کوژرانی ئه‌ندامێکی مه‌جلیسی خوبڕه‌گان له‌ سنه‌

ئه‌یلول 17, 2009 at 21:14

ڕێنێسانس نیوز؛ سنه‌: ئه‌و ئاخونده‌ی که‌ وه‌ک نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان له‌ مه‌جلیسی خوبڕه‌گانی سه‌رۆکی دینیی ئێران داده‌نیشێ، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌) له‌ نزیک ماڵه‌که‌ی خۆی که‌وته‌ به‌ر ده‌ستڕێژ و کوژرا.
ڕۆژنامه‌نووسێکی کورد له‌ سنه‌  له‌ هه‌واڵێکدا بۆ (ڕێنێسانس نیوز) ڕایگه‌یاند که‌ مه‌لا محه‌مه‌د شێخولئیسلام غرووب، که‌ له‌ ژێر ناوی نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵکی کوردستاندا له‌ له‌ مه‌جلیسی خوبڕه‌گانی ئایه‌توڵا خامنه‌ییدا ئه‌ندامه‌، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ی سێپته‌مبه‌ر، له‌به‌ر ده‌رگای ماڵه‌که‌ی خۆی هێرشی کرایه‌ سه‌ر و کوژرا.

رۆژنامه‌نووسه‌که‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی پزیشکی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی “بێعسه‌ت”ی سنه‌،  ڕاشیگه‌یاند که‌ ته‌رمی مه‌لا محه‌مه‌د ئێستا له‌ ساردخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌که‌یه‌.

کوژرانی ئه‌و ئاخونده‌ی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌ت له‌ کاتێکدا دێت که‌ له‌ چه‌ند رۆژی ڕابردوودا لانیکه‌م سێ که‌س له‌ ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن که‌سانێکی نه‌ناسراوه‌وه‌ کوژراون.

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

په‌روین ئه‌رده‌ڵان ده‌گاته‌ سوێد مێزگرد‌‌: رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؛ قه‌یران و هه‌وڵی ڕزگاربوون (پرسیاری دووهه‌م)


ئه‌رشیڤ

ئه‌یلول 2009
د س W پ ه ش ی
« ئاب   کانونی دووهەم »
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
282930  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,484 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: