سوپای توركیا له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی باكووری كوردستان ره‌وشی ئاوارته‌ی راگه‌یاند

ئه‌یلول 19, 2009 at 14:41

asker
رێنێسانس نیوز؛  به‌ پێی بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا  “بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی” هاتووچۆ كردن له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی باكووری كوردستان قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.
له‌ بڵاڤۆكێكدا كه‌ له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی توركیادا دانراوه‌، هاتوووه‌ كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له‌ هه‌رێمه‌كانی دیاربه‌كر(ئامه‌د)، ئه‌لعه‌زیز، هه‌كاری، شڕناخ و سێرت  ره‌وشی ئاوارته‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت.
به‌ پێی بڵاڤۆكی سه‌رۆكایه‌تی سوپای  توركیا، له‌ 19ی ئه‌یلوول هه‌تا 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2009 هاتووچۆ له‌ هه‌ندێ چیا و ده‌ر و دۆڵی ئه‌و هه‌رێمانه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سوپای هاوكاته‌ له‌ گه‌ڵ  داواكاریی سوپا له‌ په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی مافی چوونه‌ ناو خاكی “باكووری ئێراق” به‌ مه‌به‌ستی راوه‌دوونانی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌ “بنكه‌كانی تیرۆریستان” ناوی ده‌به‌ن.
گوته‌بێژی لیژنه‌ی ژێنه‌ڕاڵه‌كانی توركیا “فه‌رید گوله‌ر” رۆژی هه‌ینی 18ی ئه‌یلوول رایگه‌یاند كه‌ داواكاریی درێژكردنه‌وه‌ی مافی چوونه‌ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌ رۆژانی رابردوودا دراوه‌ته‌ سه‌رۆكوه‌زیر.
په‌رله‌مانی توركیا مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2007 ده‌نگی ئه‌رێی به‌ داوایه‌كی سوپای توركیا دابوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ قووڵایی خاكی باشووری كوردستان له‌ دژی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام بدات.
ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ حكومه‌تی توركیا ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌  له‌ ژێر ناوی پڕۆژه‌یه‌كدا به‌ ناوی “كرانه‌وه‌ به‌ڕووی كورد”دا، هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له‌و وڵاته‌ به‌ رێگه‌چاره‌ی ناسه‌ربازیی چڕ كردووه‌ته‌وه‌.

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

ئه‌رته‌شی تورکیا داوای درێژکردنه‌وه‌ی “مافی تێپه‌ڕکردنی سنووره‌کان” ده‌کات سارکۆزی: ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانمان دڵنیان له‌وه‌ی که‌ ئێران پرۆگرامی ناوه‌کی سه‌ربازی ده‌شارێته‌وه‌


ئه‌رشیڤ

ئه‌یلول 2009
د س W پ ه ش ی
« ئاب   کانونی دووهەم »
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
282930  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,484 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: