« تەموز   ئیلول »
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,451 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: