ئیسرایل بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی له‌ نزیک ئێران ده‌کاته‌وه‌

ئه‌یلول 4, 2009 at 19:32

ڕێنێسانس نیوز؛ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ته‌مایه‌ بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیی خۆی بداته‌ ئیسرایل له‌ نزیک ئێران و جه‌ختیش کراوه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌و بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیی به‌ ئه‌گه‌ری هێرشی ئیسرایله‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئێران.ئاژانسی هه‌واڵی (فه‌له‌ستینی ئه‌مڕۆ) ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌ زمان “سه‌رچاوه‌یه‌کی پایه‌به‌رز”ی پاکستانی بڵاویکرده‌وه‌ که‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا په‌یمانی به‌ ئیسرایل داوه‌ که‌ بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیی خۆی بداتێ که‌ له‌ سه‌ر سنووری ئه‌فگانستان ـ پاکستان هه‌ڵکه‌وتووه‌.

سه‌رچاوه‌که‌ی ئه‌و ئاژانسه‌ فه‌له‌ستینییه‌ جه‌ختی کردۆته‌وه‌ که‌ ئه‌و بابه‌ته‌ “په‌یوه‌ندیی به‌ ئه‌گه‌ری هێرشی ئیسرایله‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ ناوکییه‌کانی ئێران” و بێجگه‌ له‌مه‌ش ده‌رفه‌ت بۆ ئیسرایل ده‌خوڵقێنێ که‌ دڵنیاتر له‌ پێشوو چاودێری به‌سه‌ر پاکستاندا بکات، که‌ چه‌که‌ ناوکییه‌که‌ی به‌رپرسانی ئیسرایلیی نیگه‌ران کردووه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی (ISRA) ی ئیسرایلیش له‌و بواره‌وه‌، وێڕای ڕاگوێستنی هه‌واڵه‌که‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردووه‌ که‌ ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریکا له‌وانه‌یه‌ یه‌که‌م پێکهاتنی دوولایه‌نه‌ بێت له‌ پێناو قه‌تیسکردنی پرۆژه‌ی شارۆچکه‌ جووله‌که‌نشینه‌کان، که‌ ئیسرایل له‌ سه‌ر خاکی فه‌له‌ستین دروستیان ده‌کات.

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

“باڵوێزی ئێران له‌ سوێد ده‌رکه‌ن” وه‌زیره‌ ژنه‌که‌ی حکوومه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌ “چه‌واشه‌کردنی داخوازییه‌کانی ژنان” ده‌زانێ


ئه‌رشیڤ

ئه‌یلول 2009
د س W پ ه ش ی
« ئاب   کانونی دووهەم »
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
282930  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,451 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: