کوشتاری بنه‌ماڵه‌یه‌کی کورد له‌ که‌رکووک

ئه‌یلول 13, 2009 at 15:51

ڕێنێسانس نیوز؛ ئه‌ی ئێف پی: هاوسه‌ر و سێ منداڵی پۆلیسێکی کورد له‌ باکووری شاری که‌رکووک، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ له‌ خه‌ودا کوژران. سه‌رهه‌نگ شێرزاد موفری، وێرای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌ ئه‌ی ئێف پی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که‌ که‌سانێکی نه‌ناسراو هێرشیان کردۆته‌و سه‌ر ماڵی ئه‌و پۆلیسه‌ کورده‌ و هاوسه‌ر‌ و هه‌رسێ منداڵه‌که‌یان هه‌ر یه‌که‌ و به‌ گولله‌یه‌ک کوشتووه‌، له‌ کاتێکدا پۆلیسه‌که‌ له‌ سه‌ر کاره‌که‌ی بووه‌. ڕوونیشی کرده‌وه‌ که‌ ته‌مه‌نی منداڵه‌کان سێ، شه‌ش و نۆ ساڵ بووه‌.

هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی‌ چه‌كداریدا له‌ خۆراوای‌ كه‌ركوك، هێزێكی‌ هاوبه‌ش سه‌ركرده‌یه‌كی‌ گرووپی‌ ئه‌نسار ولئیسلامی‌ سه‌ر به‌ رێكخراوی‌ قاعیده‌ی‌ كوشت‌ و جێگره‌كه‌شی‌ برینداركردووه‌.
به‌ گوێره‌ی لێدوانی سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازی له‌ شاری که‌رکووک “سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ هێزێكی‌ هاوبه‌شی‌ سوپای‌ ئێراق ‌و ئه‌مریكا، هه‌ڵمه‌تێكی‌ پشكنینیان‌ له‌ ناحیه‌ی‌ ره‌شادی‌ خۆراوای‌ كه‌ركووك ئه‌نجامداوه‌ و له ‌ئاكامدا “ره‌فیق جه‌والی” ئه‌میری‌ گرووپی‌ ئه‌نسارولئیسلامیان كوشتووه‌ ‌و “غانم غه‌زاوی”ی‌ جێگریشیان‌ بریندارکردووه‌.”

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

ده‌ته‌په‌ له‌ مافی په‌نابه‌ره‌ ئێرانییه‌کان ده‌پرسێته‌وه پێشنوێژه‌ کوژراوه‌که‌ی سنه‌ پشتیوانیی له‌ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد کردووه‌


ئه‌رشیڤ

ئه‌یلول 2009
د س W پ ه ش ی
« ئاب   کانونی دووهەم »
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
282930  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,451 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: