ده‌یه‌وێ فیلمێک له‌ سه‌ر ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ساز بکات

ئه‌یلول 9, 2009 at 21:54

ڕێنێسانس نیوز؛ دوای ئه‌و زنجیره‌ فیلمه‌ی له‌ ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریی خۆیدا له‌سه‌ر سه‌رۆکه‌ دیاره‌کانی جیهان سازی کردووه‌، “ئۆلیڤه‌ر ستۆون”ی ئه‌مریکی به‌ته‌مایه‌ به‌ڵگه‌ فیلمێک له‌ سه‌ر سه‌رکۆماری ئێران مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ساز بکات. ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ که‌ “پێشتر باوه‌ڕم وابوو که‌ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌که‌وینه‌ ناو شه‌ڕه‌وه‌.”

به‌گوێره‌ی بنکه‌ی ئینته‌رنێتیی (femalefirst.co.uk)،  دوای که‌سایه‌تییه‌ دیاره‌کانی وه‌ک جۆن ئێف که‌نه‌دی، ڕیچارد نیکسۆن، جۆرج دابڵیوو بووش، فیدێل کاسترۆ و هوگۆ چاڤێز، نۆره‌ گه‌یشتۆته‌ سه‌ر سه‌رکۆماره‌ به‌هاتوهووته‌که‌ی ئێران مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد.

ئۆلیڤه‌ر ستۆون له‌و بواره‌وه‌ گوتی: “زۆر حه‌زم له‌ دروستکردنی ئه‌و فیلمه‌یه‌، چوونکا پێم وابوو که‌ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌که‌وینه‌ ناو شه‌ڕه‌وه‌. ئه‌گه‌ر له‌ ئێڕاق سه‌رکه‌وتووتر بوایه‌ین، گومانم نییه‌ که‌ زیاتر له‌ ئێستا به‌ ئێرانه‌وه‌ سه‌رقاڵ ده‌بووین.”

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

“حیزبه‌ کوردییه‌کان خۆیان له‌ توندوتیژی ببوێرن” عه‌بدولكه‌ریمی سروش له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ خامه‌نه‌یی رووخانی كۆماری ئیسلامی پێشبینی ده‌كات


ئه‌رشیڤ

ئه‌یلول 2009
د س W پ ه ش ی
« ئاب   کانونی دووهەم »
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
282930  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,484 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: