گيانى زۆرێك له‌ رِۆژنامه‌نووسانى ئێران له‌مه‌ترسيدايه‌

ئه‌یلول 26, 2009 at 11:13

رِێنێسانس نيوز؛ محه‌مه‌د چاوشين 
رِێكخراوى هه‌واڵنێرانى بێسنوور له‌دواين رِاگه‌ياندراوى خۆيدا ئاماژه‌ به‌ رِه‌وشى ناله‌بارى رِۆژنامه‌نووسانى به‌ندكراو ده‌کات له‌ ئێران و رِوونى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و رِۆژنامه‌نووسانه‌ له‌ هه‌رچه‌شنه‌ مافێكى سه‌رتايى بێبه‌شن و داواش له ‌نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ده‌كات كه‌ تيمێكى تايبه‌ت بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ له‌بارودۆخى ناو گرتووخانه‌کانی ئێران به‌تايبه‌ت گرتووخانه‌ی ئێڤين رِه‌وانه‌ى ئێران بكات.
له‌و رِاگه‌يه‌نراوه‌دا كه ‌له‌سه‌ر سايتى فه‌رمیى ئه‌و رِێكخراوه‌ بلاَوكراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌: “له‌ كاتێكدا مه‌حمودی ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد و ئايه‌تولاَ خامنه‌يى به‌رده‌وام  دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه ‌كه ‌”ئێران ئازادترين ولاَتى جيهانه‌”، رِۆژنامه‌نووسانى به‌ندكراو له‌ ئێران  له‌ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه ، مامه‌ڵه‌ى ناشايست ‌و له‌هه‌لومه‌رجێكى ناله‌باردا ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن”.

رِێكخراوى هه‌واڵنێرانى بێسنوور له‌و به‌ياننامه‌يه‌دا رِوونيشى ده‌كاته‌وه ‌كه‌ رِۆژنامه‌نووسانى به‌ندکراو له‌ ئێران له‌ژێر گوشار و هه‌ره‌شه‌ى به‌رپرسانى گرووخانه‌دان و له‌كاتى نه‌خۆشكه‌وتنيشدا له ‌چاره‌سه‌ریى پزيشكى بێبه‌ش ده‌كرێن.

هه‌روه‌ها له‌و رِاگه‌يه‌نراوه‌دا هاتووه‌” رِۆژنامه‌نووسانى به‌ندكراو له‌ئێران له ‌سه‌ره‌تايیترين مافه‌كانى خۆيان بێبه‌شن، پارێزه‌ر و كه‌سوكاريشيان له‌ژێر هه‌رِه‌شه‌دان و له ‌هيچ رِوويه‌كه‌وه‌ پارێزگارييان لێ‌ ناكرێت، ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد ده‌بێ‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى قسه‌ى رِۆژنامه‌نووسانى ئه‌شكه‌نجه‌كراو و له‌سه‌ر ئه‌و رِووداوانه‌ى له‌ گرووتخانه‌کانی ئێران له‌دواى (بيست ودووى خورِداد) رِوويان داوه‌، گیراوان قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌. نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ له‌رِه‌وشى گرتووخانه‌کانی ئێران، به‌ تايبه‌ت گرتووانه‌ی ئێڤین،  گرووپێكى لێكۆڵينه‌وه‌ رِه‌وانه‌ى ئێران بكات. گيانى زۆرێك له‌ رِۆژنامه‌نووسانى به‌ندکراو له ‌مه‌ترسيدايه‌”. 

زۆربه‌ى رِێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تيیه‌كانى چاودێریكردنى بوارى مافه‌كانى مرۆڤ، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئاڵوگۆرِه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى ناو ده‌زگا دادوه‌ريیه‌كانى ئێران هيچ چه‌شنه‌ گۆرِانێكى له‌ سياسه‌تى سه‌ركوتكردنى ئازادیى رِاده‌برِين له‌و ولاَته‌دا به‌دى نه‌هێناوه‌. رِۆژنامه ‌بيانيیه‌كان به‌رده‌وام به‌ “سيخورِی” تۆمه‌تبارده‌كرێن و ده‌كه‌ونه‌ به‌ر په‌لامارى ده‌سه‌لاَتدارانى ئێران. هاوكارانى ئه‌و رِۆژنامه ‌نێوده‌وڵه‌تيیانه‌ ده‌كه‌ونه‌ ژێرگوشارى توندى فیزیکی و ده‌روونى و ناچار به ‌”دان پيانانى به‌زۆر” ده‌كرێن. به‌هۆى پێنه‌دانى مۆڵه‌تى كاركردن به‌ رِۆژنامه‌نووسه‌ بيانيه‌كان رِۆژبه‌رِۆژ ژماره‌ى رِۆژنامه‌نووسانى بيانى  له‌ناو خاكى ئێراندا رِوو له‌ كه‌مى ده‌كات و به‌هۆى بوونى سانسۆرِى توند له‌لايه‌ن هێزه‌ سه‌ركوت گه‌ره‌كانى ئێران، رِۆژنامه‌وانان ناتوانن رِوماڵى رِووداوه‌كان بكه‌ن و كارى ئاسايى خۆيان رِايى بكه‌ن.

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

زۆربه‌ی خه‌ڵکی باشووری کوردستان په‌یوه‌ندیی کورد و ئیسرایلیان پێ باشه‌ کڕین و فرۆشتنی بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵا له‌ تاران


ئه‌رشیڤ

ئه‌یلول 2009
د س W پ ه ش ی
« ئاب   کانونی دووهەم »
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
282930  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,484 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: