“گرتنه‌وه‌ی‌ ئاوی رووباری ئه‌ڵوه‌ند و سیروان له‌ لايه‌ن ئێرانه‌وه‌ جینۆسایدێکی تری گه‌لی کورده‌”

ئه‌یلول 13, 2009 at 21:46

رِێنێسانس نيوز؛ محه‌مه‌د چاوشين
له ‌به‌ياننامه‌يه‌كدا ناوه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفال كردن و جينۆسايدى گه‌لى كورد- چاك، رِه‌خنه ‌له‌ حكومه‌تى ئێران ده‌گرێت به‌هۆى په‌يرِه‌وكردنى سياسه‌تى كه‌مكردنه‌وه ‌و وشككردنى ئه‌و رِووبارانه‌ى له‌خاكى ئێرانه‌وه‌ ده‌رِژێنه‌ ناوخاكى هه‌رێمى كوردستان و هاوكات ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ئێرانيش به‌جينۆسايدى‌ ئابوورى له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات و داواش له‌ ناوه‌نده‌كانى برِيار به‌ده‌ستى ئێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات كه‌ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌يه‌ بدۆزنه‌وه‌.
له‌و به‌ياننامه‌يه‌دا كه‌ وێنه‌يه‌كى ده‌ست (رِێنێسانس نيوز) كه‌وتووه‌ هاتووه: ‌”ماوه‌یه‌که‌ حکومه‌تی جمهوری‌ ئیسلامی ئێران سیاسه‌تی‌ که‌مکردنه‌وه‌ و بڕینی ئاوی ڕووباری سیروان و ئه‌ڵوه‌ندی گرتووه‌ته‌ به‌ر، که‌ سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م دوو ڕووباره‌ له‌ ناو خاکی ئێرانه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێن، ئاشکرایه‌ ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی ده‌وڵه‌تی‌ ئیران جۆره‌ فشارێكه‌ بۆسه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و سیاسه‌تی وشککردن و کاولکردنی باخ و کشتوکاڵی له‌ پشته‌وه‌یه‌، ئه‌مه‌ش جۆر‌ێكی‌ تره‌ له‌ پێشیلكاری ‌‌و سه‌رئه‌نجام له‌ جینۆسایدی‌ ئابووریدا خۆی‌ ده‌بینیته‌وه‌”.

له‌به‌ياننامه‌كه‌ى رِێكخراوى ناوبراودا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه‌ كه ‌ئه‌و  سیاسه‌ته‌ی ‌كۆمارى ئيسلامى ئێران جگه ‌له‌وه‌ی‌ زیان به‌كشتوكاڵ ‌و زه‌وی‌ جوتیارانی‌ ناوچه‌كانى خانه‌قی‌‌ و گه‌رمیان ده‌گه‌یه‌نێ‌ ‌و ژیانی سروشتیی جوتیاران ده‌شێوێنێ‌، ژینگه‌ی ناوچه‌کانی سه‌رهه‌ر دوو ڕووباری ناوبراویش پیس ده‌كات.

له‌كۆتايى ئه‌و به‌ياننامه‌يه‌دا وێرِاى مه‌حكومكردنى ئه‌وسياسه‌ته‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران، رِێكخراوى (چاك) به ‌پێويستى ده‌زانێ‌ له‌ ئاست ئه‌و هه‌نگاوه‌ مه‌ترسيداره‌ى ئێران بێده‌نگى نه‌كرێ‌ و بۆ  چاره‌سه‌ريشى هه‌نگاوى پێويست بنرێت و ده‌ڵێ‌: “داواکارین له‌ پارله‌مانی کوردستان و ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی ئێراق و هه‌ردوو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئێراق چیتر ئه‌م جینۆسایده‌ قبوڵ نه‌که‌ن و به‌ زووترین کات، چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م هه‌ره‌شه‌یه‌ی‌ ئیران بدۆزنه‌وه‌، چونكه‌ مه‌ترسییه‌كی‌ گه‌وه‌ره‌یه‌ بۆ سه‌ر ژیانی ده‌یان هه‌زار که‌سی ئه‌و ناوچانه‌و به‌ پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ‌و جاڕنامه‌ی‌ جیهانی‌ مافی مرۆڤ پێشیلكارییه‌ […] به‌هیواین له‌ نزیكترین كاتدا ئه‌م کێشه‌ گه‌وه‌ریه‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ن”.

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

پێشنوێژه‌ کوژراوه‌که‌ی سنه‌ پشتیوانیی له‌ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد کردووه‌ به‌شداریی زۆربه‌ی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له‌ ساڵوه‌گه‌ڕی کوشتاری گیراوانی سیاسیدا‌


ئه‌رشیڤ

ئه‌یلول 2009
د س W پ ه ش ی
« ئاب   کانونی دووهەم »
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
282930  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,484 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: