هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵیان کوتایه‌ سه‌ر “بنکه‌ی” ڕێکخراوێکی مه‌زهه‌بی و سێ که‌سیان کوشت

ئه‌یلول 28, 2009 at 20:22

ڕێنێسانس نیوز؛ سنه‌ ـ تایبه‌ت: دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تیی کۆماری ئیسلامی ڕایانگه‌یاند که‌ بکه‌رانی تیرۆره‌کانی ئه‌م دواییه‌ی شاری سنه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌، له‌ پێکدادانێکی چه‌کداریی شه‌وی ڕابردوودا سێ که‌سی سه‌ر به‌ ڕێکخراوێکی مه‌زهه‌بی کوژراون که‌ هاوینی ڕابردووش چوار که‌سیان لێ کوژرابوو.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌نووسێکی کورد له‌ سنه‌، که‌ بۆ (ڕێنێسانس نیوز)ی ڕه‌وانه‌ کردووه‌، هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت شه‌وی ڕابردوو هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر ماڵێک له‌ گه‌ڕه‌کی شه‌ریفاوای شاری سنه‌‌، که‌ مێدیاکانی ئێران به‌ “حه‌شارگه‌ی وه‌هابیه‌کان” به‌ناویان کردووه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان له‌ پێکدادانه‌که‌دا سێ که‌س له‌ ئه‌ندامانی ڕێکخراوێکی مه‌زهه‌بی کوژراون و. مێدیاکانی ئێرانیش له‌و بواره‌وه‌ ڕایانگه‌یاند که‌ له‌ پێکدادانه‌که‌دا سێ که‌سیش قۆڵبه‌ست و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌کانی ده‌وڵه‌ت کراون. هه‌روه‌ها ڕاشیان گه‌یاند که‌ دوو که‌سیش له‌ هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت کوژراون.

هاوکات چاودێرانی مافی مرۆڤی کوردستانیش بڵاویان کرده‌وه‌ که‌ له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوودا لانیکه‌م حه‌وت ئه‌ندامی ئه‌و ڕێکخراوه‌ گوژراون و چوارده‌ که‌سیشیان قۆڵبه‌ست کراون. هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی فه‌رمی ئه‌و هه‌واڵه‌ی بۆ چاودێرانی مافی مرۆڤ‌ پشتڕاست نه‌کردۆته‌وه‌ که‌ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌ که‌ حه‌وتووی ڕابردوو چوار که‌سی سه‌ر به‌ هه‌مان ڕێکخراو له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ قۆڵبه‌ست کراون.

رۆژنامه‌نووسه‌که‌ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که‌ هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت ماوه‌ی دوو حه‌فته‌یه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ گرتن و ڕاونانی شارۆمه‌ندانی کورد، که‌ به‌ ئه‌ندامه‌تی له‌ هێزه‌ نه‌یاره‌کانی ده‌وڵه‌ت تاوانبار ده‌کرێن. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو هه‌ڵیان کوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵێک له‌ گه‌ڕه‌کی “پێنجی ئازه‌ر” و، به‌ تاوانی ئه‌ندامه‌تی له‌ ڕێکخراوێکی “سه‌له‌فی”دا پێنج ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌که‌یان قۆڵبه‌ست کردووه‌. هه‌روه‌ها له‌ گه‌ڕه‌کی “حاجیاوا”ش، به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له‌ ڕێکخراوێکی ئۆپۆزیسیۆندا باوک و کوڕێک قۆڵبه‌ست کراون.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تێبینی: وێنه‌که‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌و هه‌واڵه‌وه‌ نییه‌

Advertisements

Entry filed under: کۆنه‌بابه‌ت.

ڕێکخراوێکی ئێراقی: گیراوه‌کانی موجاهیدین له‌ سه‌روبه‌ندی مه‌رگ دان ئێمه‌ له‌ جه‌رگه‌ی ناکۆکییه‌کاندا ده‌ژین ـ له‌ نێوان باوه‌ڕه‌ دینی، سیاسی و زانستییه‌کاندا


ئه‌رشیڤ

ئه‌یلول 2009
د س W پ ه ش ی
« ئاب   کانونی دووهەم »
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
282930  

سه‌رژمێریی میوان

  • 38,484 میوان سه‌ردانیان کردووم

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: