حدکا: ئێمه‌ پژاک وه‌کو پارتێکى سه‌ربه‌خۆ نابینین

ئه‌یلول 15, 2009 at 22:22 2 comments

ڕێنێسانس نیوز، محه‌مه‌د چاوشین
سکرتێرى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران ڕایگه‌یاند که ‌له‌ قۆناغى ئێستادا چ جۆره‌ خه‌باتێک به‌قازانجى گه‌لى کورد بێت ئه‌و جۆره‌ خه‌باته‌ هه‌ڵده‌بژێردرێت و جه‌ختیشى ده‌کاته‌وه‌ که‌ خه‌باتى مه‌ده‌نى زیاتر کاریگه‌ریى داده‌نێت بۆ به‌ره‌وپێشچوونى پرسى کورد له‌ ئێران، هه‌روه‌ک ڕاشى ده‌گه‌یه‌نێ که‌ ئه‌وان هه‌ر له‌کۆنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌ و ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ش به‌ شتێکى ئاسایى له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
مسته‌فا هیجرى سکرتێرى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران له‌ تازه‌ترین دیدارى خۆیدا له‌گه‌ڵ گۆڤارى “ڕێگا”چاپى سلێمانى ئاماژه‌ به ‌کۆمه‌ڵێک ته‌وه‌ر و بابه‌تى جۆراوجۆرى په‌یوه‌ست به‌پرسى خه‌باتى چه‌کدارى و په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ پژاک و پ ک ک و ئاڵۆزییه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى ناوخۆى ئێران که‌ دوابه‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى له‌و وڵاته‌دا هاتونه‌ته ‌ئاراوه‌، ده‌کات.

سکرتێرى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران سه‌باره‌ت به‌وه‌ى که‌ چۆن ده‌ڕواننه‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ى که‌ دوور له‌ خاکى خۆتان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن؟ ده‌ڵێ: “ئێمه‌ سیاسه‌ت له ‌دوورى خاکى خۆمان ناکه‌ین، ئێمه‌ قاعیده‌ى حیزبه‌که‌مان له‌نێو وڵاتى خۆماندایه‌ و کارى ڕێکخستن و ڕاگه‌یاندن به ‌ته‌واوى ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌، ته‌نها به‌شى ئاشکراى حزبیمان له ‌ده‌ره‌وه‌ى خاکى خۆمانه‌ که‌ ناتوانین له‌ ئێران بمێنینه‌وه‌، چونکه‌ ناسراوین و ده‌که‌وینه‌ ژێر زه‌بر و زه‌نگى ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانه‌وه‌”.

هیجرى له ‌میانه‌ى قسه‌کانى خۆیدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ‌ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌وان به‌رده‌وام له ‌ناوخاکى خۆیاندان و په‌یوه‌ندى ڕۆژانه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و ڕێکخستنه‌کانى خۆیان هه‌یه‌، کاتێکیش ڕۆژنامه‌نووسه‌که‌ له‌ مسته‌فا هیجرى ده‌پرسێ: ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى خۆتان له‌ناوخۆى ئێران به‌هۆى چییه‌وه‌یه‌؟ ناوبراو ده‌ڵێ “ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ زیاتر له‌ڕێگاى ته‌کنه‌لۆجیاوه‌یه‌”.

سکرتێرى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران هه‌ر له‌و دیداره‌دا له‌سه‌ر پرسى خه‌باتى چه‌کدارى ده‌وه‌ستێت و   ئاماژه‌ به‌وه ‌ده‌کات که‌ “ئێمه‌ هیچ لایه‌نێکى خه‌باتمان ڕه‌ت نه‌کردۆته‌وه‌، به‌ڵام له‌هه‌ر ماوه‌یه‌کى دیارىکراو چ جۆره‌ خه‌باتێک به ‌قازانجى میلله‌ته‌که‌مان  بێت ئه‌و جۆره‌ خه‌باته‌ به‌رجه‌سته ‌ده‌کرێت. له‌سه‌رده‌مێک خه‌باتى چه‌کداریمان ده‌کرد به‌ڵام ئێستا زیاتر خه‌باتى ڕێکخستن و دیبلۆماسى به‌رجه‌سته‌ ده‌کرێت”.

هیجرى له‌سه‌ر قسه‌کانى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ “چونکه‌ پێمان وایه‌ له‌کاتى ئێستادا خه‌باتى چه‌کدارى به‌قه‌ده‌ر خه‌باتى مه‌ده‌نى ده‌ورو ڕۆڵى نییه‌ و خه‌باتى مه‌ده‌نى زیاتر کاریگه‌ریى داده‌نێت بۆ به‌ره‌ و پێشچوونى پرسى کورد”.

له‌سه‌ر پرسى په‌یوه‌ندییه‌کانیشیان له‌گه‌ڵ پژاک، هیجرى ڕوونى ده‌کاته‌وه‌ که‌ هیچ چه‌شنه‌ په‌یوه‌ندییه‌کى ئه‌وتۆیان نییه ‌و ده‌ڵێ: “ئێمه‌ پژاک وه‌کو پارتێکى سه‌ربه‌خۆ نابینین، به‌ڵکو لقێکه‌ له‌ په‌که‌که‌ و بڕیاریان  به‌ده‌ست خۆیان نییه‌، ئه‌گه‌ر ڕۆژێک پێویست بێت له‌گه‌ڵ  په‌که‌که‌ په‌یوه‌ندى ده‌گرین”.

له‌بابه‌ت په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه ‌ده‌کات که‌ پێشتر په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا هه‌بووه‌ به‌ڵام به‌هۆى ئاڵوگۆڕ له‌ پۆستى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا و ئه‌و چه‌شنه‌ سیاسه‌ته‌ى که‌ ئێستا له‌به‌رامبه‌ر ئێراندا په‌یڕه‌وى ده‌کات، ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ پێشڤه‌چوونیان به‌خۆوه‌ نه‌بینیوه‌، هیجرى ده‌ڵێ: “ئێمه‌ هه‌ر له ‌کۆنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا په‌یوه‌ندیمان هه‌یه‌، به‌ڵام دواى هاتنه‌ سه‌رکارى ئۆباما به‌هۆى ئه‌و سیاسه‌ته‌ى که‌ ڕایگه‌یاندووه‌ و ده‌یه‌وێت له‌ گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامى ئێراندا گفتوگۆ بکات، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ هیچ به‌ره‌و پێشچوونێکى به‌خۆیه‌وه‌ نه‌دیوه‌”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: “شتێکى ئاساییه‌ وه‌ختێک ئێمه‌ دژى ئێرانین و ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت گوشار بخاته‌ سه‌ر ئێران ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ دێته‌ ئاراوه‌”.

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

سێ هه‌زار کورد گه‌یشتوونه‌ له‌هیستان قازییه‌كی دیكه‌ له‌ شاری سنه‌ كه‌وته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌

2s لێدوان

  • 1. yosef  |  ئه‌یلول 18, 2009 له‌ 12:53

    slaw wella kak kerim wabzanm to le herdokyan lader tri dena be do hezi kord naley lader to zor by nzaketi dena eger qse nazani bo xrapi dekey detwani bley mn legelyan nim natwani qsey wa bkey ke xelkanek brencyni daway eqleki selim bo cenabt sopas

  • 2. karim meriwani  |  ئه‌یلول 17, 2009 له‌ 18:13

    selaw.pjak,hdk,hech layenek em dw ladere be part nazanet?


ئه‌رشیڤ

ئه‌یلول 2009
د س W پ ه ش ی
« ئاب   کانونی دووهەم »
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
282930  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,484 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: