وه‌زیری علوومی ئێران وتاری زانستیی توێژه‌رانی دیکه‌ی کۆپی کردووه
ڕێنێسانس نیوز؛ گۆڤاری لێسه‌لمێنراوی (Nature) له دوایین ژماره‌ی خۆیدا ئاشکرای کرد که وه‌زیری علوومی ئێران، کامڕان دانشجوو، ده‌قێکی زانستیی به ناوی خۆی بڵاوکردۆته‌وه که به‌شی هه‌رێ زۆری له به‌رهه‌می چه‌ند توێژه‌رێکی دیکه‌وه کۆپی کراوه.
به گوێره‌ی گۆڤاره‌که به‌شی هه‌رێ زۆری نووسراوه و خشته‌کانی ده‌قێکی زانستی، که وه‌زیری علوومی ئێران کامڕان دانشجو به هاوکاریی مه‌جید شه‌هراوی ئاماده و له به‌شی ته‌کنیک و زانستی زانکۆی تاران پێشکه‌شی کردووه، له ده‌قێکی توێژه‌رانی کۆریای باشوور وه‌رگیراوه.
وتاره‌که‌ی دانشجوو که له زانکۆی تاران پێشکه‌ش و ساڵی 2009 دا به ناوی Analysis of critical ricochet angle using two space discretization methods له گۆڤاری (Engineering with Computers)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، له زۆر شوێندا ده‌قاوده‌ق له وتارێکی توێژه‌رانی کۆریای باشوور وه‌رگیراوه، که ساڵی 2002 به ناوی Ricochet of a tungsten heavy alloy long-rod projectile from deformable steel plates ، له (Journal of Physics D: Applied Physics)دا بكا‌و کراوه‌ته‌وه.
به‌شێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌ی دانشجوو وه‌ک خۆی له ده‌قێکی دیکه وه‌رگیراوه که ساڵی 2003 بڵاوکراوه‌ته‌وه.
Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.