چه‌ند ئه‌ندامێکی بنه‌ماڵه‌ی ئایه‌توڵا مونته‌زیری قۆڵبه‌ست کران

ئه‌یلول 15, 2009 at 12:45

ڕێنێسانس نیوز؛ هێزه‌کانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ شاری قوم، هێرشیان کرده‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ک بنه‌ماڵه‌ی لایه‌نگرانی ئایه‌توڵا مونته‌زیری و چه‌ند که‌سێکیان قۆڵبه‌ست کردووه‌ که‌ له‌ناویاندا سێ نه‌وه‌ی ئه‌و ئایه‌توڵا نه‌یاره‌ی کۆماری ئیسلامیش ده‌بینرێن.
 سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ (دووشه‌ممه‌)، له کاتی ڕۆژوو شکاندندا، ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ هێزه‌ هه‌واڵگرییه‌کانی ده‌وڵه‌ت، وێرای هێزه‌کانی “دادگای تایبه‌ت به‌ ڕووحانیان”، هه‌ڵیان کوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی لایه‌نگرانی مونته‌زیری و ژماره‌یه‌ک هاووڵاتییان قۆڵبه‌ست و ڕێژه‌یه‌کی زۆریش به‌ڵگه‌ و که‌لوپه‌لیان ده‌ست به‌ردا گرتووه‌.

ئایه‌توڵا مونته‌زیری، که‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌ لاپه‌ڕه‌ی (فه‌یس بووک)ی خۆیدا بڵاوکردۆته‌وه‌، ڕاشیگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ هێرشه‌که‌دا سێ که‌س له‌ نه‌وه‌کانی، به‌ ناوه‌کانی محه‌مه‌د مێهدیی مونته‌زیری (22 ساڵه‌)، محه‌مه‌د عه‌لی مونته‌زیری (20 ساڵه‌) و محه‌مه‌د سادقی مونته‌زیری (18 ساڵه‌)، گیراون.

ئایه‌توڵا مونته‌زیری سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی گیراوه‌کان هیچ زانیارییه‌کی دیکه‌ی بڵاو نه‌کردۆته‌وه‌.

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

کورده‌کانی باشوور ویستوویانه‌ که‌لوپه‌لی سه‌ربازی له‌ فه‌ڕانسه‌ بکڕن کوشتنی پێشنوێژه‌که‌ی مزگه‌وتی قۆبا ده‌خرێته‌ ئه‌ستۆی پژاک


ئه‌رشیڤ

ئه‌یلول 2009
د س W پ ه ش ی
« ئاب   کانونی دووهەم »
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
282930  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,451 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: