پۆلیسی فه‌ڕانسه‌ هه‌ڵی کوتایه‌ سه‌ر که‌مپێکی په‌نابه‌ران

ئه‌یلول 22, 2009 at 20:23

کورد و ئه‌فگانی ئاواره‌تر بوون
ڕێنێسانس نیوز؛ پۆلیسی فه‌ڕانسه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ڵی کوتایه‌ سه‌ر “که‌مپ”ێکی ئاواره‌کان له‌ باکووری ڕۆژئاوای فه‌ڕانسه‌ که‌ به‌ شوێنی ته‌ڕاتێنی بارزگانانی مرۆڤ ده‌زانرێ.
به‌ گوێره‌ی (ئه‌ی ئێف پی) سه‌دان په‌ناخوازی کورد، ئه‌فگانی و دیکه‌ی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌ که‌مپه‌که‌دا نیشته‌جێ بوون، که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی نافه‌رمی له‌ نزیک شاری “کالیاس”ی باکووری ڕۆژئاوای فه‌ڕانسه‌، له‌لایه‌ن په‌نابه‌رانه‌وه‌ دروست کراوه‌. که‌مپه‌که‌ له‌ ڕای گشتیی فه‌ڕانسه‌دا به‌ (The Jungle) ناسراوه‌.

له‌ هێرشه‌که‌دا 278 که‌س، که‌ زۆربه‌یان بانگه‌شه‌ ده‌که‌ن ته‌مه‌نیان له‌ ژێر هه‌ژده‌ ساڵییه‌وه‌ بێت، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ قۆڵبه‌ست کراون و بیرۆی کۆچبه‌رانی فه‌ڕانسه‌‌ش له‌و بواره‌وه‌ ڕایگه‌یاند که‌ گیراوه‌کان، یان ده‌بێ له‌ فه‌ڕانسه‌ داوای په‌نابه‌ری بکه‌ن یانیش ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌کانیان ده‌کرێنه‌وه‌.

وه‌زیری کۆچبه‌رانی فه‌ڕانسه‌ هێرشه‌که‌ی به‌ “گورزێک له‌ بازرگانانی مرۆڤ” وه‌سف کرد، به‌ڵام بیرۆی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕایده‌گه‌یه‌نێ که‌ چالاکییه‌که‌ هیچ کاریگه‌رییه‌کی نییه‌، چوونکا بازرگانه‌کان شوێنی کاریان ده‌گوازنه‌وه.

یه‌کێک له‌ ئاواره‌کان که‌ بۆ ئاژانسه‌که‌ دواوه‌، ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێ خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ بریتانیا، چوونکا وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێ ” وه‌ک مرۆڤ هه‌ڵسوکه‌وتمان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن” ئاواره‌که‌ بێزاریی خۆی له‌و دۆخه‌ ڕاگه‌یاند که‌ په‌نابه‌رانی تێدایه‌ له‌ فه‌ڕانسه‌ و به‌ ئاماژه‌ به‌ شوێنی نیشته‌جێبوونیان گوتی: “ئێمه‌ لێره‌ له‌ زبڵداندا ده‌ژین”

 

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

حیزبێکی نازییه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ به‌رئه‌ندامه‌ کورده‌کانی پارله‌مان ده‌کا وه‌زیری علوومی ئێران وتاری زانستیی توێژه‌رانی دیکه‌ی کۆپی کردووه‌


ئه‌رشیڤ

ئه‌یلول 2009
د س W پ ه ش ی
« ئاب   کانونی دووهەم »
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
282930  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,451 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: