سارکۆزی: ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانمان دڵنیان له‌وه‌ی که‌ ئێران پرۆگرامی ناوه‌کی سه‌ربازی ده‌شارێته‌وه‌

ئه‌یلول 19, 2009 at 19:44

ڕێنێسانس نیوز؛ راوێژکاریی راگه‌یاندنی سه‌رۆک کۆماری ئێران، عه‌لی ئه‌کبه‌ری جه‌وانفکر رایگه‌یاند که‌ ئێران  له‌ میانه‌ی وتووێژه‌کانی سه‌باره‌ت به‌ پرۆگرامه‌ ناوه‌کییه‌که‌ی، هیچ هه‌ره‌شه‌یه‌ک له‌ لایه‌ن زلهێزه‌کانه‌وه‌ قبووڵ ناکا، ئه‌و وتووێژانه‌ی که‌ بریاره‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئۆکتۆبه‌ردا ئه‌نجام بدرێن و هه‌روه‌ها رایگه‌یاند که‌ په‌سه‌ندکردنی ئێران وه‌ک هێزێکی ناوکی هه‌نگاوی یه‌که‌مه‌ بۆ رێکه‌وتن و دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ واشنتۆن و رۆژئاوا.
ئه‌وه‌ له‌ کاتێک دایه‌ که‌ سه‌رۆک کۆماری فه‌ره‌نسا نیکۆلا سارکۆزی له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا رایگه‌یاند که‌ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی فه‌ره‌نسا دڵنیان له‌وه‌ی که‌ ئێران پرۆگرامه‌ ناوه‌کیی سه‌ربازییه‌که‌ی ده‌شارێته‌وه‌. هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که‌ له‌ کۆشکی لیزه‌ له‌گه‌ل په‌رله‌مانتارانی حیزبه‌که‌ی ئه‌نجامیدا، سارکۆزی روونی کرده‌وه‌: ” ناتوانین رێگه‌ به‌ ئێران بده‌ین ببێته‌ خاوه‌نی چه‌کی ناوه‌کی” و ئه‌وه‌شی به‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ ئیسرائیل له‌ قه‌ڵه‌مدا.

هه‌ر له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کێشه‌ ناوه‌کییه‌که‌ی ئێراندا عه‌لی ئه‌کبه‌ری جه‌وانفکر له‌ وتووژێکیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵێ فه‌ره‌نسا، که‌ له‌ نوسینگه‌که‌ی خۆی له‌ تاران له‌گه‌ڵی پێکهاتبوو، گوتی: “ئێران  هێزێکی ناوکییه ‌و هیچ هه‌ره‌شه‌یه‌ک قبووڵ ناکه‌ین چ له‌ کاتی وتووێژه‌کان و چ دوای ئه‌وه‌ش.

وابریاره‌ که‌ ئێران و نوێنه‌رانی شه‌ش ولاته‌ زلهێزه‌که ‌(ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، فه‌ره‌نسا، چین، روسیه‌، بریتانیا، ئاڵمان) له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئۆکتۆبه‌ر (به‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌وه‌ له‌ تورکیا) کۆببنه‌وه‌ و له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێشنیاره‌کانی ئێران به‌ مه‌به‌ستی ره‌واندنه‌وه‌ی ترسی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وله‌تی له‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ی دێته‌ به‌رباس.

 جێگه‌ی باسه‌ که‌ به‌رنامه‌ ئۆتۆمیه‌که‌ی ئێران ترس و نیگه‌رانیی خستۆته‌ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که‌ ئێران هه‌بوونی پرۆگرامی ئه‌تۆمی به‌ مافێکی یاسایی خۆی ده‌زانێ، به‌ڵام  له‌ روانگه‌ی رۆژئاواوه‌ ئه‌وه‌ مه‌ترسییه‌که‌ بۆ سه‌ر ئیسرائیل و به‌ به‌هێزبوونی به‌ره‌ی تیرۆریزم ده‌زانرێ.

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

سوپای توركیا له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی باكووری كوردستان ره‌وشی ئاوارته‌ی راگه‌یاند مه‌لا کرێکار ده‌بێته‌ بابه‌تی دیدارێک له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان


ئه‌رشیڤ

ئه‌یلول 2009
د س W پ ه ش ی
« ئاب   کانونی دووهەم »
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
282930  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,451 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: