ئه‌ندام پارله‌مانێکی “یه‌کگرتوو” له‌گه‌ڵ کۆنسولی ئێران کۆبۆته‌وه‌

ئاب 31, 2009 at 18:48 1 comment

ڕێنێسانس نیوز؛ شاندێكی‌ باڵای‌ “یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی” سه‌ردانی‌ كونسوڵگه‌ریی‌ ئێرانی‌ كردووه‌ له‌ سلێمانی ‌‌و ده‌ره‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ‌باشووری كوردستان ‌و هه‌ڵبژاردنی‌ پارله‌مانی‌ داهاتووی‌ ئێراقیان تاوتوێكرد.

ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌‌و په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی‌ خزمه‌تگوزاری‌‌و چاكسازی‌ “حه‌مه‌ سه‌عید حه‌مه‌ عه‌لی” به‌ ئاژانسی‌ (ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی‌ راگه‌یاند”له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ بۆ به‌خێرهاتن ‌و پیرۆزباییكردن له‌ ئاغای‌ ئومێدی‌ وه‌ك كۆنسوڵی‌ نوێی‌ ئێران له‌ سلێمانی‌ سازكرا، شانده‌كه‌ تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر ده‌ره‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ كوردستان ‌و هه‌وڵه‌كانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت‌ و به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتووی پارله‌مانی‌ ئێراق”.

ناوبراو كه ‌یه‌كێك بووه‌ له‌ ئه‌ندامانی‌ شانده‌كه‌ رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ شانده‌ باڵاكه‌ی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ هۆكاری‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ كه‌می‌ ده‌نگ له‌لایه‌ن لیستی‌ خزمه‌تگوزاری ‌‌و چاكسازییه‌وه‌ بۆ ئه‌وه ‌گه‌راندنه‌وه‌ كه‌ “ته‌زویرێكی‌ زۆر له‌ناو پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا هه‌بووه‌، بێ‌ له‌وه‌ش كیانی‌ تازه‌و بزووتنه‌وه‌ی‌ نوێ‌ له ‌گۆره‌پانه‌كه‌ ده‌ركه‌وتوون ‌و به‌شێكی‌ زۆری‌ ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌”.

ئه‌و ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تییه‌ی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ ئه‌وه‌شی‌ رونكرده‌وه‌ كه‌له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌رۆڵی‌  یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ له‌پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كراو”پێمانراگه‌یاندن كه‌ تاكو ئێستا سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ ده‌یه‌وێت وه‌كو ئۆپۆزسێۆن له ‌پا‌رله‌مانی‌ كوردستان بمێنێته‌وه‌”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کگرتووی ئیسلامی ڕوونی نه‌کردنۆته‌وه‌ داخوا ئه‌و بابه‌ته‌ چ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ کۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌.

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

که‌مپه‌ینێک دژی خه‌باتی چه‌کداری وه‌ڕێخراوه‌ “جوندوڵا” سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌لانی ئاوه‌ڵبه‌ندی ده‌وڵه‌ت وشیار ده‌کاته‌وه‌

1 لێدوان

  • 1. هؤشمةند  |  ئه‌یلول 2, 2009 له‌ 13:10

    يةكطرتوو سةردانةكةى بؤ بيرؤزبايى نةبووة، بةلَكو بؤ برسكردن بووة بة ئيَران لة بةشدارى كردن يان بةشدارى نةكردن، دووم هؤى ديداريش داواى يارمةتية بووة بؤ ئةوةى شكستى رابردويان قةرةبووبكةنةوة، شكستى ئةوان لة سياسةتيانةوة بووة نةك تةزوير وةك باسى دةكةن.


ئه‌رشیڤ

ئاب 2009
د س W پ ه ش ی
« تەموز   ئیلول »
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,484 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: