ئه‌رته‌شی تورکیا داوای درێژکردنه‌وه‌ی “مافی تێپه‌ڕکردنی سنووره‌کان” ده‌کات

ئه‌یلول 19, 2009 at 13:32

ڕێنێسانس نیوز؛ وته‌بێژێکی سه‌رفه‌رمانده‌یی سوپای تورکیا ئاشکرای کرد که‌ سوپا داوای درێژکردنه‌وه‌ی مافی چوونه‌ ناو خاکی باکووری ئێڕاق ده‌کا، بۆ ڕاونانی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌ “بنکه‌ی تیرۆریستان” به‌ناوی ده‌که‌ن.
له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا که‌ دوێنێ (هه‌ینی) به‌ڕیوه‌ی برد، وته‌بێژی لیژنه‌ی ژێنه‌ڕاڵه‌کانی تورکیا “فه‌رید گوله‌ر” ڕایگه‌یاند  که‌ داواکاریی درێژکردنه‌وه‌ی مافی چوونه‌ ناو خاکی باکووری ئێڕاق، له‌ رۆژانی ڕابردوودا دراوه‌ به‌ سه‌رۆکوه‌زیر.

پارله‌مانی تورکیا مانگی ئۆکتۆبری 2007، ده‌نگی ئه‌رێی به‌ داوایه‌کی سوپای تورکیا دابوو له‌مه‌ڕ پێکهێنانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ دژی هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان، له‌ قوڵایی خاکی باشووری کوردستاندا. یه‌کدابه‌دووی ئه‌و بڕیاره‌ی پارله‌مان، هێزه‌کانی ئه‌رته‌شی تورک هێرشێکی به‌ربڵاویان کرده‌ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌کانی باشووری کوردستان و له‌ هه‌رێمی “زاپ”یش له‌گه‌ڵ گه‌ریلا کورده‌کاندا ڕووبه‌ڕوو و پێکدادانێکی چه‌ند رۆژه‌ هاته‌ ئاراوه‌. ئه‌و هێرشه‌ی سوپای تورکیا، هاوکات بوو له‌گه‌ڵ بۆردومانکردنی گونده‌کانی بناری قه‌ندیل، به‌به‌هانه‌ی هه‌بوونی بنکه‌ و باره‌گای په‌که‌که‌ له‌ ناوچه‌که‌دا. به‌گوێره‌ی ئاماره‌کانی په‌که‌که‌ و ئه‌و زانیارییانه‌ی ئه‌و کات له‌ مێدیا کوردییه‌کاندا بڵاوکرانه‌وه‌، له‌و شه‌ڕانه‌دا زیاتر له‌ ده‌یان سه‌ربازی تورکیا کوژران و ژماره‌یه‌کیش به‌دیل گیران، که‌ دواتر له‌ ڕێگای پارله‌مانتارانی ده‌ته‌په‌وه‌ ئازادکران.

بڕیاری “مافی تێپه‌ڕکردنی سنووره‌کان به‌ مه‌به‌ستی سه‌ربازی”، تا حه‌ڤده‌ی ئۆکتۆبری ئه‌مساڵ بره‌وی هه‌یه‌ و له‌ پێناو درێژکردنه‌وه‌ی بڕیاره‌که‌دا سوپای تورکیا داوایه‌کی پێشکه‌ش به‌ حکوومه‌تی وڵاته‌که‌ی کردووه‌.

له‌ لێدوانێکدا سه‌باره‌ت به‌و داوایه‌ی ئه‌رته‌ش، سه‌رۆکی گرووپی پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورکیا “ئۆکای ڤوڕاڵ” به‌ ڕۆژنامه‌ی توده‌ی زه‌مانی ڕاگه‌یاند که‌ گرووپه‌که‌ی پشتیوانی له‌و داوایه‌ی سوپا ده‌کا. ناوبراو ڕوونی کرده‌وه‌ که‌ “وه‌ک پارتی (MHP) پشتیوانی له‌ حکوومه‌ت ده‌که‌ین بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سنوور.”

وه‌زیری دیفاعی تورکیا “ڤه‌جدی گۆنوول” نه‌یویست وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نووسان بداته‌وه‌ له‌ بابه‌ت هه‌ڵوێستی حکوومه‌ت له‌مه‌ڕ ئه‌و داوایه‌ی ئه‌رته‌ش، به‌ڵام “ئۆکای ڤۆڕاڵ” ده‌ڵێ که‌ “حکوومه‌ت له‌ جیاتی به‌ربه‌ره‌کانیکردن له‌گه‌ڵ تیرۆریستان، دانوستانیان له‌گه‌ڵ ده‌کات” و جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ حکوومه‌ت ده‌یه‌وێ ده‌رفه‌ته‌کانی ئه‌رته‌ش، بۆ به‌ربه‌ره‌کانیکردن له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌، سنووردار بکات.

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

که‌بوودوه‌ند: تیرۆری ئینسانه‌کان قێزه‌وه‌نه‌ و هیچ پاساوێکی نییه‌ سوپای توركیا له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی باكووری كوردستان ره‌وشی ئاوارته‌ی راگه‌یاند


ئه‌رشیڤ

ئه‌یلول 2009
د س W پ ه ش ی
« ئاب   کانونی دووهەم »
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
282930  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,451 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: