حیزبێکی نازییه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ به‌رئه‌ندامه‌ کورده‌کانی پارله‌مان ده‌کا

ئه‌یلول 22, 2009 at 19:44

ڕێنێسانس نیوز؛ ته‌نیا چه‌ند ڕۆژێک به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مانیی ئه‌ڵمانیا، گرووپێکی توندئاژۆی نازی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ به‌رئه‌ندامه‌ کورده‌کان ده‌کا که‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاتی خۆیان.
نامه‌که‌، که‌ واژۆی “کارمه‌ندی ده‌رکردنی بێگانه‌کان”ی پێوه‌یه‌، بۆ هه‌موو به‌رئه‌ندامه‌ کورده‌کانی پارله‌مانی ئه‌ڵمانیا ڕه‌وانه‌ کراوه‌ و سه‌ردۆزگه‌ری گشتیی ئه‌و وڵاته‌ش ڕایگه‌یاند که‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی له‌مه‌ڕ بابه‌ته‌که‌ ده‌ست پێکردووه‌.

“ئۆزجان موتڵو”، یه‌کێک له‌و به‌رئه‌ندامه‌ کوردانه‌ی که‌ نامه‌که‌ی بۆ ڕه‌وانه‌ کراوه‌، به‌ ئاژانسی هه‌واڵی (DPA)ی ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ نامه‌که‌ له‌ دوو لاپه‌ڕه‌ پێکهاتووه‌ و تێیدا پلانێکی پێنج خاڵی تێدایه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌رکردنی بێگانه‌کان له‌ ئه‌ڵمانیا.

ئۆزجان موتڵو، که‌ له‌ باکووری کوردستان له‌ دایکبووه‌ و بیست ساڵ به‌ر له‌ ئێستا بووه‌ته‌ هاووڵاتیی ئه‌ڵمانیا، له‌و بواره‌وه‌ گوتی: ئه‌وانه‌ تێناگه‌ن که‌ ئه‌ڵمانیا وڵاتی منه‌، ئه‌من وڵاتێکی دیکه‌م نییه‌، شارۆمه‌ندی هیچ وڵاتێکی دیکه‌ نیم.

ناوبراو وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ که‌ ڕێژه‌ی ده‌نگده‌رانی به‌ڕه‌گه‌ز تورکیایی 800 هه‌زار که‌سه‌، گوتیشی: ئێمه‌ له‌و وڵاته‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌موو تورکه‌کان ئه‌ڵمانیا به‌جێ بێڵن قه‌یرانێکی ئابووریی جدی سه‌رهه‌ڵ ده‌دا.

پارتی (NDP) که‌ ئه‌و نامه‌یه‌ی ڕه‌وانه‌ کردووه‌، ناوی له‌ لیستی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌ڵمانیادا نییه‌، به‌ڵام له‌ دوو ویلایه‌تی به‌هێز نوێنه‌ری هه‌یه‌.

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

له‌وه‌لاَمی سه‌رۆكى رِووسيا به‌رپرسێكى ئيسرِائيل ده‌ڵێ‌: “هيچ رِێگاچاره‌يه‌كمان بۆ رِووبه‌رِووبوونه‌وه‌ى ئێران وه‌لانه‌ناوه‌” پۆلیسی فه‌ڕانسه‌ هه‌ڵی کوتایه‌ سه‌ر که‌مپێکی په‌نابه‌ران


ئه‌رشیڤ

ئه‌یلول 2009
د س W پ ه ش ی
« ئاب   کانونی دووهەم »
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
282930  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,484 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: