ئامریکا و ئیسرائیل دژی ئێران و سوریا‌ مانۆرێکی سه‌ربازی وه‌رێ ده‌خه‌ن

ئه‌یلول 21, 2009 at 19:14

ڕێنێسانس نیوز؛ ده‌ریای سپی ناوه‌راست له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا شاهیدی گه‌وره‌ترین مانۆڕی سه‌ربازی ئه‌مریکا و ئیسرائیل ده‌بێ، له‌ئاراسته‌ی ئاماده‌کاریی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه‌ هێرشێکی موشه‌کیی بۆ سه‌ر ئیسرائیل له‌ لایه‌ن (ئێران، سوریه‌، حزب الله‌ ی لوبنان و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس)ه‌وه‌.
ڕۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رقولئه‌وسه‌ت که‌ ئه‌و هه‌واڵی بڵاوکردۆته‌وه‌ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردووه‌ که‌ ئیسرائیلییه‌کان به‌ خۆشبینییه‌وه‌ ده‌رواننه‌  بریاری ئیداره‌ی باراک ئۆباما بۆ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری پێشووی کۆشکی سپی سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی ناوه‌ندێکی موشه‌کیی له‌ کۆماری چیک و پۆلۆنیا، به‌و پێیه‌ که‌ قورساییه‌که‌ به‌ لای روژهه‌ڵاتی نێوه‌راستدا ده‌شکێته‌وه‌ و خزمه‌ت به‌ موشه‌که‌ ناجێگیره‌کانی نێو ده‌ریای ناوه‌راست ده‌کا.

هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌شدا وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئه‌یهود باراک یه‌کدابه‌دووی جێژنی یه‌هودییه‌کانیشدا سه‌ردانی ئه‌مریکا ده‌کا و چاوی به‌ هاوشانه‌ ئه‌مریکییه‌که‌ی  رۆبێرت گه‌یتس ده‌که‌وێ.

له‌ مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌که‌ی ده‌ریای سپیدا  بڕیاره‌ چه‌کی ده‌ریایی ئامریکا و چه‌کی ئاسمانیی ئیسرائیل ده‌کار بکرێن.

 

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

مێزگرد‌‌: رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؛ قه‌یران و هه‌وڵی ڕزگاربوون ـ 2 (به‌شداری دووهه‌م) له‌وه‌لاَمی سه‌رۆكى رِووسيا به‌رپرسێكى ئيسرِائيل ده‌ڵێ‌: “هيچ رِێگاچاره‌يه‌كمان بۆ رِووبه‌رِووبوونه‌وه‌ى ئێران وه‌لانه‌ناوه‌”


ئه‌رشیڤ

ئه‌یلول 2009
د س W پ ه ش ی
« ئاب   کانونی دووهەم »
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
282930  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,451 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: