“حیزبه‌ کوردییه‌کان خۆیان له‌ توندوتیژی ببوێرن”

ئه‌یلول 7, 2009 at 19:50 3 comments

پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه له‌ کاتی خه‌ودا کوژراون
ڕێنێسانس نیوز؛ تاقه‌ ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆی پارێزه‌ری مافی مرۆڤی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، داوا له‌ حیزب و ڕێکخراوه‌ کوردییه‌کان ده‌کا “به‌بێ ده‌ستبردن بۆ هه‌رچه‌شنه‌ هه‌وڵێکی توندوتیژانه‌، دیسانیش شێوازگه‌لی سیاسیی ئاشتیخوازانه‌ له‌ تێکۆشانی خۆیاندا وه‌به‌رچاو بگرن.”

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، له‌ لێدوانێکدا که‌ نموونه‌یه‌کی بۆ (ڕێنێسانس نیوز) ڕه‌وانه‌ کردووه‌، وێڕای ئاماژه‌ به‌و توندوتیژییانه‌ی که‌ له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماریی ئێران له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاتوونه‌ ئاراوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کا که‌ “خه‌ڵک و گرووپه‌ سیاسییه‌کانی نه‌یاری ده‌وڵه‌ت له‌ گه‌ڵ قه‌تڵ و کوشتار ڕووبه‌رڕووبوونه‌وه‌”.

ڕێکخراوه‌که‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێ که‌ له‌ چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا 26 که‌س له‌ ئه‌ندامانی حیزبه‌کانی دێموکرات، کۆمه‌ڵه‌ و پژاک له‌ لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه‌ کوژراون. به‌ پشتبه‌ستن به‌ لێدوانی سوپای پاسدارانیش ڕوونی ده‌کاته‌وه‌ که‌ “سوپای پاسداران، دوای وه‌رگرتنی زانیاری له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌، توانیویه‌تی ئه‌ندامه‌ چه‌کداره‌کانی ئه‌و گرووپه‌ سیاسییانه‌ بکوژێ.

ڕێکخراوه‌که‌ له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، به‌ پشتبه‌ستن به‌ په‌یامنێرانی خۆی له‌ هه‌رێمه‌که‌، ئاشکرای ده‌کا که‌ “شه‌ش که‌س له‌ ئه‌ندامانی گرووپێکی سیاسی ـ کۆمه‌ڵه‌ ـ له‌ کاتی خه‌ودا له‌ کێڵگه‌یه‌کی گوندێکی کامیاران، به‌بێ هیچ چه‌شنه‌ ده‌رفه‌تێکی به‌رخۆدان خراونه‌ ژێر ئاگری هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت و کوژراون.”

په‌یامنێرانی ڕێکخراوه‌که‌ ڕوونیشیان کردۆته‌وه‌ که‌ “که‌سانێک که‌ پێشتر له‌ گونده‌کان به‌ نهێنی له‌لای ده‌وڵه‌ت دامه‌زراون هه‌بوون و جموجۆڵی ئه‌ندامانی گرووپه‌ سیاسییه‌کانی نه‌یاری ده‌وڵه‌ت به‌ هێزه‌کانی ئه‌منی ڕاده‌گه‌یه‌نن.” هه‌ر وه‌ک ڕوونیشی ده‌کاته‌وه‌ که‌ “ڕووداوی له‌و چه‌شنه‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌قز، بۆ ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتیش هاتۆته‌ پێش، که‌ بوو به‌ هۆی کوژرانیان.”

هه‌ر به‌پێی ئه‌و لێدوانه‌ی (ڕ م م ك) مانگی ڕابردووش، له‌ میانه‌ی پێکدادانێکی هێزه‌کانی پژاک و ده‌وڵه‌ت له‌ ماڵی شارۆمه‌ندێکی ورمێ، سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌که‌، له‌ ناویاندا ژن و کچۆڵه‌یه‌کی ئه‌و بنه‌ماله‌یه‌ کوژراون و نیگه‌رانیی قووڵی خۆشی له‌ کوژرانی شارۆمه‌ندانی بێدیفاع دێنێته‌ زمان.

ڕێکخراوه‌که‌ ئه‌و پێکدادانه‌ چه‌کدارییانه‌ به‌ پێشێلکاریی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌زانێ و ده‌نووسێ: “ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، هه‌روه‌ک پێشتریش ڕایگه‌یاندووه‌، په‌ره‌ئه‌ستاندنی پێکدادانه‌ سه‌ربازییه‌کان و پرۆسه‌ی فره‌وانبوونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌کان له‌ کوردستان، هه‌روه‌ها به‌ ئه‌منیه‌تیبوونی ژینگه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کوردستان، له‌ ئاراسته‌ی ده‌ستدرێژیکردنه‌ سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ و پێشێلکردنی مافی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ لێک ده‌داته‌وه‌.”

له‌ کۆتایی لێدوانه‌که‌شیدا وێرای ئاماژه‌ به‌وه‌ که‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به‌ “ئامانجی جموجۆڵی حیزبه‌ کوردییه‌کان و بانگه‌شه‌ی چه‌کداربوونیان” له‌ ده‌ستدا نییه‌، داوا له‌ حیزبی دێموکرات، کۆمه‌ڵه‌ و پژاک ده‌کات “خۆیان له‌ هه‌ر چه‌شنه‌ هه‌وڵێکی سه‌ربازی یان پارتیزانی بپارێزن، که‌ پێشمه‌رجه‌کانی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ و پێشێلکاریی به‌رفره‌وانی ئه‌و مافانه‌ /…/ بپارێزن.”

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

گیراوێکی موجاهیدین کوێر بووه‌ ده‌یه‌وێ فیلمێک له‌ سه‌ر ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ساز بکات

3s لێدوان

  • 1. kurd  |  ئه‌یلول 17, 2009 له‌ 18:53

    daskawti shari chandin salay pdki u komala nasandni Kurd wako millateki shorshger u demokrasi xowaz ba donia . daskawti p,k,k (pjak) lashari chandin sala nasandni KURD wako terorist ba doniay darawa. daskawti xabati diplomasi komala u pdki be abro krdni hkomati axondi la komalgay new dawlati wa la nahayat fshari zori komalgay newdawlati bo sar aw hkomata halbat awa tania ba hawli aw do parta siasia naboo, daskawti pkk wa klkakay la xabati diplomasi hich nabowa wa tania wistoyati towjihi shar wa la zor jega kar dji insaniakani ka lawish da sarkawto nabowa . dahati komala u pdki yarmati dostani awan ja ch dosti istratiji ch taktiki wa.. u nak sadaqa , yarmati hawadarani aw partana , daramdi saham la bazari sarmayagozari . dahati pkk ka mn xom shahidi zorianm qachagi mawad wa froshtni * qachagi insan * baji smel la kasnek ka polian pewa shk daban ka la uropash awa zor roy dawa ka kasnekian tahdid krdowa ka yarmati bdan agina balayan basar det .ka kasanek habona ka jianian ladas dawa , malian sotawa , kasanek la bnamalayan ldast dawa* mamalati aw prta ka zor jar lagal dojmnani gali kurd bowa bo nmona komari islami , surya .. ka aw mamalaya ba qimati giani garila badbaxtakana * sarmayagozari * yarmati ijbari wa ixtiari hawadaran wa andaman. daskawti mn la pdki u komala hast krdn ba awa ka mn kurdm wa zolmm le krawa wa dabe xabat bkam ka law jiana falakatbara jer dastia xom wako kurd xalas kam , daskawtm la pkk ka esta la oropa dajim trs laway ka howiatm wakio kurd wako insaneki mobarez wa demokrasi xowaz , ka zor jar ehsas dakam trsakam rast bo la sauta moltiplayerakan , mn ka dalem xalki kurdistanm masiri qsakan dagore wa aksaran wshay terorist dabe basi saraki chatakan. wa zorian bawa kotayi ba qsa krdnaka denn , fuck pkk and fuck terrorism. ba kurdistan qasam dostan ba rastima ,mn zor narahatm la bar aw mozoaa, wa balam omed haya ba heza demokratakan ba hkomata demokrataka ka zor jar gokariakani pkk dadaposhn

  • 2. erdelan  |  ئه‌یلول 12, 2009 له‌ 15:23

    pesheki delem ke dimokrat u komele dwa be dway ewe ke hez u twanay bergiri kirdini le xoy nema desi le chek berda u be rojane teblig bo xebati beqelem dekat ca nazanim ke cone ewan peshmergey cekdar denerin bo rojhelat.
    le dwayi da pjak le gel pkk haw deng cendun mange desti le sher berdawe bo careseriyeki ashtixowazane ewe hokumei islami erane ke des le sher ber nadat ewanic ke natwanin le xoyan bergiri neken
    herweha lem dowayane da hic gerilayeki pjak le tekhelcunekanda gyani le des nedawe

  • 3. laleh  |  ئه‌یلول 9, 2009 له‌ 17:07

    kabra la khaw da kujrawa, komalash daygut ba sadan pasdar law shara da kujrawn ! ja chon la khaw da dastyan krdotawa ? mn law hamu qaraman baziyay komala o hizbekan te nagam. haqiqat dabe qabool bkay o wak khoy biley.


ئه‌رشیڤ

ئه‌یلول 2009
د س W پ ه ش ی
« ئاب   کانونی دووهەم »
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
282930  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,484 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: